نانه‌واكان له‌ كاتی پێویستدا بی به‌رامبه‌ر نان بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ دابین ده‌كه‌ن..

 

 

 

به‌ مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌ بارودۆخی نانه‌واخانه‌كانی شاری سلێمانی و چۆنییه‌تی كاركردنیان و دیاریكردنی نرخی ئارد و نان، ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌مه‌ ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی له‌ دیوانی قائیمقامییه‌ت به‌ ئاماده‌بونی نوێنه‌ری چاودرێری بازرگانی سلێمانی و لیژنه‌ی باڵا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ خاوه‌نی نانه‌واخانه‌كانی شاری سلێمانی كۆبۆوه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاوات محه‌مه‌د رایگه‌یاند له‌ رێگه‌ی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ چاودێری وردی نرخی ئارد و كێشی گونكه‌كان ده‌كرێت و بردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی ئارد له‌ سنوری شاری سلێمانی قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت، هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نانه‌واكانی شاری سلێمانی ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربری كه‌ له‌ كاتی پێویست دا به‌ بی به‌رامبه‌ر نان بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ دابین بكه‌ن و ئه‌م هه‌وڵوێسته‌ش له‌ لایه‌ن قائیمقامی سلێمانیه‌وه‌ به‌رزنرخێنرا و له‌ كۆتایدا سوپاسی هه‌ستی كوردایه‌تی و نیشتیمانپه‌روه‌ری و دڵسۆزی نانه‌واكانی شاری سلێمانی كرد.

راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی


 

 

 

 

Related Articles