"بیره‌وه‌رییه‌كانی سه‌ر به‌رد" له‌ فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی كاڕڵۆوی واری چێك نمایش ده‌كرێت

 

 

 

"بیره‌وه‌رییه‌كانی سه‌ر به‌رد" له‌ فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی كاڕڵۆوی واری چێك نمایش ده‌كرێت

فیلمی سینه‌مایی "بیره‌وه‌رییه‌كانی سه‌ر به‌رد" له‌ ده‌رهێنانی شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی له‌ چل و نۆیه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی كاڕڵۆوی واری له‌ وڵاتی كۆماری چیك نمایش ده‌كرێت.

فیلمی سینه‌مایی "بیره‌وه‌رییه‌كانی سه‌ر به‌رد" Memories On Ston له‌ نووسینی هاوبه‌شی شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی و مه‌ممه‌د ئه‌كتاش و له‌ ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی كه‌ به‌رهه‌می ساڵی 2014ی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ڵمانیایه‌ ئاماده‌ی نمایش بووه‌ و له‌ یه‌كه‌مین به‌شداری نێوده‌وڵه‌تیی خۆیدا به‌ نوێنه‌رایه‌تیی له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌شی "ئاسۆكان"ی چل و نۆیه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی كاڕڵۆوی واری Karlovy Vary له‌ وڵاتی چیك نمایش ده‌كرێت.

ئه‌م فیلمه‌ 93 خوله‌كه‌ كوردییه‌ كه‌ نوێترین به‌رهه‌می شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركییه‌ له‌ سێ سانسی جیاوازدا، له‌وانه‌: كاتژمێر 1ی نیوه‌ڕۆی ڕۆژی 6ی ته‌مموز / یۆلیۆی 2014 له‌ هۆڵی كۆنگرێس، كاتژمێر 30/4ی دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی 9ی ته‌مموز / یۆلیۆی 2014 له‌ ڕۆیچمۆند و هه‌روه‌ها كاتژمێر 10ی پێش نێوه‌ڕۆی ڕۆژی 12ی ته‌مموز / یۆلیۆی 2014 له‌ سینه‌ما بی B له‌ میانه‌ی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی كاڕڵۆوی واری نمایش ده‌كرێت.

فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی كاڕڵۆوی واری گرینگترین فیستیڤاڵی ئه‌ورووپای ناوه‌ندیی و ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌ورووپایه‌ و یه‌كێكه‌ له‌ گرینگترین فیستیڤاڵه‌كانی سینه‌مای دنیا كه‌ خولی چل و نۆیه‌مینی به‌ نمایشی كۆمه‌ڵێك فیلم له‌ سینه‌ماكارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان له‌ ڕۆژانی 4 تا 12ی ته‌مموز / یۆلیۆی 2014 له‌ شاری كاڕڵۆوی واری له‌ وڵاتی كۆماری چیك به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

فیلمی سینه‌مایی "بیره‌وه‌رییه‌كانی سه‌ر به‌رد" ساڵی 2014 له‌ لایه‌ن هه‌رێمی كوردستان و كۆمپانیای میتۆس فیلمی Mitos Film ئه‌ڵمانیی به‌رهه‌م هاتووه‌ و له‌ ئاماده‌كردنی ئه‌م فیلمه‌دا چه‌ندین كۆمپانیا، ده‌زگای حكومی، ڕێكخراوه‌ و ناوه‌ندیی هونه‌ری كوردی و نێوده‌وڵه‌تیی هاوكارییان كردووه‌، له‌وانه‌: به‌شی سینه‌مای دهۆك و پارێزگاری دهۆك له‌ هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕڵین مێدین بۆردBerlin Medien Board له‌ ئه‌ڵمانیا، پۆست رێپابلیك The Post Republic له‌ ئه‌ڵمانیا، ڤیژن سود ئیست Visions –Est sud له‌ ئه‌ڵمانیا، ئه‌نستیتۆی سینه‌مای دۆحه‌ Doha film Institute له‌ قه‌ته‌ر و هه‌روه‌ها ته‌له‌ڤیزیۆنی كوردستان تی ڤی له‌ هه‌رێمی كوردستان.

سیناریۆی "بیره‌وه‌رییه‌كانی سه‌ر به‌رد" كه‌ له‌ نووسینی هاوبه‌شی شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی و مه‌ممه‌د ئه‌كتاشه‌ پێشتر خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆی له‌ ئاكادیمیای خه‌ڵاتی ئیسكرینی ئاسیا ـ په‌سیفیك APSA له‌ ئوستوراڵیا، خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆی فیستیڤاڵی گوتێبیرگی سویدی و هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆی له‌ شازده‌یه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی پوسان له‌ كۆریای باشوور به‌ده‌ستهێناوه‌.

ستافی ئاماده‌كردنی فیلمی سینه‌مایی "بیره‌وه‌رییه‌كانی سه‌ر به‌رد" بریتین له‌:

ده‌رهێنه‌ر: شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی

سیناریۆ: مه‌مه‌د ئه‌كتاش و شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی

به‌رهه‌مهێنه‌ر: مه‌مه‌د ئه‌كتاش

به‌ڕێوه‌به‌ری وێنه‌گرتن: سالم سه‌ڵه‌واتی

ڕووناكی: ئه‌دیب سوبحانی

مونتاژ: ئیبراهیم سه‌عیدی

ده‌نگهه‌ڵگر: یوهانس كاسشێك و شه‌هرام ئه‌حمه‌دیان

دیزاینی ده‌نگ: راینر گێرلاش

میكس: ماتیاس سشواب (پۆست رێپابلیك)

دیزاینی هونه‌ری: فازل ژیان و جه‌لال ساعیدپه‌ناه‌

به‌ڕێوه‌به‌ری پۆست پرۆداكشێن: تۆماس كویسلێر

یاریده‌ده‌ری یه‌كه‌می ده‌رهێنه‌ر و به‌رنامه‌داڕێژ: جه‌لال ساعیدپه‌ناه‌

یاریده‌ده‌ری دووه‌می ده‌رهێنه‌ر: ساڵح عارف

چاودێری سكریپت و ڕاكوار: سروه‌ عه‌لی وه‌یسی

ڕاوێژكاری سیناریۆ: كامبووزیا په‌رته‌وی و دێرك دێربیلۆ

به‌ڕێوه‌به‌ری سێت: شه‌ماڵ سه‌بری

موزیك: جان گورتلێر و ئۆزگور ئاكگول

كالێر كۆرێكشێن: گریگۆر فۆللێر

سپێشیاڵ ئێفێكت: ژان میشێل بۆبیل

به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌مهێنان: به‌نگین عه‌لی

هاوكاری به‌رهه‌م له‌ ئێران: محه‌مه‌د ئه‌حمه‌دی

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕاگه‌یاندنیی گشتیی: مه‌نسوور جیهانی و مه‌نووچێهر جیهانی

ئه‌كته‌ره‌كان:

حوسێن حه‌سه‌ن، نه‌زمی كریك، شیما مه‌لایی، سوعاد ئوستا، ڕێكێش شه‌هباز، به‌نگین عه‌لی، هوشیار زێرۆ، به‌ڕۆژ ئاكره‌یی، سه‌لاح شێخ ئه‌حمه‌دی، مازچین عه‌زیز، ئه‌ڵڵاموراد ڕه‌شتیانی، تاهیر عه‌بدوڵڵا، دیمه‌ن زه‌ند،

عادڵ عه‌بدولڕه‌حمان، عه‌بدولقادر بامه‌ڕنی، ساڵح عارف، محه‌مه‌د عه‌لی ئه‌ترووشی، مه‌سعوود عارف، به‌كر مه‌عرووف، ئاڵا ریانی، نه‌ره‌ڤ قه‌چاخ، ئه‌كره‌م كونگفۆ، نێچیرڤان ئه‌رگووشی، عه‌مه‌ر تۆڤی، ئه‌كره‌م سلێمان، سه‌لمان ئومه‌ر، مێهدی كه‌ره‌می، كۆڤان تارق، نیهاد سلێمان، كامیران بێتاسی، بیرهات حوسێن، ته‌نیا حیسامی، شیار شه‌ریف، شێرزاد عه‌بدوڵڵا، به‌شیر خوركی، میلله‌ت هه‌روری، هاشم شاجی، زیاد عابد، سنۆڤا به‌ندیكس، چیا ئه‌كتاش، عه‌بدوسه‌لام سلێمان، په‌ری عه‌بدوڵڵا، به‌درخان یۆنس، مه‌مه‌د ئه‌كتاش، ڕێزان یشیلباش، هه‌ڤاڵ نایف، قاسم ڕه‌مه‌زان، هه‌ڵكه‌ت ئیدریس، نه‌شوان محه‌مه‌د، موه‌فه‌ق ڕوشدی، عابد دهۆكی، ئومێد به‌هجه‌ت، زیاد محه‌مه‌د و مه‌جید خه‌لیل.

بۆ زانیاری زیاتر:

http://www.  kviff.  com/en/films/film-detail/4549-memories-on-stone/#aboutMovieAnchorAddressJS

http://vimeo.  com/88167458

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕاگه‌یاندنیی گشتیی فیلمی سینه‌مایی "بیره‌وه‌رییه‌كانی سه‌ر به‌رد".

 

 

 

Related Articles