کەمپینی پشتگیری بۆ سەربەخۆیی کوردستان لە هۆڵندا،

 

 

 

کە ماوەیەکە لە ناوەوەو دەرەوەی وڵات لە لایەن کۆمەڵێک لە گەنجان‌و خوێندکارانی باڵا پێکهاتوە بۆ دروستکردنی لۆبییەکی کوردیی‌و هەوڵدان بۆ کۆکردنەوەی پشتگیریی نێودەوڵەتی لە سەر سەربەخۆیی کوردستان‌و بڕیاری گەلی کورد لە سەر چارەنووسی خۆی.ئەمڕۆ، بەرواری(٨/٧/٢١٠٤) بە نوێنەرایەتی هەر یەکە لە (سایە عەبدوڵا)و (دانا قادار) سەردانی پەرلەمانی هۆڵندایان کردو چاویان کەوت بە ئەندام پەرلەمان (هاری ڤان بامول)، ئەندامی سەرکردایەتی حیزبی سۆسیالیستی هۆڵندا، کە دۆستی گەلی کوردەو بۆ چەند جارێک سەردانی کوردستانی عێرقی کردوەو لە نزیکەوە ئاگاداری پرسی کوردەو بە دواداچوونی زۆری بۆ پرسی کورد هەیە.لەم چاوپێکەوتنەدا، کە بە مەبەستی وەرگرتنی راو بۆچوونی ئەم دۆستەی گەلی کورد سازدارا، لەم بارودۆخە ناسکەی، کە گەلی باشوری پیادا تێدەپەرێت، هەروەها بە مەبەستی ئەوەی لە ماوەیەکی تردا بتوانین پرسی کورد بە فەرمی بگەیەنینە پەرلەمانی هۆڵندا لە رێگەی فراکسوێنێک لە فراکسوێنەکانی پەرلەمانی ناوبراوەوە.هاری ڤان، لە پەیامێکی‌دا بۆ گەلی کورد، رایگەیاند، کە عێراق لە کێشەو قەیرانێکی قوڵدایەو کوردستانیش لە ساقمگیریی‌و ئارامییدایە، بۆیە ئومێدەواربوو کە گەلی کورد بتوانێت مافی بڕیاردان لە سەر چارەنووسی خۆی بەدەستبهێنێت‌و بڕیار لە سەر داهاتووی خۆی بدات، لە کۆتایی پەیامەکەشی‌دا وتی

بژیکوردستان

دانا قادار و سایە عەبدوڵا

هۆڵندا

https://www.facebook.com/campaignkurdistan

 

 

 

 

 

Related Articles