"به‌همه‌ن قوبادی" بۆ ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی ئیتاڵی گوتی: هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا تایبه‌ت به كورده‌كانی ئه‌م هه‌رێمه نییه، به‌ڵكوو بۆته ماڵێك و كوردانی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش ڕوویان تێكردووه و له‌وێ گیرساونه‌ته‌وه.
سینه‌ماكاری كورد "به‌همه‌ن قوبادی" كه بۆ به‌شداری له فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی هونه‌ری "سپۆلێتۆ" Spoleto سه‌ردانی شاری ڕۆمای پێته‌ختی وڵاتی ئیتاڵیای كردووه دوای نمایشی فیلمی سینه‌مایی "وه‌رزی كه‌ركه‌ده‌ن" Rhino Season له به‌شی VIAGGIO IN PERSIA ئه‌م فیستیڤاڵه، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا كه به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری چه‌ندین ڕۆژنامه و ئاژانسی ناوداری ئیتاڵی، له‌وانه: ڕۆژنامه‌ی "كۆریێر دێلاسێرا" CORRIERE DELLA SERA، ڕۆژنامه‌ی "لێ رێپۆبلیكا" LA REPUBBLICA، ئاژانسی هه‌واڵی ئیتاڵی "ئانسا" ANSA و چه‌ندین ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی دیكه‌ی ئه‌م وڵاته به‌ڕێوه‌چوو، به وردی وڵامی پرسیاره‌كانی ڕۆژنامه‌نووسان و په‌یامنێرانی ئه‌م ده‌زگا ڕاگه‌یاندنانه‌ی دایه‌وه و باسی دوایین ڕه‌وشی ئاسایش و هێمنی و سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستانی كرد.
"به‌همه‌ن قوبادی" له وڵامی پرسیاری یه‌كێك له‌م ڕۆژنامانه‌دا گوتی: حه‌ز ده‌كه‌م وه‌كوو سینه‌ماكارێكی كورد له دنیادا پێناسه بكرێم و ئه‌گه‌ر هه‌ر فیستیڤاڵ یا ناوه‌ندێكی هونه‌ریی كه له دنیادا بانگهێشتم ده‌كات كه له فیستیڤاڵ یا به‌رنامه‌كه‌یاندا به‌شداری بكه‌م یا له وتووێژ و چاوپێكه‌وتنی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندندا حه‌ز ده‌كه‌م وه‌كوو سینه‌ماكارێكی كورد ناوم بهێنن، نه‌وه‌كوو سینه‌ماكارێكی ئێرانی.
ده‌رهێنه‌ری فیلمی سینه‌مایی "كاتێك بۆ مه‌ستی ئه‌سپه‌كان" له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌م كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌دا گوتیشی: ده‌بێت سینه‌مای كوردی به شێوه‌یه‌ك پێبگرێت كه بتوانێت كه‌لتوور، وڵات و نه‌ته‌وه‌ی خۆی به دنیا بناسێنێت و هه‌مووی سینه‌ماكارانی كورد ده‌بێت پێكه‌وه له پێناو ئه‌م مه‌به‌سته گرینگه‌دا هه‌نگاو هه‌ڵێنین.
قوبادی له وڵامی پرسیاری یه‌كێك له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی ئیتاڵی كه له‌و باروودۆخه‌ی ئێستادا هه‌ولێر چۆن ده‌بینی و چۆن ده‌توانی له‌وێی ژیان به‌سه‌ر به‌ری؟ گوتی: ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه ئێوه له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندندا ده‌یخوێننه‌وه ته‌نیا هه‌واڵه و ئه‌گینا هه‌ولێر بۆ من ئه‌مینترین و ئارامترین شوێنه. ده‌مه‌وێت پێتان ڕابگه‌یه‌نم كه هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا تایبه‌ت به كورده‌كانی ئه‌م هه‌رێمه نییه، به‌ڵكوو بۆته مالێك و كوردانی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش ڕوویان تێكردووه و له‌وێ گیرساونه‌ته‌وه.
ئه‌ویشی خسته‌ڕوو: هه‌رێمی كوردستان ئاوات و هه‌وێنی كوردانی چوار پارچه‌ی كوردستانه و ئه‌م شوێنه به‌ڕاستی بۆته هیوای هه‌مووی كورده‌كان. شوێنێكه كه هیچ كه‌سێك ناتوانێت ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ری و به‌و 40 میلیۆن كورده‌ی كه له دنیا هه‌یه ئه‌م شوێنه وه‌كوو چاویان ده‌پارێزن و ناهێڵن كه هیچ مه‌ترسییه‌ك ڕووی تێبكات. ئه‌و 40 میلیۆن كورده داكۆكی ده‌كه‌ن له‌و باروودۆخه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستان ڕه‌خساوه و بۆته هیوا و ئاسۆی كوردانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان.
ئه‌م سینه‌ماكاره كورده له وڵامی پرسیارێكدا كه سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان ڕات چییه؟، گوتی: به‌بڕوای من هه‌رێمی كوردستانی عێراق ده‌بێت سه‌ربه‌خۆیی خۆی ڕابگه‌یه‌نێت و ببێته شوێنێك بۆ ئه‌و كوردانه‌ی كه له وڵاتی خۆیان و له‌ولاو له‌ملا جێگا و ڕێگایه‌كیان نییه و هه‌رێمی كوردستانی سه‌ربه‌خۆ، ئه‌وان وه‌كوو جاران له ئامێز بگرێت و ببێته نیشتمانی سه‌ره‌كیی ئه‌م خه‌ڵكه بێی په‌نایه.
به‌همه‌ن قوبادی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: بۆ نموونه كه‌سێكی وه‌كوو من ئێستاكه هیچ شوێنێكم له ئێران نییه، به‌ڵام هه‌ر وه‌كوو هونهمهرندانی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان په‌نام بۆ هه‌رێمی كوردستان هێناوه و تێیدا حه‌ساومه‌ته‌وه و له‌م پهسێوهدا ئاسووده‌م و بێگومان ئه‌م په‌سێو و په‌ناگایه هیچ كاتێك ناڕووخێت و به هه‌موومان ئاگاداری لێده‌كه‌ین. ئێمه‌ش وه‌كوو كه‌سانێكی كه‌لتووری له‌م پێناوه‌دا وه‌كوو پێشمه‌رگه‌یه‌كی فه‌رهه‌نگی خه‌باتی خۆمان ده‌كه‌ین.