بۆسه‌ر که‌مینه نه‌ته‌وه‌یی و ئاینه جیاوازه‌کانی ناوچه‌که. . !
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ڕێکه‌وتی 07-09-2014 کات 14:30دوونیوی پاشنیوه‌ڕۆ بە ئاماده‌بوونی په‌رله‌مانتارانی زۆربه‌ی فراکسیۆنه جیاوازه‌کانی ژووری دووه‌می په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندی و باڵیۆزی کۆماری عێراق و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی هۆڵه‌ندی و کوردی و پشتیوانی و به‌شداری ژماره‌یه‌کی زۆر له کوردستانیانی هۆڵه‌ندا و سه‌رجه‌م ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی کوردستانی و دۆسته عه‌ره‌به عێراقی و هه‌ندێ له وڵاتانی دیکه، له به‌رده‌م گۆڕه‌پانی دام له ناوه‌ندی شاری ئه‌مستردام، دژی هێرش و کۆمه‌ڵکوژی چه‌کدارانی داعشی تیرۆریست، گردبوونه‌وه‌یه‌کی هیمنانهیان ڕێکخست، له‌م سه‌ده‌ی پێشکه‌وتن و جیهانگیریه‌دا بۆ گه‌یاندنی هه‌واڵی چوارسەد کچی دیلی کورد کردنیان بە سەبایا، لە رەققەی شام و فرۆشتنی ئه‌و کچه کوردانه بەدوو هەزار دۆلار و هه‌روه‌ها بۆپشتگیری له ئاواره‌کانی چیای شه‌نگال و برا ئیزدی، شه‌به‌ک، صابیئه و مه‌سیحیه‌کانی باشووری کوردستان.
له خۆپیشاندانه‌که‌دا، به بێ هه‌ڵکردنی ئاڵای هیچ وڵات و حیزب و لایه‌نێکی سیاسی چه‌ندین وتاری پشتگیری له لایه‌ن په‌رله‌مانتارانی پارتی کاری هۆڵه‌ندی، پارتی سوشیالیستی هۆڵه‌ندی sp و چه‌ند پارتێکی دیکه خوێندرایه‌وه، که ته‌عبیری له هاوخه‌می و پشتگیری گه‌لان و نه‌ته‌وه‌ی ئازادیخوازی هۆڵه‌ندا ده‌کرد.
سه‌رجه‌می بانگه‌شه و وتاره‌کان پشتگیری و هاوده‌نگیه‌کی مرۆڤدۆستانه بوون له پێناوی به‌رگری له ڕۆڵه بێ تاوانه‌کانی گه‌لی کوردستان و هاوکاری و پشتگیری بوون بۆ ئیزیدی و مه‌سیحی و شه‌به‌ک و کاکه‌یی و تورکمانه‌کانی ئامرلی و به‌رزنرخاندنی پشتیوانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان.
جارێکی دیکه کوردستانیانی هۆڵه‌ندا، به هاوکاری و هه‌مئاهه‌نگی دۆسته‌کانیان له‌گه‌ڵ گه‌لانی دیکه به‌م خۆپیشاندانه سه‌لماندیان، که هه‌میشه مرۆڤگه‌لێکی دیموکراسی و ئاشتیخواز بوون، خۆشبه‌ختانه هه‌موو دنیا هاتوونه‌ته ده‌نگ دژی ئه‌و هێرشه تیرۆریستی و دڕاندانه‌ی تیرۆریستانی ڕێکخراوی داعشی له ناوچه‌که‌دا ده‌یکاته سه‌ر مرۆڤایه‌تی.
کاوان ڕه‌ووف یه‌کێک له ڕێکخه‌رانی گردبوونووهکه له به‌شێک له په‌یامه‌که‌ی به زمانی هۆڵه‌ندی ڕووی کرده ئاماده‌بووان و سه‌رجه‌م ئازادیخوازانی دنیا.
داعشەکان لەسەرتویتەرەکانی خۆیان وەک واجبیكی ئیسلامی بۆ بانگەوازی جیهاد دژی کوففار لە گوندی بەعج، ٩٨ کچی کورد هەڕاج دەکەن . بە پێی راپۆرتەکانی دەیلی تەلەگراف و دەیلی مەیلی بەریتانی : باوکێک لە ناوچەی شەنگال کچە تاقانە مناڵەکەی خۆی دەکوژێت تا نەکەویتە دەست درندەکان. باوکێکی تر هەشت کچی خۆی دەکوژێ ئەوسا خۆشی دەکوژێت . ژنێكی سکپڕی کورد لە دیلکراوەکان لە زیندانێکی کاتیی ناوچەی موسڵ تەلەفون بۆ مێردەکەی دەکاو ناونیشانی شوێنی گیرانیانی پێ دەڵێت لە بەری دەپارێتەوە، نەک ئەو دڕنده بێویژدانانه فرۆشتیانن بچن رزگاریان بکەن، بەڵکو داوا لەئەمریکییەکان بکات ئەو قوتابخانە بۆردومان بکات کە لەوێدا زیندانیی کراون تا بە کۆمەڵ بمرن و نەکەونە بەر شەهوەتی دڕندە تیرۆریسته‌کان و لەدەست داڵەکانی داعش رزگاریان بکات
ده‌با به‌ڕێزان ئازادیخوازان ئێمه له‌م گردبوونه‌وه‌یه‌ی ئه‌مڕۆماندا، دوا له ئێوه ده‌که‌ین له هه‌موو مرۆڤدۆستانی جیهان ده‌که‌ین کچ و و ژنان و که‌سوکارمان ڕزگار بکه‌ن، بەکۆمەڵ بە بۆمبا کوژرابان باشتر بوو، لەوەی بکرێن بە سەبایاو بفرۆشرێن . ئەم چیرۆکانەو دەیان چیرۆکی لەم چەشنە ڕۆژانه ده‌بیستین، ده‌با چۆن لە نێجیریا، بۆکۆ حەرام ٢٧٠ کچەقوتابی رفاند‌و دیلی کردن و هەڕەشەی کرد بیانکات بە سەبایاو بیانفرۆشێت، به‌ڵام هه‌موو دنیا له‌سه‌ریان هاتنه ده‌نگ، ئێمه‌ش لێره‌وه داوا له ئێوه ده‌که‌ین به هانای ئه‌و ٤٠٠کچ و ژنه فرۆشراوه‌ی ئێزدیه‌وه بچین، که لە رەققەی شام دیل کراون و کراون بە سەبایا، هەر کچەی بەدوو هەزار دۆلار دەفرۆشرێن .
پاشان به سروودی (هۆ کاکی پێشمه‌رگه)، به سه‌رکه‌وتوویی و ئارامی کۆتایی به گردبوونه‌وه‌که هات.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.