وه‌زیری خوێندنی باڵا سوپاسیان ده‌كات
سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان/ سلێمانی ژماره‌یه‌ك كورسی خوێندن بۆ خوێندكارانی كه‌ركوك و ناوچه دابڕێندراوه‌كان ده‌كات. سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان/ سلێمانی له نوسراوێكدا كه بۆ وه‌زاره‌تی خویندنی باڵا‌و تویژینه‌وه‌ی زانستی-یان ڕه‌وانه كردوه، بڕیاریانداوه به‌ته‌رخانكردنی (25) كورسی خویندنی بێ به‌رامبه‌ر، له‌گه‌ڵ (50) كورسی دیكه به‌داشكاندنی (50%) نرخی خوێندن بۆ ده‌رچوانی پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌یی كه دانیشتوی كه‌ركوك و ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانن و له‌هه‌مان كاتدا خویندنی ئاماده‌ییان له‌و ناوچانه ته‌واو كردبێت.
له به‌رامبه‌ردا (د. یوسف گۆران) وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و تویژینه‌وه‌ی زانستی له نوسراوێكدا به‌ژماره (1092) سوپاس و پێزانینی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و تویژینه‌وه‌ی زانستی پێشكه‌ش سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان/ دهۆك كردوه له پای ته‌رخانكردنی ئه‌و ژماره كورسیه‌ی خوێندن بۆ خوێندكاران/قوتابیانی كه‌ركوك و ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، هه‌روه‌ك هیواشی خواستوه كه نمونه‌ی ئه‌و جۆره چالاكیانه زیاتر بێت بۆ زیاتر خزمه‌تكردن به بواری زانست و پێگه‌یاندن له‌و ناوچانه.
* ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خویندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.