كورته فیلمی كوردی "ماڵ و كلیل" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد "شوان عه‌تووف" خه‌ڵاتی باشترین فیلمی نێوده‌وڵه‌تیی نۆیه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "ئاریكا ناتیوا" له وڵاتی چیلی به‌ده‌ستهێنا.
ڕاگه‌یه‌نراوی فه‌رمی كۆمپانیای "ئای لۆف فیلم" له باشووری كوردستان و وڵاتی به‌ریتانیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه كورته فیلمی چیرۆكی "ماڵ و كلیل" Home & Key له نووسین و ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد "شوان عه‌تووف" و به‌رهه‌می به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری سینه‌مای سلێمانی له نوێترین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا له به‌شی پێشبڕكێی نێوده‌وڵه‌تیی نۆیه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "ئاریكا ناتیوا" Arica Nativa له وڵاتی چیلی نمایشكرا و توانی خه‌ڵاتی باشترین فیلمی ئه‌م فیستیڤاڵه به‌ده‌ستبێنێت.
"ماڵ و كلیل" بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م خه‌ڵاته گرینگه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك فیلم له وڵاتانی ئیسپانیا، ڕووسیا، ئه‌مه‌ریكا، مه‌كزیك، ئه‌ڕژانتین، ڤێنزۆئێلا و چه‌ندین وڵاتی دیكه له ڕكابه‌ریدا بوو.
ئه‌م فیستیڤاڵه به به‌شداری كورته فیلمه‌كانی چیرۆكی، ئه‌نیمه‌یشنی و دیكۆمێنتاری له سینه‌ماكارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان له چه‌ندین به‌شی پێشبڕكێی له ڕۆژانی 9 تا 19ی ته‌شرینی یه‌كه‌م / ئۆكتۆبه‌ری 2014 له وڵاتی چیلی به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌م كورته فیلمه كوردییه تا ئێستا له چه‌ندین فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلم له ئاستی جیهاندا به‌شداری كردووه و خه‌ڵاتی باشترین فیلم له لایه‌ن ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌ران و هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی باشترین فیلمی له لایه‌ن بینه‌رانی به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كی كورته فیلمه‌كانی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "فۆئێنكالینتێ رۆرال" له وڵاتی ئیسپانیا و هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی باشترین فیلم له لایه‌ن ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كی كورته فیلمی "به‌هره نوێیه‌كان" له 26ـه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "گیرۆنا" له وڵاتی ئیسپانیای به‌ده‌ستهێناوه.
"ماڵ و كلیل" هه‌روه‌ها له به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كی 14ـه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی ماڵی هونه‌ریی ڤیدیۆیی "ئۆاهم" له شاری مه‌درید له ئیسپانیا، له به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "ئێست" له شاری له‌نده‌ن له وڵاتی به‌ریتانیا، له به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "كراتكۆفیل پلووس" له شاری بانجالۆكا له بۆسنی و هێرزێگۆڤین، له به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "ئاندگراوند"ی له شاری مۆنیخ له وڵاتی ئه‌ڵمانیا، له فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "ئۆكسێ" له شاری هامبوورگ له وڵاتی ئه‌ڵمانیا، له به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "شوناس" له شاری باڕشلۆنه له وڵاتی ئیسپانیا، له فیستیڤاڵی فیلمی "هال ئۆف لایت" له وڵاتی كۆلۆمبیا، له فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "ڤیمبڵدۆن" و له فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "شۆرته بیلۆ" له وڵاتی به‌ریتانیا، له فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "فینه كۆرتییه" له وڵاتی ئیتاڵیا، له فیستیڤاڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان فیلمی"ئیڤام ئام"، "كوترا كۆرتینی" و "ماربیلا پێرلا یدنستات" له وڵاتی ئیسپانیا، و هه‌روه‌ها چه‌ندین فیستیڤاڵی دیكه چۆته سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ماكان.
ئه‌م كورته فیلمه 15 خوله‌كییه هه‌روه‌ها له ڕۆژانی 19 تا 22ی ته‌شرینی دووه‌م / نۆڤه‌مبه‌ری 2014 له به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی كورته فیلمی "ئۆ كورت" O Curt له شاری ناپۆلی له وڵاتی ئیتاڵیا نمایش ده‌كرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندنی گشتیی كورته فیلمی "ماڵ و كلیل".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.