له پاش گه‌شتێکی گرنگ و زنجیره‌یه‌ک کۆڕ و سمینار و چالاکی دیبلۆماسی هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی (ی. ن. ك) و بۆ هۆڵه‌ندا و له دیدار و کۆبوونه‌وه‌کانی له چه‌ند ڕۆژی ڕابووردوودا، له‌گه‌ڵ حکومه‌ت و په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندا و چه‌ندین سه‌رکرده‌ی حیزبی سه‌ره‌کی ئه‌و وڵاته‌دا، هه‌ره‌وه‌ها له میانه‌ی کۆڕهگرنگهکهی ڕۆژی 15-11-2014 که به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز صاڵح موسلیم هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده، روبه‌ڕوو گه‌یشتن به كوردستانیانی تاراواگه له شاری ڕایسڤایک. له‌و ده‌رفه‌ته‌دا گفتوگۆیه‌کی چڕ‌وپڕ و هه‌مه‌لایه‌نه‌یان له باره‌ی دوو بابه‌تی گرنگ و به پێز وروژاند، که تێیدا تیشكیان خسته سه‌ر (خۆبه‌ڕێوه‌بردنی دیموكراسی، پڕۆژه‌یه‌كی دیموكراسی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست) و (سه‌له‌فیه‌ت دوژمنی نه‌ته‌وه‌و دیموكراسی).
ژماره‌یه‌ک زۆر له کوردانی تاراوگه له زۆربه‌ی شاره‌کانی هۆڵه‌ندا و وڵاتانی دراوسێوه ئاماده‌ی بوون. وێڕای ئه‌و هه‌موو کاروچالاکیانه، هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار، سه‌رجه‌م ڕێکخستن و ئۆرگانه‌کانی (ی. ن. ک)یشی له هۆڵه‌ندا له دیدار و کۆبوونه‌وه‌کانی بێبه‌ش نه‌کرد و له دوو دانیشتنی جیاوازدا، ڕۆژی هه‌ینیی 13-11-2014 له باره‌گای کۆمیته‌ی ڕێکخستنی هۆڵه‌ندا، له‌گه‌ڵ بەرپرسی ئۆرگانەکانی ی. ن. ک لە هۆڵەندا کۆبووه‌وه، که پێکهاتبوون له (کۆمیته‌ی ڕێکخستن، کۆمیته‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کان، نوێنه‌رایه‌تی یه‌کێتیی له هۆڵه‌ندا و ڕێکخراوه دیموکراتیه‌کان و شه‌هیدان). هه‌روه‌ها ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ڕێکه‌وتی 16-11-2014 پێش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ وڵات، له‌گه‌ڵ لێپرسراوی ناوه‌ندی ڕێکخراوه دیموکراتیه‌کانی ده‌ره‌وه و سه‌رپه‌رشتیاری ڕێکخراوه‌کانی وڵاتانی هۆڵه‌ندا، نه‌مسا، سویسرا و ئیتالیا، کۆبووه، که هه‌ندێکیان به تایبه‌ت بۆ کۆڕه‌که‌ی 15-11-2014 هاتبوون.
هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار، کۆمه‌ڵێک سه‌رنج و ئامۆژگاری به‌سوودی دا به هه‌ڤاڵانی ڕێکخراوه دیموکراتیه‌کان بۆ پته‌وکردنی په‌یوه‌ندی نێوان سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌کانی یه‌کێتیی و یه‌کێتیی ناو یه‌کێتیی، هه‌روه‌ها جه‌ختی له هه‌لومه‌رج و دۆخی ناسکی ئێستای کوردستان کرده‌وه، که چۆن پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانی کوردستان به‌رانبه‌ر دۆژمنێکی دڕه‌نده و دڵڕه‌ش وه‌ستاون، پێوئسته ئێمه به هه‌موو شێوازێک به‌ره‌وڕوویان ببینه‌وه، خۆشبه‌ختانه ئێسته هه‌موو هێزی ئازادیخوازانی دنیا له پشت گه‌له‌که‌مانه.
هه‌روه‌ها زۆر جه‌ختی له‌وه کرده‌وه، که چۆن پێویسته به هه‌مئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ کۆمیته‌کانی ڕێکخستندا، ڕێکخراوه دیموکراتیه‌کان شانبه‌شانی ئه‌وان، په‌ره به کاروچالاکیه‌کانیان بده‌ن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.