فیلمی سینه‌مایی "بیره‌وه‌رییه‌كانی سه‌ر به‌رد" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد "شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی" له به‌شی پێشبڕكێی بیسته‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی كه‌ڵكه‌ته له وڵاتی هیندستان نمایشكرا.
فیلمی سینه‌مایی "بیره‌وه‌رییه‌كانی سه‌ر به‌رد" Memories On Ston له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد "شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی" و له نووسینی هاوبه‌شی "مه‌ممه‌د ئه‌كتاش" و "شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی" به نوێنه‌رایه‌تیی له هه‌رێمی كوردستان، كاتژمێر 30/7ی ئێوارێی ڕۆژیی دووشه‌مه 17 ته‌شرینی دووه‌م / نۆڤه‌مبه‌ری 2014 له به‌شی پێشبڕكێی "نێتپه‌كی ئاسیا" له میانه‌ی بیسته‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی كه‌ڵكه‌ته له هۆڵی پۆرباسریی له وڵاتی هیندستان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك فیلمی دیكه چووه سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ما.
سه‌رۆكایه‌تیی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی پێشبڕكێی نێوده‌وڵه‌تیی تایبه‌ت به سینه‌ماكارانی ئافره‌تی ئه‌م فیستیڤاڵه له ئه‌ستۆی ئه‌ستێره‌ی ناوداری سینه‌مای ئێران خاتوو "نیكی كه‌ریمی"دا بوو، و هه‌ر له‌م فیستیڤاڵه‌دا به بۆنه‌ی ته‌مه‌نێك چالاكی هونه‌ری و خزمه‌ت به هونه‌ری سینه‌ما ڕیزی تایبه‌تی لێ‌گیرا و له به‌شێكدا كۆمه‌ڵێك له فیلمه‌كانی وه‌كوو ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ر نمایشكران.
ئه‌م فیستیڤاڵه چه‌ندین به‌شی جۆراوجۆری له خۆگرتبوو، له‌وانه: به‌شی "پێشبڕكێی نێوده‌وڵه‌تیی تایبه‌ت به سینه‌ماكارانی ئافره‌ت"، به‌شی پێشبڕكێی "ئاسۆی نوێی"، به‌شی پێشبڕكێی "نێتپه‌كی ئاسیا"، به‌شی "چاوخشاندنێك به ڕابردوودا"، به‌شی "سه‌د ساڵ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر سینه‌مادا"، به‌شی "مامۆستای گه‌وره‌ی سینه‌ما جیهان سته‌نلی كۆبریك" Stanley Kubrick، به‌شی "ته‌ركیز له‌سه‌ر سینه‌مای وڵاتانی عه‌ڕه‌بی"، به‌شی "ئاسۆی نوێی ـ چاوخشاندنێك به به‌رهه‌مه‌كانی خاتوو نیكی كه‌ریمی"، به‌شی "نمایشی تایبه‌ت"، به‌شی "هه‌ڵبژارده‌ی سینه‌مای هیندستان"، به‌شی "تایبه‌ت به منداڵان"، به‌شی "پانۆڕامای به‌نگاڵ"، به‌شی "ڕێزلێنانی تایبه‌ت" و هه‌روه‌ها به‌شی "سینه‌مای كلاسیكی فه‌ڕه‌نسا".
فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی كه‌ڵكه‌ته به به‌شداری به‌رهه‌می وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان، له‌وانه: ئیسپانیا، سویسڕا، ئیتاڵیا، یۆنان، هیندستان، ئه‌فغانستان، كۆماری چیك، فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا، هه‌رێمی كوردستان و چه‌ندین وڵاتی دیكه له ڕۆژانی 10 تا 17 ته‌شرینی دووه‌م / نۆڤه‌مبه‌ری 2014 له شاری كه‌ڵكه‌ته‌ی وڵاتی هیندستان به‌ڕێوه‌چوو.
فیلمی سینه‌مایی "بیره‌وه‌رییه‌كانی سه‌ر به‌رد" له دوایین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا به ئاماده‌بوونی سینه‌ماكاری كورد شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی، به‌رهه‌مهێنه‌ر و سیناریۆنووسی كورد "مه‌مه‌د ئه‌كتاش" و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕۆشنبیری و هونه‌ری پارێزگای دهۆك "ئه‌یووب ڕه‌مه‌زان"، له دوو سانسی جیاوازدا له به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كیی هه‌شته‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی ئه‌بووزه‌بی له وڵاتی ئیماڕات نمایشكرا و توانی خه‌ڵاتی ته‌ندیسی مرواریی ڕه‌ش بۆ باشترین فیلمی جیهانی عه‌ڕه‌بی ئه‌م فیستیڤاڵه به‌ده‌ستبێنێت.
بۆ زانیاری زیاتر:
http://kff. in/memoriesonstone. php
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕاگه‌یاندنیی گشتیی فیلمی سینه‌مایی "بیره‌وه‌رییه‌كانی سه‌ر به‌رد".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.