له یه‌کێک له کاروچالاکیه‌کانی کۆتایی ساڵی 2014 دا یانه‌ى کوردى "میدیـــا"ی هۆڵه‌ندا، وه‌ک ئه‌ندامێکی کارای پلاتفۆڕمی کوردی رۆژی چوارشەممە ڕیکه‌وتی ٣/١٢/٢٠١٤ بۆ یه‌که‌مجار وه‌ک کورد له ئاستێکی باڵادا له‌گه‌ڵ به‌شێک له سه‌رپه‌رشتیاران و نوێنه‌رانی ڕێکخراوه بێگانه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له هۆڵه‌ندا به‌شداری کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئەشەر (Asscher)، جێگری سه‌رۆکی حکومه‌تی هۆڵه‌ندی کرد و له هه‌مانکاتدا به‌ڕێزیان پۆستی وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتیشی له ئه‌ستۆگرتووه، له کۆبوونه‌وه‌که‌دا نوێنەرانی کۆچبه‌رانی تورک و مەغربی و چه‌ند ڕێکخراوێکی دیکه‌ی، که‌مه نه‌ته‌وییه‌کانی هۆڵه‌ندای تێیدا به‌شدار بوون، بۆ داڕشتن و له ئه‌ستۆگرتنی په‌یوه‌ندی میانه‌باشی نێوان حکومه‌تی هۆڵه‌ندا و ڕێکخراوه‌کانی که‌مه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی هۆڵه‌ندا له شێوازی کۆمیسیه‌کدا.
مەبەست جەعفەر و عه‌لی قارەمانی لە پلاتفۆرمی رێکخراوە کوردیەکان و کەنان تاشتان و خاتوو بەسیمە لە فدراسیۆنی رێکخراوە کوردیه‌کان، نوێنەرایەتی کۆمه‌ڵگەی کوردیان ئه‌کرد، که تێیدا له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک پرسی گرنک و چاره‌نوسساز گفتوگۆکرا و ئه‌و ڕه‌وشه ناله‌باره‌ی به‌ره‌وڕووی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتی و باشور و ڕۆژئاوای کوردستان به تایبه‌تی بۆته‌وه، بڕیاری جدیان لەباره‌وه وه‌رگیرا، که گرنگترینیان سەرهەڵدان و مه‌ترسیه‌کانی بڵاوبوونەوه‌ی بیری توندڕەوی ئیسلامی، ئازادی تاک و پرسی دیموکراسی بوو.
یه‌کێک له ته‌وه‌ره گرنگه‌کانی کۆبوونه‌وه‌که، که بۆته جێگه سه‌رنجی حکومه‌تی هۆڵه‌ندی و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کانی ده‌وڵه‌ت، وه‌ک ده‌زگاکانی پۆلیس و ئاسایس، له ماوه‌ی ئه‌مساڵه‌دا، چه‌ند ڕێپێوان و خۆپیشاندانی کوردانی تاراوگه بووه له هۆڵه‌ند ئه‌نجامداراوه، که شێوازێکی زۆر مۆدێرن و ئاشتیخوازانه‌ی له خۆ گرتووه، ئاماژه به‌وه‌درا، بۆ له‌مه‌ودواش خۆ له توندوتیژی و ئاژاوه بپارێزن، تا ئه‌و ڕووداوه نه‌خوازراوه‌ی خۆپیشاندانه‌که‌ی شاری هامبۆرگی ئه‌ڵمانیا، له هۆڵه‌ندا دووباره نه‌بێته‌وه، که له نێوان کورد و تورک‌دا ڕوویدا.
جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی هۆڵه‌ندا Assher له کۆبوونه‌وه‌که‌دا ئاماژه‌ی به سێ خاڵی گرنگ دا:
- بڵاوکردنه‌وه‌ی په‌یامی چالاکیه دیموکراسیه‌کانی ڕێکخراوه‌کانتان بۆ ئه‌ندامان و لایه‌نگرانتان.
- ئه‌گه‌ر مه‌ترسیه‌ک هه‌بوو بۆ تێکدانی پێکه‌وه‌ژیان و ئاشتی، تا زوو ئێوه بتوانن بیان وه‌ستێنن.
- خاڵه بنه‌ڕه‌تیه‌کانی، به‌شداریکردنی ڕێکخراوه‌کان هه‌میشه بۆ پته‌وکردنی دیموکراسی، ئازادی و یه‌کسانی بێت.
له کۆتاییدا جه‌نابی وه‌زیر(وه‌ک شێوه پۆزش هێنانه‌وه‌یه‌ک) ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، کورد له دنیادا تا ئێستا وه‌ک گه‌لێکی سه‌ربه‌خۆ ددانی پێدانه‌نراوه و به‌داخه‌وه له هۆڵه‌نداش تا ئێستا ئه‌مه یه‌که‌مینجاره، ئێوه وه‌ک ڕێکخراوه کوردیه‌کان به‌شداری کۆبوونه‌وه‌یه‌کی له‌م جۆره ئه‌که‌ن، که ساڵانه له نێوان ده‌سته‌ڵاتدارانی حکومه‌ت و ڕێکخراوه‌کانی که‌مه نه‌ته‌وه‌کانی هۆڵه‌ندا ڕێکئه‌خرێت، ئێستا هه‌موومان ئه‌زانین کورد له پێشه‌وه‌ی ئازادیخوازانی دنیادایه، ئه‌جه‌نگێت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ده‌ستڕه‌شترین تیرۆریزمی جیهانی (IS) داعش.
لە میانی کۆبونەوەکەدا. سه‌ره‌ڕای جیاوازی باوه‌ڕ ئایین و بیروبۆچوون له نێوان که‌مینه‌کانی به‌شداربوودا، هه‌موویان کۆک بوون له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی، له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا، ئەرکی رێکخستی کاره‌کانی کۆمیسییه‌که بخرێته ئه‌ستۆی رێکخراوە کوردی و تورکیەکان.
شایانی باسه ڕێکخراوی "میدیــــا" وه‌ک ڕێکخراوێکی سه‌رتاسه‌ری کوردانی هۆڵه‌ندا، له‌ساڵی 1989 ه‌وه دامه‌زراوه و له زۆربه‌ی شاره‌کانی هۆڵه‌ندا، به‌ش و لیژنه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه. . له سه‌ره‌تای ساڵی 2014 ه‌وه پێشبینی کردبوو، که ئه‌مساڵه ساڵێکی پڕ له بزاوت و گه‌رم گوڕی پێشهاته‌کان ئه‌بێت، بۆیه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه خۆی بۆ پێشهاته‌کان ئاماده کردبوو. .
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.