سینه‌ماكارانی كورد له فیستیڤاڵی فیلمی سینه‌ما حه‌قیقه‌تی ئێران‌دا سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا
سینه‌ماكارانی كورد له هه‌شته‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی دیكۆمێنتاری "سینه‌ما حه‌قیقه‌ت"ـدا له وڵاتی ئێران سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا.
به‌رهه‌می سینه‌ماكارانی كورد له به‌شه جۆراوجۆره‌كانی پێشبڕكێی هه‌شته‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی دیكۆمێنتاری ئێران به ناونیشانی "سینه‌ما حه‌قیقه‌ت" نمایشكران و توانییان خه‌ڵاتی گرینگی ئه‌م فیستیڤاڵه به‌ده‌ستبێنن، له‌وانه:
ـ به‌شی پێشبڕكێی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمه بڵنده دیكۆمێنتارییه‌كان:
خه‌ڵاتی له‌وحه‌ی فه‌خری ئه‌م به‌شه به فیلمی بڵندیی دیكۆمێنتاری "هه‌زار و یه‌ك سێ‌و" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كۆچكردووی كورد "ته‌ها كه‌ریمی" به نوێنه‌رایه‌تیی له هه‌رێمی كوردستان به‌خشرا.
ـ به‌شی پێشبڕكێی نه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمه دیكۆمێنتارییه‌كان:
ته‌ندیسی فیستیڤاڵ، دیپڵۆمای فه‌خری و خه‌ڵاتی نه‌قدی 8 میلیۆن تومه‌نی باشترین ده‌رهێنانی ئه‌م به‌شه‌ی فیستیڤاڵ به كورته فیلمی "كه‌وچك" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد "جه‌لال وه‌یسی" له شاری سنه به‌خشرا.
ـ به‌شی پێشبڕكێی نه‌ته‌وه‌یی فیلمه بڵنده دیكۆمێنتارییه‌كان:
خه‌ڵاتی هێمای "فیرووزه‌ی سینه‌ما حه‌قیقه‌ت"، ته‌ندیسی فیستیڤاڵ، دیپڵۆمای فه‌خری و خه‌ڵاتی نه‌قدی 14 میلیۆن تومه‌نی باشترین فیلمی فیستیڤاڵ به فیلمی بڵندی دیكۆمێنتاریی "ژیان له ڕه‌گه سه‌رده‌كاندا" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد "فه‌تحوڵڵا ئه‌میری" له شاری ئیلام به‌خشرا.
هه‌ر له به‌شه جۆراوجۆره‌كانی هه‌شته‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "سینه‌ما حه‌قیقه‌ت"ـدا چه‌ندین فیلمی دیكه له سینه‌ماكارانی كورد، نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئێران و سینه‌ماكارانی بیانی سه‌باره‌ت به كورد و كوردستان نمایشكران، كه بریتی بوون له:
ـ فیلمی دیكۆمێنتی "به شوێن تاووسه‌كاندا" له ده‌رهێنانی "ئێستێر ئێسپات" له وڵاتی هه‌نگاریا سه‌باره‌ت به ئیزه‌دییه‌كانی هه‌رێمی كودرستان له به‌شی "چاوخشاندێك به به‌رهه‌مه‌كانی فیستیڤاڵی مرۆڤناسی ئێستۆنی".
ـ فیلمی دیكۆمێنتی "له‌گه‌ڵ خودا سه‌ما ده‌كه‌م" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری لوڕ "هووشه‌نگ میرزایی" سه‌باره‌ت به پیره پیاوێكی كوردی كۆری گوندی هه‌ورامانی ته‌خت له به‌شی پێشبڕكێی نه‌ته‌وه‌یی فیستیڤاڵ.
ـ فیلمی دیكۆمێنتی "شاری خامۆش" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری لوڕ "هووشه‌نگ میرزایی" سه‌باره‌ت به پیاوێكی مردووشۆری لوڕ له به‌شی پێشبڕكێی نه‌ته‌وه‌یی فیستیڤاڵ.
ـ فیلمی دیكۆمێنتی "پاڵه‌وان و خرقه" له ده‌رهێنانی "ئاڕش لاهووتی" سه‌باره‌ت به ژیان و ئه‌سته‌نگه‌كانی ڕۆژانه‌ی پاڵه‌وانێكی كرماشانی له به‌شی پێشبڕكێی نه‌ته‌وه‌یی فیستیڤاڵ.
ـ فیلمی دیكۆمێنتی "ئایدا له ئاوێنه‌ی شاملوودا" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری هه‌ورامی "موختار شوكری پوور" سه‌باره‌ت به كه‌سایه‌تیی و ژیانی ڕۆژانه‌ی خاتوو "ئایدا سێركیسیان" هاوسه‌ری شاعیری ناوداری ئێرانی "ئه‌حمه‌د شاملوو" دوای كۆچی دوایی ئه‌م شاعیره پێشه‌نگه.
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی پێشبڕكێی نێوده‌وڵه‌تیی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی دیكۆمێنتاری "سینه‌ما حه‌قیقه‌ت" بریتی بوون له: دیكۆمێنتسازی ناوداری ئێران "كامڕان شیڕدڵ" ـ توێژه‌ر و دیكۆمێنتسازی پێشه‌نگ و به‌ئه‌زموون له وڵاتی ئێران، خاتوو "ئالیسۆن لی" ـ سكرتێری گه‌وره‌ی كۆنگره‌ی جیهانی فیلمی دیكۆمێنتی له وڵاتی ئوستوڕاڵیا، "پاوڵ لۆزینسكی" ـ دیكۆمێنتساز و هه‌ڵگری خه‌ڵاتی ئه‌ندامانی لێژه‌ی دادوه‌رانی حه‌وته‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی دیكۆمێنتاری "سینه‌ما حه‌قیقه‌ت" له وڵاتی پۆڵه‌ندا، خاتوو "مه‌هوه‌ش شێخوالئیسلامی" ـ دیكۆمێنتسازی به‌ئه‌زموونی سینه‌ما له وڵاتی ئێران، "جیۆنا نازارۆ" ـ نووسه‌ر و ڕه‌خنه‌گری سینه‌ما، ئه‌ندامی لێژنه‌ی هه‌ڵبژاردنی فیستیڤاڵه‌كانی ویزیۆن دۆریل، ڕۆم، تۆرین، لۆكاڕنۆ و به‌رنامه‌داڕێژیی فیستیڤاڵی پۆپۆلی له وڵاتی ئیتاڵیا و "یاقووت جووده سه‌عیه الئه‌دیب" ڕه‌خنه‌گری سینه‌ما و ئه‌ندامی فیدڕاسیۆنی ڕه‌خنه‌گرانی نێوده‌وڵه‌تیی سینه‌ما به ناونیشانی فیپڕشی له وڵاتی میسر.
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی پێشبڕكێی نه‌ته‌وه‌یی سینه‌مای ئێران له فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی دیكۆمێنتاری "سینه‌ما حه‌قیقه‌ت" بریتی بوون له: "محه‌مه‌دڕه‌زا موقه‌ده‌سیان" ـ توێژه‌ر و دیكۆمێنتساز، دكتۆر "ئه‌حمه‌د زابیتی جه‌هرۆمی" ـ مامۆستای زانكۆ، نووسه‌ر و دیكۆمێنتساز، "سه‌عید ئه‌بووتالیب" ـ به‌رپرسی كه‌لتووری، نوێنه‌ری پێشووی په‌ڕڵه‌مانی ئێران و دیكۆمێنتساز، دكتۆر "حه‌بیب ئه‌حمه‌دزاده" ـ نووسه‌ر و مامۆستای زانكۆ، "محه‌مه‌د شیروانی" ـ نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ری سینه‌ما، "مسته‌فا ڕه‌زاق كه‌ریمی" ـ دیكۆمێنتساز و ده‌رهێنه‌ری سینه‌ما و "ڕامین حه‌یده‌ری فاڕووقی" ـ دیكۆمێنتساز و به‌رهه‌مهێنه‌ری سینه‌ما.
فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی دیكۆمێنتاری "سینه‌ما حه‌قیقه‌ت" یه‌كێكه له فیستیڤاڵه گرینگه‌كانی فیلمی دیكۆمێنتی له ئاستی جیهاندا كه له نێوان سینه‌ماكارانی فیلمی دیكۆمێنتای دنیادا پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه و هه‌موو ساڵێك
به‌رهه‌مه‌كانی خۆیان بۆ نمایش له به‌شه جۆراوجۆره‌كانی ئه‌م فیستیڤاڵه ڕه‌وانه ده‌كه‌ن و سینه‌ماكارانی كورد به
به‌رهه‌مه‌كانیان تا ئێستا له ته‌واوی خوله‌كانی ئه‌م فیستیڤاڵه‌دا خه‌ڵاتی گرینگ‌یان به‌ده‌ستهێناوه.
هه‌شته‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی دیكۆمێنتاری ئێران به ناونیشانی "سینه‌ما حه‌قیقه‌ت" به نمایشی 287 دیكۆمێنتاریی به‌رهه‌می سینه‌ماكارانی 40 وڵاتی جیهان له چه‌ندین به‌شی پێشبڕكێی له‌وانه: به‌شی "پێشبڕكێی نه‌ته‌وه‌یی"، به‌شی "پێشبڕكێی نێونه‌ته‌وه‌یی" و چه‌ندین به‌شی ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی له‌وانه: به‌شی "چاوخشاندنێك به سینه‌مای ژاپۆن"، به‌شی "فیستیڤاڵی ویزیۆن دۆرئێلی سویسڕا"، به‌شی "فیستیڤاڵی مرۆڤناسی ئێستۆنی"، به‌شی "ڕێزلێنان و نمایشی فیلمه‌كانی دیكۆمێنتسازی ناوداری هۆڵه‌ندی خاتوو "هۆدا هانیگمان"، به‌شی "فیلمی دیكۆمێنتی وه‌رزشی"، به‌شی "هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له فیستیڤاڵه گرینگه‌كانی فیلمی دیكۆمێنتی دنیا له‌وانه: ئیدفای هۆڵه‌ندی، ڤێنیزی ئیتاڵی و به‌ڕڵینی ئه‌ڵمانی"، به‌شی "دیكۆمێنتی شار"، به‌شی "شوێنگه‌ی ئێمه"، به‌شی "ڕۆژگاریی ئێمه"، به‌شی "كۆڕی ڕه‌خنه و هه‌ڵسه‌نگاندیی كتێبه نوێیه چاپكراوه‌كان"، به‌شی "ڕۆژگاریی ئێمه"، به‌شی "له دڵیی ڕۆژهه‌ڵاتدا"، به‌شی "چاوخشاندنێك به سینه‌مای دیكۆمێنتی ئیسفه‌هان"، به‌شی "ڕوانینێكی دیكه"، به‌شی "نمایشی تایبه‌ت"، به‌شی "به‌ڕێوه‌بردنی كارگه‌ی پسپۆڕانه‌ی دیكۆمێنستازی" و چه‌ندین به‌شی دیكه له ڕۆژانی 1 تا 8ی كانوونی یه‌كه‌مه‌م / دیسه‌مبه‌ری 2014 له سینه‌ماكانی فه‌له‌ستین و سپیده‌ی شاری تاران به‌ڕێوه‌چوو.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕاگه‌یاندنی گشتیی فیستیڤاڵی فیلمی دیكۆمێنتاری "سینه‌ما حه‌قیقه‌ت".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.