سینه‌ماكاری كورد "شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی" به فیلمی سینه‌مایی "بیره‌وه‌رییه‌كانی سه‌ر به‌رد" خه‌ڵاتی ئۆسكاری ئاسیایی به‌ده‌ستهێنا و خه‌ڵاته‌كه‌ی پێشكه‌ش به خۆڕاگری و خه‌باتی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به‌رانبه‌ر به گرووپی تیرۆریستی داعێش كرد.
فیلمی سینه‌مایی "بیره‌وه‌رییه‌كانی سه‌ر به‌رد" Memories On Ston له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد "شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی" كه به‌رهه‌می ساڵی 2014ی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ڵمانیایه، كه له به‌شه‌كانی باشترین فیلم و باشترین سیناریۆ له نووسینی هاوبه‌شی "شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی" و "مه‌ممه‌د ئه‌كتاش" له هه‌شته‌مین خولی خه‌ڵاته‌كانی ئیسكرین "ئاسیا په‌سیفیك" ASIA PACIFIC ناسراو به "ئۆسكاری ئاسیا" APSA بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵات كاندیدكرابوو، توانی خه‌ڵاتی تایبه‌تی یۆنسكۆ بۆ هاوبه‌شی به‌رچاو و هه‌روه‌ها پاراستنی جۆری كه‌لتووره‌كان به‌ده‌ستبێنێت.
"شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی" دوای وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئۆسكاری ئاسیایی له وته‌یه‌كی كورتدا گوتی: ئه‌م خه‌ڵاته به خۆڕاگری و خه‌باتی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به‌رانبه‌ر به گرووپی تیرۆریستی داعێش پێشكه‌ش ده‌كه‌م كه جارێكی دیكه له به‌رانبه‌ر كاره‌سات و تراژیدیایه‌كی دیكه‌دا دوای جینایاتهكانی سه‌دام به‌سه‌ر ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌دا، توانیویانه هه‌روا به‌رده‌وام له‌سه‌ر پێی خۆیان ڕاوه‌ستاون.
گوتیشی: هه‌روه‌ها ئه‌م خه‌ڵاته پێشكه‌ش ده‌كه‌م به هاوڕێی دێرینم خوالێخۆشبوو "ته‌ها كه‌ریمی" ده‌رهێنه‌ر فیلمی دیكۆمێنتی "هه‌زار و یه‌ك سێ‌و" كه له به‌رهه‌مه‌كانیدا كۆمه‌ڵكوژی كورده‌كانی عێراق به ناونیشانی ئه‌نفال به ده‌ستی ڕژێمی به‌عسی له ڕێگای وێنه و دیمه‌نی سینه‌ماوه به شاره‌زاییه‌وه نیشانی بینهردهدا.
هه‌ر له ڕێوڕه‌سمی كۆتایی خه‌ڵاته‌كانی ئیسكرین "ئاسیا په‌سیفیك"ـدا خه‌ڵاتی باشترین فیلمی دیكۆمێنتاری خه‌ڵاتی ئۆسكاری ئاسیایی به فیلمی دیكۆمێنتی بڵندیی "هه‌زار و یه‌ك سێ‌و" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كۆچكردووی كورد "ته‌ها كه‌ریمی" به‌خشرا، كه "هاوڕێی كه‌ریمی" برای ئه‌م سینه‌ماكاره كورده خه‌ڵاته‌كه‌ی له ده‌ستی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌ران وه‌رگرت.
ڕێوڕه‌سمی كۆتایی هه‌شته‌مین خولی خه‌ڵاته‌كانی ئیسكرین "ئاسیا په‌سیفیك" شه‌وی پێنجشه‌مه 11 كانوونی یهكهمهم / دیسه‌مبه‌ری 2014 له شاری بریسبان له ویلایه‌تی كۆئینزلهند له وڵاتی ئوستوڕاڵیا به‌ڕێوه‌چوو و تیایدا هونه‌رمه‌ندانی سه‌ركه‌وتووی 10 به‌شی جۆراوجۆری خه‌ڵاتی ئۆسكاری ئاسیایی له نێوان 36 فیلم له 21 وڵاتی ناوچه‌ی ئاسیا په‌سیفیك ده‌ستنیشانكران.
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌شته‌مین خولی خه‌ڵاته‌كانی ئیسكرین "ئاسیا په‌سیفیك" كه بریتی بوون له: "ئه‌سغه‌ر فه‌رهادی" Asghar Farhadi ـ هه‌ڵگری خه‌ڵاتی ئۆسكار و خه‌ڵاته گرینگه سینه‌ماییه‌كانی جیهان له وڵاتی ئێران، خاتوو "هیام عه‌بباس" Hiam Abbass ـ ئه‌كته‌ر له وڵاتی فه‌له‌ستین، "لۆ ییۆ" Lu Yue ـ به‌ڕێوه‌به‌ری وێنه‌گرتن له وڵاتی چین، "راجیت كاپوور" Rajit Kapur ـ ئه‌كته‌ر، ده‌رهێنه‌ر و به‌رهه‌مهێنه‌ر له وڵاتی هیندستان، "ئانتۆنی چێن" Anthony Chen ـ ده‌رهێنه‌ر له وڵاتی سه‌نگاپوور و "ماكیج ستۆ" Maciej Stuhr ـ به نوێنه‌رایه‌تیی له یه‌كێتی ئیسكرین "ئاسیا په‌سیفیك" و ئاكادیمیای فیلمی ئه‌ورووپا، سه‌ركه‌وتووانی به‌شه جۆراوجۆره‌كانیان دیاریكرد، له‌وانه: باشترین فیلم، باشترین ده‌رهێنان، باشترین وێنه‌گرتن، باشترین فیلمی منداڵان، باشترین فیلمی دیكۆمێنتی، باشترین فیلمی ئه‌نیمه‌یشێن، باشترین سیناریۆ، باشترین ئه‌كته‌ری پیاو، باشترین ئه‌كته‌ری ئافره‌ت و هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی تایبه‌تی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌ران.
سیناریۆی "بیره‌وه‌رییه‌كانی سه‌ر به‌رد" كه له لایه‌ن "شه‌وكه‌ت ئه‌مین" و "مه‌ممه‌د ئه‌كتاش" نووسراوه، پێش له قۆناغی وێنه‌گرتن، خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆی له ئاكادیمیای خه‌ڵاتی ئیسكرین "ئاسیا په‌سیفیك" له ساڵی 2011 به‌ده‌ستهێنابوو.
فیلمی "بیره‌وه‌رییه‌كانی سه‌ر به‌رد" به ئاماده‌بوونی "شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی" له ڕۆژانی 7 و 12ی كانوونی یهكهمهم / دیسه‌مبه‌ری له سینه‌مای "كۆشكی باڕاكس" له میانه‌ی یه‌كه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی بریسبانی "ئاسیا په‌سیفیك" BAPFF نمایشكرا. ئه‌م فیستیڤاڵه به نمایشی 80 فیلم له سینه‌ماكارانی وڵاتانی جۆراوجۆر له چه‌ندین به‌شی پێشبڕكێی و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی له ڕۆژانی 29 ته‌شرینی دووه‌م / نۆڤه‌مبه‌ر تا 14 كانوونی یهكهمهم / دیسه‌مبه‌ری 2014 له شاری بریسبان Brisbane له ویلایه‌تی كۆئینزلهند له وڵاتی ئوستوڕاڵیا به‌ڕێوه‌چوو.
بۆ زانیاری زیاتر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕاگه‌یاندنیی گشتیی فیلمی سینه‌مایی "بیره‌وه‌رییه‌كانی سه‌ر به‌رد".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.