لهچهند ڕۆژی داهاتودا وێستگهی 51 میگاواتی كارهبا لهسلێمانی دهكهوێته كار
وابڕیارە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا لەپاڕێزگای سلێمانی وێستگەی51 میگاواتی كارەبای تاسڵوجە بكەوێتە كار.
(یادگار چاوشین) بەرپرسی ڕاگەیاندنی گروپی كۆمپانیاكانی بەختیارئەحمەدوهاوبةشةكاني لەمبارەیەوە بە(كوردستان نيت)ڕاگەیاند:' وێستگەی 51 میگاواتی كارەبای تاسڵوجە لە ساڵانی(2007 ـ 2008 )وە، بگرە پێشتریش لەلایەن كۆمپانیای هیوندایی كۆری دەست بەكارەكانی كرابوو، بەڵام ئەوان بەهۆی چەند هۆكارێكی تەكنیكی لەگەڵ حكومەتدا كارەكەیان بەجێ هێشت و گەڕانەوە وڵاتی خۆیان'.
هەروەها گوتی:' دوای ئەوەی كۆمپانیای بهختیارئەحمەد قەرەبووی كۆمپانیای هیوندای كۆری كردووە، كۆمپانیای بەختیارئەحمەد لەگەڵ وەزارەتی كارەبا بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمپانیای هیوندایی كۆری توانیان ئەو وێستگەیە وەگەر بخەنەوە'.
بەگوتەی چاوشین، ئەو وێستگەیە لەئێستادا كاری تێستی بۆ دەكرێ و لەچەند ڕۆژی داهاتوشدا لە ڕێوڕەسمێكدا بەفەرمی دەكەوێتە كار، كە بڕی(51) میگاوات لە ووزە دەچێتە نێو تۆربەندەكانی نێوەندی هەرێمی كوردستان، كە پشكی شێری بەر سنوری سلێمانی و دەوروبەری دەكەوی.
ناوبراو گوتیشی:'وێستگەكانی تری كوردستان بەگازی سروشتی كار دەكەن، بەڵام ئەم وێستگەی51 میگاواتییە بە نەوتی ڕەش كار دەكات، كە ئەمەش جێی دڵخۆشییە، چونكە بۆ یەكەم جارە لە كوردستاندا وێستگەیەكی كارەبا بە نەوتی ڕەش كار بكات، كە ئەمەش بڕی تێچوونی لەسەر حكومەت زۆر كەمترە'.
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.