پێش گرتنی شاری موسل له لایه‌ن چه‌ته‌و جانه‌وه‌ره‌كانی ئیسلام به‌ناو خه‌لافه‌تی خه‌ڵه‌فاوی ئێسلام (داعش) هاتووچۆ له نێوان به‌رپرسانی هه‌رێم و حكومه‌تی كوردستان و ده‌وڵه‌ت و حكومه‌تی توركیا گه‌رم و گور بوو رۆژانه بۆری نه‌وتی گێڵگه‌كانی كوردستان شاده‌ماره‌كانی هه‌تیوه‌كانی ئه‌تاتوركیان له زێر پر ئه‌كردو ئه‌بوون به خاوه‌نی پاره‌و داهاتێكی له (بن) نه‌هاتوو بۆ خۆشگوزه‌رانی خۆیان و میوانه‌كانیان كه له رێی به‌ندرو فرۆكه‌خانه‌كان پێشوازی گه‌رمیان لێئه‌كه‌ن و، پاش پشوو حه‌وانه‌وه مه‌شق و راهێنانیان پێ ئه‌كه‌ن له سه‌ر جۆره‌ها چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و هه‌موو ئه‌رك و كارێكی سه‌ربازی و پاشان به‌رێزه‌و ره‌وانه‌ی ناو داعش ئه‌كرێن بۆ هێرش كردنه سه‌ر كوردستان و كوشتنی دانیشتوانی و، وادیاره له مێژه‌وه نه‌خشه‌یان بۆ ئه‌م كاره گڵاوه دارشتووه به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ێ خه‌ونه چه‌په‌ڵ و بۆگه‌نه‌كه‌یان كه له‌ناو بردنی كورد‌و كوردستانه بێته‌دی. .
قه‌ت رۆژێك له رۆژان رژێمی خوێنرێژو سه‌ركوتكه‌ری خه‌ڵكی سڤیل و بێ تاوان دۆستی كورد نه‌بووه‌و، هه‌موو كات به ئاگرو ئاسن وه‌ڵامی هاوڵاتیان و پرسه‌كانی كوردی داوه‌ته‌وه‌و، سه‌ره‌رای پێشێلكردنی ته‌واوی پرنسیپه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ و، ته‌واوی یاساكانی ره‌چاوكراوی جیهانیی سه‌باره‌ت به مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی مرۆڤ ژێر پێ خستووه‌و، كه‌س نه‌یتوانیوه به‌رگری له مافی هاوڵاتیبوونی خوێ بكات، چی تازه به تازه فۆئاد حوسێن سه‌روكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئه‌ڵێت: چوار ساڵە بە گەلی خۆمان دەڵێین توركیا دۆستمانە، بەڵام لە یەكەم ئەزموونی راستەقینەدا بێ ئومێد بووین".
به‌ڵێ، فوئاد ئه‌فه‌نی، باش ئه‌زانێت توركیا دوژمنه‌و، به هوێ پۆست و كاره‌كه‌ت ناته‌وێت باسی كۆمه‌ڵكوژی و خراپه‌كانی ئه‌و رژێمه بۆگه‌نه بكه‌ێت، چونكه پێش چه‌ند ساڵێك كاتێ له گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم به‌رێز مه‌سعود بارزانی له ئه‌ورۆپاوه گه‌رانه‌وه‌و بۆ توركیا، ده‌ستبه‌جێ و به‌بێ پشوودان به‌رێز مه‌سعود بارزانی له گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب" ئه‌ردۆگان كۆ بووه‌وه‌و، هاوكات و بێ شه‌رمانه وه‌ك ره‌وشتی بێ موراڵی باڵاده‌ستانی تورك فرۆكه جه‌نگی و تۆپخانه‌كانی هه‌تیوه‌كانی ئه‌تاتورك خاكی كوردستانیان ئه‌كوتاو خه‌ڵكی سڤیلی بێ تاوان و بێ ده‌سه‌ڵاتی گه‌لی كوردستانیان له‌ناو ئه‌برد.
له‌م رۆژانه‌ی دوواییدا وه‌ڵاتی قه‌ته‌ر به بیانووی جۆراوجۆر‌و تێوه‌گلان له توند‌و تیژی و تیرۆر‌و ده‌ست پیسی و ناپاكی كۆمه‌ڵێك ئیخوان ئه‌لموسلمینی ترۆ كرد‌و قاویانیداو، له هه‌مووی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه ئیخوانچی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان وتی: ئێمه پێشوازییان لێئه‌كه‌ێن، به‌ڵام سنووریان بۆ دائه‌نێن و نابێت كاری توندوتیژی بكه‌ن و، ئه‌وه ته‌نها قسه‌و هه‌وڵدان بوو، بۆ چه‌واشه‌كاری و، سه‌رانی تورك به‌و ره‌فتاره تاكه‌كه‌سییه‌ی سه‌رۆكه‌كه‌یان ئه‌یانه‌وێت خوڵ بكه‌نه چاوی هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌یان و كه‌سانی تر.
قه‌ته‌ر له‌و رۆژه‌وه شیخ حه‌مه‌د كوری خه‌لیفه( ئال ثانی) كۆده‌تای دژ به باوكی شیخ خه‌لیفه كوری حه‌مه‌د (ئال ثانی) له حوزه‌یرانی 1995 به‌رپا كرد‌و بوو به (ئه‌میر) و ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست، وه‌ك دۆستی دێرینی تیرۆر‌و تیرۆریستان و، هانده‌ری توندوتیژی بووه‌و، به راگه‌یاندن و پاره‌و پول له ئه‌فغانستان و سوریا‌و عێراق و شوێنی تر چالاك و كارا و له كاردا بووه‌و، له‌م دوواییدا قه‌ته‌ر به‌رده‌وام به یارمه‌تیده‌ری گروپه توندره‌وكان هه‌ژمار ئه‌كرێت و، ئه‌مرۆ، ئه‌یه‌وێت رووی ره‌شی له به‌رده‌م كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و وڵاتان و دۆسته‌كانی سپی بكات و، ئه‌وه بوو كۆمه‌ڵێك تێرۆستی ئیخوان ئه‌لموسلمینی ده‌ر كرد‌و، له توركیا پێشوازییان لێكراو، ئه‌و كۆمه‌ڵه ریشدارانه به سه‌ر مۆڵگاكانی داعش له شاره‌كانی توركیا دابه‌شكران و، بوونه مامۆستا‌و، هانده‌ری گه‌نجان بۆ ئه‌وه‌ی بچنه ناو داعش و، ئه‌م گه‌نجه بێمێشكانه له ژێر دروشمی: لا اله إلا الله محمد رسول الله و جیهاده‌وه ئه‌چنه ریزه‌كانی رێكخراوی خوێنرێژی داعش و، هه‌ندێكیان له كاتی چوونیان و، بۆ ئه‌وه‌ی برا (موجاهیده‌كان) یان به تایبه‌ت (ره‌به‌نه‌كان) بحه‌سێنه‌و رابێرن، دایك و خۆشك و ژنه‌كانیان ئه‌برد به مه‌به‌ستی كارێكی قیزه‌وه‌ن و ناپاك و دوور له ره‌وشتی مرۆڤ له ژێر ناوی (جیهاد ئه‌لنیكاح) و، وا دیاره ئه‌و كاره نامرۆڤانه‌یه لای ئه‌و جۆره كه‌سانه كارێكی سانا‌و ئاساییه، چونكه ئه‌و جۆره كه‌سانه قه‌ت لایان شه‌رم نییه ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵێك له جانه‌وه‌رانیته‌ویله‌كه‌ی‌داعش و، له رۆژێكداو به به‌ر چاوی خوێانه‌وه ره‌به‌نه‌كانی ئیسلام ببینن كه‌تامه‌زرۆی سیكسیان هه‌یه و، له ژیر درۆشمی (لا اله الا الله، محمد رسول الله) چه‌ندین جار سواری دایك و خۆشك و ژنه‌كانیان ببن و، ئه‌م كاره (قه‌حبه‌بازی) یه كه به پێی "شه‌رعی" ئیسلامی داعشه له لایه‌ن خه‌لیفه‌ی ئیسلامه‌وه (ئه‌بو به‌كر ئه‌لبه‌غدادی) په‌سه‌ند كراوه‌و، دووره له داب و نه‌ریتی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌موو كۆمه‌ڵگاكانی جیهان و، له هه‌مان كاتدا ئه‌بێته هوێ شكاندنی كه‌سێتی ژنان و، له‌م باره‌یه‌وه كچێكی سوری {رزگار} بوو له چنگی داعش كه كاتی خوێ براكه‌ی بردی بۆ "جیهاد النیكاح"، ئه‌ڵێت: له رۆژێكدا حه‌وت هه‌شت كه‌ره‌ت دراوه به شوو، واته له رۆژێكدا حه‌وت هه‌شت (موجاهیدینی) بینیوه‌و، به وته‌ی ئیسلامییه‌كان كاری ناشه‌رعیان له گه‌ڵدا ئه‌نجامداوه‌و، به كوردی په‌تیش له رۆژیكدا كۆمه‌ڵێك موجاهیدینی بێ مۆراڵ و بێ شه‌ره‌ف سواری بوون و. هه‌مان كچه سورییه‌كه ئه‌ڵێت ماوه‌ی (4) ساڵ به هوێ ده‌ستدرێژی سیكسه‌وه ((شریان)) كردم‌و سه‌دان نه‌خۆشی له جه‌ستمدایه‌و، پێم شه‌رم نییه بۆ ریسواكردنی ئه‌و تاقمه جانه‌وه‌ره‌ی داعش هه‌موو شتێك وه‌ك خوێ باس بكه‌م و بیڵێم و، هه‌موو كات تف و نه‌فره‌ت له‌و به‌هه‌شته داتاشراوه‌و برا نامه‌رده‌كه‌م ئه‌كه‌م كه‌بوونه هوێ چوونم و نه‌خۆشیم و سووك بوونم، ئه‌و به‌هه‌شته‌ی داعش دۆوه‌خه‌و پره له ئاگرو ئازار.
هه‌ر له سه‌ره‌تای زیندووكردنه‌وه‌ی داعش رژێمی توركیا رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بوو له پشتگیریكردنی و، به هه‌موو جۆرێك یارمه‌تیداوه‌و چه‌ندین شوێنی بۆ مه‌شق و راهێنان كرده‌وه‌ته‌وه‌و، پێشوازی له كه‌سانی توندره‌و تێرۆریست كردووه‌و، پاشان ره‌وانه‌ی سوریا و عێراقی كردون و، چوونه‌ته ناو داعش و، كار به‌وه‌ش نه‌وه‌ستاوه‌و، له ئێستادا نێوانی هه‌ردوولا، واته توركیا و داعش زۆر گه‌رمه‌و، په‌یوه‌ندی بازرگانی په‌ره‌ی سه‌ندووه‌و، هه‌ناردنی نه‌وتی مفتی عێراق و سوریا به نرخێكی هه‌رزان به‌رده‌وامه‌و، بۆ داپۆشینی په‌یوه‌ندی نیوانیان رژێمه ترسنۆكه‌كه‌ی توركیا ئه‌ڵێـت ئێمه دژی هه‌موو ئه‌و جۆره گروپانه‌ێنو قه‌ت نه‌رمیش له گه‌ڵیاندا نانوێنین.
سه‌باره‌ت به دەنگۆی کڕینی نەوت لە داعش ئەردۆگان رەتیکردەوە وڵاتەکەی نەوت لە داعش بکڕێت و، وتی: "ئەمە دەنگۆیەکی زۆر ناشیرینه‌و، بەتەواوی درۆیەو، جگە لەو کەناڵە فەرمییانەی کە نەوت ئه‌گەیێننە تورکیا، ئەگەر کەناڵێکی تر هەبێت لەناوی ئه‌بەین"و، هەروەها وتی: "ئێمە وڵاتێکین دژی هەموو ئەو گرووپە تیرۆریستیانەین کە لە ناوچەکەدا هەن، چونکە ئێمە زۆرمان بە دەستی تیرۆر چەشتووەو، نەرمی نواندن لەگەڵ داعش یان هەر گرووپێکی دیکە کە قاچاخچێتی بە نەوتەوە ئه‌كات مەحاڵەو، له‌م باره‌یه‌وه بەرپرسێكی باڵا لە ئیدارەی ئۆباما به رۆژنامه‌یه‌كی راگەیاندوە كە ئەوان زانیاریان بەدەست گەیشتووە كە داعش لەرێگەی تەنكەرەوە نەوتی سوریا‌وعێراق بە توركیا ئه‌فرۆشێت و. . رۆژنامەكە لەزاری ئەو بەرپرسەی ئەمریكاوە {ئەوەی} بڵاو كردوەتەوە كە لەچەند رۆژی رابردوو ژمارەیەك لە بەرپرسانی كۆشكی سپی پەیوەندیان بە ئەردۆگان سه‌رۆك كۆمار‌و ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆو سه‌رۆك وه‌زیران كردووە كە رێگری لە سنوری وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن و، بەقاچاخ نەوت لەرۆژئاوای توركیاوە ئه‌چێتە ناو ئەو وڵاتە.
به پێی لێدوانێكی باڵوێزی پێشووی ئه‌مریكا له توركیا فرانسیس ریتشاردونی رژێمی توركیا به یارمه‌تی وپاره‌ی قه‌ته‌رو سعودییه زۆر سه‌ر گه‌رم بوو له‌ناردنی ئیسلامه توندره‌وه‌كان بۆ عێراق و سوریا، به تایبه‌ت بۆ ناو به‌ره‌ی ئه‌لنوسره كه ده‌سته‌راستی رێكخراوی تێرۆریستی ئه‌لقاعیده بوو، هه‌روا بۆ ناو گروپه سه‌له‌فییه‌كان وه‌ك گروپی "احرار الشام" و، له‌م رۆژانه‌شدا توركیا له ناردنی خه‌ڵك بۆ ناو داعش زۆر چالاكه‌و، ئه‌مریكا داوای له توركیا كردووه سنوور له رووی ئه‌و تاقمانه دابخات، به‌ڵام گوێ رایه‌ڵ نه‌بووه‌و، چونكه رۆژانه پاره‌و سامانێكی زۆر ئه‌رژێته بانقه‌كانی وڵات و، ئه‌م كاره‌ش بووه‌ته هوێ ناكۆكی نێوانی رژێمی توركیا و ئه‌مریكا، به‌ڵام له هه‌موو شتێك سه‌یرتر ئه‌وه‌یه له كوردستان به‌رپرسان وه‌ك به‌رێز نێچیرڤان بارزانی پاساو ئه‌هێننه‌وه بۆ توركیا‌و، گومانیان هه‌یه توركیا یارمه‌تی داعش بدات و، ئه‌وان باش ئه‌زانن ئێستاكه توركیا له‌و شه‌ره گڵاوو به‌دناوه دژ به قاره‌مانه‌كانی كوبانی یارمه‌تی داعش ئه‌دات و، ئه‌م كاره‌ی به‌رپرسانی باڵای كوردستان جێی پرسیاره‌و، ئێمه‌ی هاوڵاتی ئه‌پرسین و ئه‌ڵێن: تاكه‌ی له خزمه‌ت توركیا ئه‌بن؟ بۆ خۆتان رزگار ناكه‌ن؟، ئه‌وه‌تا رژێمی توركیا خوێ باسی بە قاچاخ هاوردنی نەوت له لایه‌ن داعشه‌وه بۆ ناو توركیا ئه‌كات و، بەڵگە ئه‌هێنێته‌وه كە سنوورێكی درێژی هەزار كیلۆمەتری لەگەڵ سووریادا هەیە و ئەو ناوچانە ئێستا ناوچەی شەڕن و، كاتێكیش شەڕ ئه‌بێت حكومەتەكان ناتوانن كه‌نترۆڵی سنووره‌كان بكه‌ن و، رۆژانه رژێمی توركیا لە میدیاكانه‌وه بانگەشەی ئەوەئه‌كات كە داعش سوودی لەو "كەلێنە ئەمنییە" وەرگرتووە و نەك هەر نەوت بەڵكو چەكداری نوێی داعش‌یش لە سنووری توركیاوە دزە ئه‌كه‌نه ناو خاكی سووریا و عێراقەوە
ئه‌مریكاو یه‌كێتی ئه‌وروپاو ژماره‌یه‌ك له وڵاتان به تایبه‌تی وڵاتانی عه‌ره‌بی كۆكن له سه‌ر لێدانی داعش، به‌ڵام رژێمی توركیا ترسنۆكانه خوێ دوورخسته‌وه‌ته‌وه‌و، تا دوێنێ به بیانووی ئه‌و (49) كه‌سه‌ی كه له لای داعش گیرابوون، له راستیدا ئه‌و ژماره‌یه به پێی رێكه‌وتن له نێوان رژێمی توركیا‌و داعش گیراو نه‌بوون به‌ڵكو میوان بوون و، له سه‌ر داوای چه‌ته خه‌ڵه‌فاوه مرۆڤكوژه‌كه‌ی خه‌لافه‌تی ئیسلام ئه‌بو به‌كر ئه‌لبه‌غدادی به‌ره‌ڵاكران و، له‌م رووه‌وه هه‌تیوه‌كانی ئه‌تاتورك كه‌وتوونه‌ته درۆكردن، گوایه به ئه‌نجامدانی ئۆ‌پراسێۆنێك رزگار كراون و، له ئێستادا ئه‌و بیانووه نه‌ماوه‌و هێشتا دووره‌په‌رێزن و، به‌شداری ئه‌مریكاو وڵاتان له دژی داعش ناكه‌ن و، ئه‌مه‌ش هاوكاری نێوانیان له گه‌ڵ داعش پشت‌راست ئه‌كاته‌وه‌و، وه‌ك ووتراوه‌و ئه‌ڵێن: په‌تی درۆ كورته‌و، ئه‌م توركانه ئه‌ڵێن: نامانه‌وێ ده‌ست بخه‌ێنه ناو كاروباری وڵاتان و له كرداری تیرۆر خۆمان دوور ئه‌خه‌ینه‌وه، به‌ڵام به ئاشكرا چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌رێی ئیخوانچییه تێرۆرسته‌كانی وڵاتی تونس و حزبی ئه‌لنه‌هزه بۆ ئیخوانچییه توندره‌وه‌كانی لیبیا ئه‌نێرێت.
هه‌ر له مه‌یانه‌ی درۆكانی رژێمی توركیا‌و پاش شه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه له گه‌ڵ چه‌ته‌كانی داعش ئه‌مریكییه‌كان له هه‌ولێر هه‌ندێ ته‌قه‌مه‌نیان ده‌ستكه‌وتووه له كۆمپانیای پیشه‌سازی كیمیا‌و میكانیكی توركی MKEدروست كراون و، ئه‌مه‌ش بووه خاڵێكی سه‌رسورێنه‌ری خه‌بیره سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا، چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی توركیا به‌ده‌ست جانه‌وه‌ره‌كانی داعش و، هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه هوێ ئه‌وه‌ی باراك ئوباما سه‌رۆكی ئه‌مریكا له كۆبوونه‌وه‌ی ناتۆی شاری نیۆبۆرتی ویلز له بریتانیا هوشداری بداته سه‌روك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ئه‌ردۆگان و پێی بڵێت: ئه‌مه‌وێ توركیا له سه‌ر هه‌مان رێچكه‌ی ناتۆ‌و ئه‌مریكا بێت.
بێدەنگبوونی توركیا لەئاست هێرشەكانی داعش بۆ سەر ناوچەكانی عێراق‌و هەرێمی كوردستان گومانی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دروستكردوه‌و، میدیاكانی جیهانیش چەند زانیاریەك لەوبێدەنگیەی توركیا ئاشكرا دەكەن،
رۆژنامەی نیورك تایمزی ئەمریكی راپۆرتێكی لەبارەی هەڵوێست‌و سیاسەتەكانی توركیا بەرانبەر هێرشەكانی داعش لەعێراق‌و هەرێمی كوردستان نووسیوەو رایگەیاندوە كە خۆپارێزی توركیا لە هەوڵە نێودەوڵەتیەكان گومانێكی گەورە دەخاتە سەر سیاسەتی ئەو وڵاتەو،
هەروەها ئەو بەرپرسە ئەمریكییە ئەوەشی خستووەتەڕوو كە ئەو كەسانەی پەیوەندی بەداعشەوە ئه‌كەن لەرێگەی توركیاوە ئه‌رۆنه خاكی سوریا‌و عێراق و، ئاماژەی بەوەشكردووە داعش بریندارەكانی لە توركیا چارەسەر ئه‌كات‌و چەكی توركیش بەكار ئه‌هێنێت.
له به‌ر ئه‌وه‌ی توركیا به گه‌رمی یارمه‌تی چه‌ته‌كانی داعش ئه‌دات و، داعش هێرشێكی به‌ربڵاوی كرده سه‌ر كوردستان و، توركیا وه‌ك فوئاد حسه‌ێن وتی: ئه‌وه چوار ساڵه به گه‌له‌كه‌مان ئه‌ڵێن توركیا دۆستمانه، به‌ڵام كورد كه‌وته رۆژێكی ته‌نگانه‌و، رۆژه‌كه‌ش به راستی رۆژێكی ته‌نگانه بوو، زۆری نه‌مابوو داعش بگه‌نه فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێرو، توركیا بێده‌نگ بوو، هیچ یارمه‌تییه‌كی نه‌داین و، داواشمان لێ‌كرد، كه چی هه‌ر نه‌هات، بۆیه پێویسته سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی كوردستان داوا له توركیا بكه‌ن به زووترین كات هێزو تانك و توپخانه‌و جه‌به‌خانه‌كانی له خاكی كوردستان، له بامه‌رنی و دهۆك بكێشێته‌وه‌و، هه‌روه‌ها پێویسته گه‌ڵی كوردستان زۆر بایه‌خ به وریایی بدات، چونكه دوژمن ئامانی نییه‌و، توركیا وه‌ك هانده‌ری توندوتیژی و توندره‌وی و هاوكاری داعش زۆر مه‌ترسیداره‌و هیچ كاتێك ئامانی نییه‌و، ئه‌گه‌ر به ته‌مای مانه‌وه‌یه باشتر وایه فشاری بخرێته سه‌رو. داوا له هێزی وڵاتان به تایبه‌تی ئه‌مریكاو یه‌كێتی ئه‌وروپا بكرێت رۆڵی خۆیان بنوێنن و ئه‌وانیش فشار بخه‌نه سه‌ر هێزه‌كانی توركیا به مه‌به‌ستی كشانه‌وه‌یان.
24/9/2014
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.