"ئۆردو‌غان" ئێستا خه‌ونی سه‌ركردایه‌تیكردنی جیهانی ئیسلامی هه‌یه، ئه‌مه رای به‌شێك له چه‌په‌كانی ناو توركیا‌و ته‌نانه‌ت "پارتی خزمه‌تی" بزوتنه‌وه‌ی فهتحولڵاگوڵهنیشه، پێشتر ته‌نها خه‌وی به نوێكردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانلی نوێوه ده‌بینی و تا راده‌یه‌ك بۆی چووه سه‌رو ركابه‌ره‌كانی به هێزو فێڵی سیاسی پاكتاوكرد.
ئه‌و ته‌نانه‌ت ده‌نگی زۆرێك له ئه‌نتی ئیسلامی و كچانی سه‌رشه‌قام و ناو باڕهكانیشی بۆلای خۆی راكێشا، سیاسه‌تی ئه‌م كاراكته‌ره به جۆرێك بوو، له غه‌ززه و بۆرماو میسر‌و هه‌ر وڵاتێك كه بۆنی خه‌لافه‌تی روخاوی ئیسلامی پێوه بوایه هه‌ڵوێستی وه‌رده‌گرت و له‌گه‌ڵ خانمه باڵاپۆشهكهیدا وه‌ك موزایه‌ده‌ی سیاسی و ئایدۆلۆجی سه‌فه‌ری بۆ ئه‌كرد و ئه‌گریا به‌دیار فرمێسكی مناڵانه‌وه، به‌ڵام كه مه‌رگه‌ساته‌كه‌ی ناو جیهانی ئیسلامی هاته ناو سنوری ده‌ستكردی كوردستانی گه‌وره به‌تایبه‌تی بۆ "كۆبانی"و هاوسنوری وڵاته‌كه‌ی، ئیدی نه‌زعه‌ی ناسیۆنالیزمی توندره‌وی تورك و ده‌مارگیری و نه‌ژادپه‌رستی وایكرد ئۆردو‌غان دوچاری ئیحراجیه‌كی گه‌وره بێته‌وه، ئیحراجیهك نه‌یتوانی مناڵانی چاو به فرمێسكی كوبانی ببینێت، كه ئه‌م ناوچه‌یه به بنه‌ماڵه‌و تیره‌و عه‌شیره‌ت تێكه‌ڵن له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی "روحاو ئۆرفه" ئه‌و هه‌موو غه‌درو تاوانه‌ی ده‌رهه‌ق كرا، كه‌چی ئه‌م كاراكته‌ره ئیسلامیه ووتی هه‌ڵوێستوه‌رگرتن بۆ "كۆبانی" و یارمه‌تیدانیان كاری ئێمه نیه‌و ئه‌وه سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌تێكی تره، نه‌ك هه‌ر هاوكاری نه‌نارد بۆ ئه‌و كورده، موسوڵمانه، هه‌ژاره، بێناسنامه، برینداره خوێنلێچۆراوانهی رۆژئاوا‌و كۆبانی، به‌ڵكو بوویه فریادره‌سی داعش و یارمه‌تیدانیان تا باشتر ئه‌م گه‌له موسوڵمانه قڕ بكرێت، پێدانی چه‌ك و ده‌بابه‌و یارمه‌تی لۆجستی بۆ داعش له‌لایه‌ن توركه‌وه تا كوبانی بكه‌وێت و جینۆساید بكرێت، وه‌ك قه‌تڵوعامی دێرسیم و هه‌ڵه‌بجه‌و شه‌نگال، ئۆردوغانی داڕنی له هه‌موو به‌هایه‌كی مرۆیی و ئاینی، ئه‌م نۆرم و به‌هایه ئیدی مرۆڤ له سه‌رۆكێكی كاریزمیهوه ئه‌كات به سه‌رۆكی گروپێكی ماسۆشی، دروست له سه‌رۆكێكی دیموكراته‌وه ئهیگۆِڕێت بۆ سه‌رۆكێكی به‌رژه‌وه‌ندخوازو هه‌لپه‌رست، ئیدی دیدێكی فیكری نامێنێته‌وه بۆ ئه‌و پارته‌ی كه ناوی داد‌و گه‌شه‌پێدانه‌و 10 ساڵه بانگه‌شه‌ی كرانه‌وه‌و ئاشته‌وایی و مرۆڤدۆستی ده‌كات.
سه‌رۆكه‌كان زۆرن به‌ڵام كه‌میان ئه‌بنه ره‌مز كه به هه‌ڵوێسته‌كانیان مێژوو بگۆرن " ماندێللا" ته‌نها 4 ساڵ سه‌رۆك بوو 1994 تا 1997 به‌ڵام به‌حوكمی خه‌باتی راستگۆیانه‌و 27 ساڵ زیندان و چاندنی خۆشه‌ویستی له‌ناو خه‌ڵكدا بویه سه‌رۆكی ئه‌به‌دی، بویه سیمبولێك بۆ ئاشتی و نه‌هێشتنی جیاوازیه چینایه‌تیه‌كان Nelson Rolihlahla Mandela جگه له خه‌ڵاتی نۆبڵ زیاتر له 250 خه‌ڵاتی جیهانی و ناوخۆیی وه‌رگرت ته‌نها به هه‌ڵوێسته مرۆیی و نیشتیمانیه‌كانی، ئه‌گه‌رچی له زنجی گوندێكی بچوكی هه‌ژارنشینی رهشتپێستدا له‌دایك بوو كه نه باوكی سه‌رۆك بوو نه دایك، لێ بویه سه‌رۆكی كاریزمی، ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان 18ی یۆلیۆی هه‌موو ساڵێكی كرده رۆژی نێوده‌وڵه‌تی ماندێلا كه رۆژی لهدایكبونهكهیهتی 18/7/1918، ئایا " ئۆردو‌غان له كوێی به‌رزی هه‌ڵوێسته‌كانی ماندێللادا ئه‌وه‌ستێت؟
هه‌ر سه‌رۆكی به‌س نیه تا مرۆڤ خۆی بكاته پاڵه‌وان، به "فیدل ئه‌لیخاندرۆ كاسترۆ"شیان ده‌وت سه‌رۆكی كوبا، سه‌ركرده‌یه‌كی چه‌پ و ماركسی و هاورێی " چێ گیڤارا" به‌ڵام چونكه خۆشه‌ویستی كورسی، ئازاری گه‌له‌كه‌ی له‌بیر برده‌وه، كورسی سه‌رۆكایه‌تی كاسی كرد، نه‌یتوانی بێته سیمبول، له ساڵی 1959 وه هاتۆته سه‌ر حوكم له كوبا، نه‌خۆشی ته‌نگی پێ هه‌ڵچنی ئینجا له ساڵی 2008 پاش 19 مانگ نه‌خۆشی سه‌خت و 47 ساڵ سه‌رۆكایه‌تی، ده‌سه‌ڵاتی راده‌ستی براكه‌ی "رائول كاسترۆ" كرد، ئیدی هه‌تا ماوه ئه‌م پیره سیاسیه دیكتاتۆره وه‌ك سه‌رۆكی كاریزمی ناناسرێت و مێژوش ناینوسێته‌وه، به‌ڵام "ئه‌رنستۆ تشێ جیڤارا " خۆ سه‌رۆك نه‌بوو، ته‌نها 37 ساڵ ژیا، 1928 تا 1967 پله‌ی وه‌زیریشی وه‌رگرت و ره‌دی كرده‌وه، چونكه باوه‌ری به كورسی نه‌بوو، خاكیانه شۆرشگێڕێكی چه‌پگه‌را بوو، كه‌چی بویه سه‌رۆك و سومبولی راسته‌قینه، ئێستا زنجیره‌كه‌ی له ملی سه‌دان هه‌زار گه‌نج و میدالیاكهی له‌ناو دڵی ملیۆناندایه، كاتێك لێیان پرسی ئیدی شۆرش ته‌واو نه‌بوو؟ ووتی" نا كاتێك شۆرش ته‌واو ده‌بێت مناڵانی هه‌ژاری دونیا به‌یانیان به دڵی خۆیان كوپێك شیری گه‌رم بخۆنه‌وه" به‌ڵام هێشتا لای ئۆردو‌غان مناڵانی كوبانی شایه‌نی نه‌ك شیری گه‌رم نین به‌ڵكو شایه‌نی ژیانیش نین؟
ره‌نگه دواجار هه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ی ئۆردو‌غان به‌رانبه‌ر كوبانی و رۆژئاوا‌و مناڵانی كورد له باكورو رۆژئاوا، سه‌رۆكی زیندانیكراوی "په‌كه‌كه" له ئیمرالی كه زیاتر له 15 ساڵه له زیندانی تاكه كه‌سیه له توركیا‌و ئازاری گه‌له‌كه‌ی ئه‌نوسێته‌وه بكاته كاریزما و سه‌ركرده‌یه‌كی جیهانی وه‌ك"جیڤارا" و ئۆردوغانیش به ده‌ره‌نجامی "ڤیدل كاسترۆ" بگه‌یه‌نێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.