یادی كیمیابارانكردنی شاری سه‌رده‌شت له‌ هه‌ولێر

به‌ به‌شداری قوربانیانی كیمیابارانه‌كه‌ كه‌ له‌ شاری سه‌رده‌شته‌وه‌ دێن، رۆژی شه‌مه‌ 28ی حوزه‌یران (7ی پوشپه‌ڕ) له‌ بیروه‌ری 27 ساڵه‌ی كیمیابارانكردنی شاری سه‌رده‌شت، له‌ شاری هه‌ولێر مه‌راسیمێك ساز ده‌كه‌ین و كۆمه‌ڵێك بابه‌تی تێدا پێشكه‌ش ده‌كرێت.

شوێن: شاری هه‌ولێر میوانخانه‌ی چوار چرا له‌ نزیك میوانخانه‌ی شیراتۆن

رۆژ: شه‌مه‌ 28ی حوزه‌یران (یۆنی) - 7ی پوشپه‌ڕ

كاتژمێر: 2:30 ی دوا نیوه‌ڕۆ

بۆ په‌یوه‌ندی زیاتر: 07503714620

كوردستان بێ جینۆساید

Kurdistan without genocide

This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.

26-6-2014

https://www.  facebook.  com/pages/Kurdistan-without-Genocide/129689267191143?ref=hl

كوردستان بێ جینۆساید ڕێكخراوێكی سیڤیلی سوود نه‌و‌یستی سه‌ربه‌خۆیه‌، پشتیوانی داواكاری بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانه‌ له‌ كوردستان، كار ده‌كات له‌سه‌ر پرسه‌كانی تاوانی ژینۆساید و تاوانی جه‌نگ و تاوانی دژ به‌ مرۆڤایه‌تی و بنه‌بڕكردنی شوێنه‌واری جه‌نگ و چه‌سپاندنی ئاشتی له‌ كوردستان، ئه‌ندامی رێكخراوی چاودێری جینۆساید و هاوپیمانی جیهانی بۆ دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی و رێكخراوی ئاشتی جیهان و ئایكانه‌.

Related Articles