هیوا دەخوازم بەیانی ٢٤-٧-٢٠١٤ لەهەڵبژاردنی سەرۆککۆمار لە پەرلەمانی عێراق هیچ کوردێک بەرندە نەبێت. ئەویش بەهۆی ئەوەی:
١- بانگەشەی دروستبوونی دەوڵەتی کوردی بۆ ماوەی چوار ساڵ دوا دەکەوێت.
٢- بۆ جارێکی تر بە خواستی خۆمان بۆ ماوەی چوار ساڵی تر ژێردەستەی عێراقی عەرەبی دەبین.
٣- پۆستی سەرۆککۆمار پۆستێکی تەشریفییەو بۆ سوکایەتیکردن بەکورد عەرەب ڕازییە ئەو پۆستە وەربگرێت.
٤- کاندییدە کوردەکە سەر بەباڵێکە لەناو یەکێتی نیشتمانیدا کە کەمیینەی سەر بەبنەماڵە پشتیوانی دەکات، بەمەش ناکۆکییەکی درێژخایەن دەکەوێتە نێوان باڵەکانی ئەو حیزبەوە، ئەویش بەزیانی مەسەلە نەتەوەییەکە دەگەڕێتەوە.
٥- ناوچە دابڕاوەکانی کەلەم دوییەدا ئازادکرا، ڕادەستی سوپای عێراق دەکرێتەوە.
٦- عێراقێک دروست دەبێتەوە کە لەسەر لێواری مەرگ و دابەشبوونە.
٧- ئەو گەرمی و جدییەی لەم چەند ڕۆژەی پێشودا بۆ دروستبوونی دەوڵەتی کوردی دادەمرکێتەوە.
بۆیە بەم هۆیانە هیوا دەخوازم بەیانی ٢٤-٧-٢٠١٤ هیچ کاندیدێکی کورد بەرەندە نەبێت بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق ... هاوڕابن لەگەڵ هیواکەمدا .. عومەر فارس عەزیز