لە وتەکانی بەرێز خالد مەحمود ئەندامیپەرلەمانی بەریتانیا کە لە خۆپشاندانەکەی رەوەندی کورد لە شاری بێرمینگهامئامادەبوو ئیدانەی ئەو کارە ناڕواو و نا مرۆڤانەی کرد کە ڕێکخراوی (داعش) بە ناوخێلافە و دەوڵەت ئیسلامی دژ بە کورد و یەزیدی و مەسیحیەکانی ئەم دەڤەرە ئەنجامئەدەن ، ووتیشی کە تاکید دەکەینەووە لە پاڵپشتی کردنی خۆمان بۆ پێشمەرگە و هەمووئەو ئاشتی خوازانەی دژ بە تیرورستان دەوستنەووە ،وە هەوڵی جیدی خۆمان دەدەین بەگەیاندنی پێداویستیە مرۆیەکان بە ئاوارەکان و پاڵپشتی کردنی هێزی پێشمەرگە ،هەرئەمرۆش وڵاتانی ئەوروپا دانیشتنیکیان بۆ ئەو مەبەستە سازکرد تا پالپشتی هەرێمیکوردستان بکەن دژ بە تیرۆرستان.ئەمەی ڕێکخراوی داعش ئەجامی ئەدەن لە هیچ ئاینیکداجێگای نابێتەووە و نیە بەڵکو جینوسایدەکردنە دژ بە خەلکی بێ تاوان و گەلی کورد ، وەپێویستە ئێمە یەک دەنگ و یەک هەڵوێست بین دژ بە و تیرورستانەی کە نە خاک و نە وڵاتنە ئاینیان هەیە.
جێگەی باسە ڕەوەندی کورد بە ئامادە بوونی هەموو لایەنە سیاسی وڕیکخراووە کوردیەکانی شاری بێرمینگهام بەرزکردنەووەی ئاڵای کوردستان بە یەک دەنگ ویەک هەڵوێست خۆپشاندانیکی هێمنانەیان لە ڤیگتوریا سکوێر لە ناو شاری ىێرمینگهام لەڕۆژی هەێنی بەرواری15/08/2014 سازکرد بۆ پاڵپشتی کردنی هەرێمی کوردستان و پێشمەرگەدژ بە ڕێکخراوی بە ناو داعش .بەیاننامەیکیان دەرکرد و گەیاندیانە دەست ئەندامپەرلەمانی بەریتانیا تا بیگەینیە تە شاژن و سەروک وەزیران و پەرلەمانی ئەم وڵاتە بۆئەوەی بە زوترین کات پێداویستیە مرۆیی وپالپشتی هێزی سەربازی بگەیننە هەرێمیکوردستان.