بە مەبەستی پێشخستن و چالاک کردنی زیاتری بەڕێوەبەرایەتییەکانی راگەیاندنی دام و دەزگا میرییەکان و یەکخستنیان پڕۆژه بڕیاریک ئاماده دەکرێت.
رسول صالح ئەندامی لیژنەی ئامادەکاری پڕۆژه بریارەکه له لێدوانێکدا گووتی: له کۆتایی مانگی رابردوو بەڕێوەبەرانی راگەیاندنی وەزارەتەکان کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ بەڕێز سەفین دزەیی سەرۆکی فەرمانگی میدیا و زانیاری ئەنجامدا و ئامانج لەم کۆبوونەوەیه رێکخستن و چالاککردنی ئەم بەڕێوبەرایەتییانه بوو.
ئەندامی لیژنەی ئامادەکاری گووتیشی: له کۆبوونەوەکەدا به وردی باس له کێشه و گرفتەکان و چۆنیەتی پێشخستنی ئەم بەڕێوەبەرایەتییانه کرا و بۆ ئەم مەبەستەش له کۆتایی کۆبوونەوەکه بڕیاردرا لیژنەیەک پێک بهێندریت بۆ ئامادەکردنی پڕۆژه بڕیاریک بۆ نەهێشتنی کەموکوڕییەکان و چالاککردن و یەکخستنیان، بۆ ئەوەی بتوانن به باشترین شێوه بە ئەرکی خۆیان هەڵبستن.
رسول صالح گووتیشی: له کۆبوونە
وەی ئەمڕۆی لیژنەکەدا پێشنیار و سەرنجەکان رێکخران و بڕیاره له داهاتوویەکی نزیک کۆبوونەوەی گشتی ئەنجام بدرێت و له رێگەی فەرمانگەی میدیا و زانیارییەوە پرۆژە بڕیارەکە ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بکرێت بۆ تاوتۆکردن و بڕیاردان له سەری.
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.