با لە ئازاری پێش هەڵوەرین دا
بەئازیزترین هاوڕێی
چاوەڕێ کراوم
بگەم.
سەردەمێکە، گەرچی دوورە چاو لە ڕێی ئەوم
ڕێی بە!.
بابێت و بەدەم نۆشینی بادەوە لەزەردەپەڕی ئاوابوونا
کوخی بێ نازی گیانم
بەتاریکی بناسێنێت
ڕێی لێ مەگرە !
با شەونمی بەرەبەیانی چاو لەڕێیی بەگەڕانەوەت
گۆنا ئاڵەکانم بۆ هەتا هەتایی پاکاتەوە.
ڕێم بە !
با لەشەقەی باڵ بدەم
ئەم ژینە پڕ درۆ و موجامەلەیە
جێ بهێڵم
بەنەمانم هیچ لەم دونیا پووچا کەم نابێتەوە.
بێوەفایی
ئازار و
زۆر شتی تر . . . .
تا مان هەبێت ئەوانیش هەن،
سەرلەنوێ لەپشت دەمامکەکاندا نوێ دەبنەوە .
دەبەسی بێت !!
من لەئاوابونام وەک دوو ئەوینداری
ئێوارانی کەنار دەریا،
کەخۆر
بەجوانی و ناشرینەیەکانیەوە
بەئازار و خۆشیەکانیەوە
سەری خۆی هەڵ دەگرێت.
لەندەن ٢٠١٣
گەشاوە جاف
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.