ئه‌ی خه‌یاڵه برۆنزی یه‌كه تۆ له كوێیت؟!هه‌موو كیشوه‌ره‌كانی زه‌وی به دواتا گه‌ڕام هه‌ر نه‌مد ۆزیته‌وه، له كۆتایدا تۆ هه‌ر له مه‌مله‌كه‌تی دڵی منا بوونت هه‌یه . . .
له خه‌یاڵما هه‌زاره‌ها نه‌خشه‌ی تارماییم كێشا تا له حه قیقه‌تی بوونت تێ بگه‌م كه‌چی تۆ هه‌ر ئه‌بیته‌وه به خه‌یاڵ، چ وه‌همێكی پیرۆزی تۆ بۆ له سێداره‌دانی هه‌سته‌كانی من!. . ئه‌ی پێت نه‌وتم ((تۆ له مرۆڤه‌كانی ئه‌م سه‌ر زه‌وی یه ناچیت له ئه‌ستێره‌یه‌كی تره‌وه هاتوویت كه تا ئێستا كه‌س هه‌ستی به بوونی نه‌كردووه ته‌نها من نه‌بێت!. . )) تۆ ئێواره‌یه‌ك له كاتی ئاوابوونا هاتیت و پێت وتم ((باوه‌شم پیاكه له خۆشه‌ویستی زۆرم بۆت زمانم نایه‌ته گۆ چه‌ند سه‌رسامم به‌م هه‌سته ته‌نیا باوه‌شم پیاكه!. . )) كه‌چی ئێستا خه‌یاڵه‌كان بوونه‌ته‌وه به خه‌یاڵ وه‌ك په‌پووله پایزی یه‌كان به ده‌م باوه پیاسه ئه‌كه‌ن. . .
هاوڕێ توره‌م لێت وه‌ك توڕه یی مناڵێكی فریشته ئاسا كه تێ ناگات و ته‌نها تووڕه ئه‌بێت، نیگه‌رانم وه‌ك ئه‌و ساتانه‌ی زه‌مه‌ن كه هه‌ر ئه‌ڕوات و ناتوانێت بوه‌ستێت، بێ ئارامم وه‌ك بێ ئۆ قره‌یی میللی كاتژمێر، سه‌یره ناتوانم ده‌ستت لێ به‌م ئاخر ئه‌ستێره‌كانی ئاسمانیش هه‌مان كێشه‌یان هه‌یه كاتێ خه‌ون به‌وه‌وه ئه‌بینن سه‌ما له‌گه‌ڵ یه‌كا بكه‌ن !. .
پێم وتیت مرۆڤه‌كان هه‌موویان ده‌مامكدارن، هه‌موویان دڕنده‌ن، خاڵین له عه‌شق، له به‌رائه‌ت، له ڕاستگۆیی زۆر ئه‌ترسم ژه‌هر خواردیان كردبیت و جارێكی تر هه‌رگیز ده‌نگت نه‌یه‌ته گوێم!. . له بێ ده‌نگیت بێزارم بێزار نا هاوڕێ نامه‌وێت وا بمرم، دڵم نه‌وه‌ستێنی به بینینی ته‌رمه‌كه‌ت له سوچێكی كه‌لاوه‌كانی شا ر!. .
ئه‌وان كه ناتوانن له گریانی هه‌ور تێ بگه‌ن ئیتر چۆن له فرمێسكه‌كانی دڵی من !. . ئه‌وان كه په‌ڕه‌ی گوڵه‌كان ئه‌وه‌رێنن ئیتر چ ئومێد ێك بۆ هه‌ستی من !. . كه‌ست بینیوه به‌رد بگرێته په‌پووله؟! ئه‌ی هاوار په‌پووله‌ی شه‌هید ئه‌بینم من!. . ده‌سا ساقی پێكێك تێ كه با بێ ئاگا بم بۆ چه‌ند ساتێك من، بێ ئاگا بم له زوڵم و سته‌م له درۆ‌و خیانه‌ت، چه‌ند شه‌رمه‌زارم به مرۆڤ بوونی خۆم كاتێك ئاكاره‌كانی مرۆڤه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه ئه‌بینم ئاخر هاوڕێ مرۆڤ ته‌نها وشه‌یه‌كی ڕوكه‌شه‌و هه‌موو به‌ها جه‌وهه‌ریه‌كانی له ده‌ست داوه!. .
بۆیه هه‌میشه یاخی بوونم خۆش ویستووه له نامۆ بوونم چێژم وه‌رگرتووه بۆیه په‌شیمان نیم له ناسینت به تۆ دڵ خۆش ئه‌بووم چونكه تۆ خه‌یاڵ بووی خه‌یاڵ. . ئه‌متوانی باڵه‌كانت ببینم كه ئه‌فڕیت به ئاسمانا. . تۆ چ نه‌وڕه‌سێكی بێ ناسنامه‌ی كه‌ناره‌كانی دڵی من بوویت!. .
چش له بێزاریم ئیتر ناڵێم بۆ ماوه‌یه‌كه بێ ده‌نگی؟! بێ ده‌نگ به هاوڕێ نه‌وه‌ك مرۆڤه‌كان پێت بزانن و ئاگرێكت پێ بكه‌نه‌وه به چوار ده‌ورتا تا به‌یانی سه‌ما بكه‌ن و بخولێنه‌وه، ئاخر ئه‌وان تامه‌زرۆن بۆ شێواندنی تابلۆی خه‌یاڵ. . ئاخر ئه‌وان هه‌رگیز ناتوانن خه‌ون ببینن بۆ چوونه ناو باوه‌شی مانگ!.
ئه‌ی خه‌یاڵه برۆنزی یه‌كه تۆ له كوێیت؟!هه‌موو كیشوه‌ره‌كانی زه‌وی به دواتا گه‌ڕام هه‌ر نه‌مد ۆزیته‌وه، له كۆتایدا تۆ هه‌ر له مه‌مله‌كه‌تی دڵی منا بوونت هه‌یه.
سلێمانی
دانــه‌ر
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.