ئه‌مجاره‌یان بۆ تۆ
هاوڕێ ئه‌بێت ژیان چه‌ند ده‌رگای هه‌بێت !؟ ئه‌ی تۆ له كام ده‌رگای ژیانه‌وه هاتی!؟ ئه‌ی عه‌شق مانای چی یه!. عه‌شق سوتانی دڵ نی یه . . ئه‌ی عه‌شق ئاوێته بوونی ڕۆح و جه‌سته نی یه . . ئه ی خودا بۆ باجی هه‌ڵه‌كه‌ی ئاده‌م و حه‌وای له ئێمه ئه‌وێت !ئه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی سێوه‌كه‌ی به‌هه‌شت هیچی لێ تێگه‌یشتی تۆ !. . كام تاقیكردنه‌وه؟!. . كام ژیان؟!. . دوو عاشقی ڕه‌گه‌ز جیاواز به بێ یه‌كتر چ مانایه‌ك ئه‌به‌خشێ!. كام حه‌رام!. . كام گوناح!. . كام دۆزه‌خ! ئه‌ی ژیان . . ئه‌ی مه‌رگ. . ئه‌ی عه‌شق. . ئایا ئه‌مانه هه‌مووی وه‌همن!؟
ئه‌ی كاتێك چاو ئه‌دوێت. . دڵ ئه‌دوێت. . ڕۆح ئه‌دوێت. . جه‌سته ئه‌دوێت !ئایا ئه‌بێت خۆمانی لێ گێل بكه‌ین؟!. .
كه‌واته عاشقه شێته‌كه‌ی من مه‌به به سێبه‌ر بۆم. . داوا مه‌كه بێیته ژووانم . . ئاخر تا ئێستا تێ نه‌گه‌یشتووم من وه‌همم یان حه قیقه‌ت!. ئه‌ی كه عاشق بووین ئایا ئه‌كه‌وینه هه‌ڵه‌وه ؟! باشه كام هه‌ڵه!كام ڕاستی!؟. .
تازه ئیتر تۆ هه‌ر كه‌سێك بیت . . له هه‌ر شوێنێكی ئه‌م دنیا یه بیت من خۆشم ئه‌وێیت!. . ئیتر ڕێز ته‌نها له دڵم ئه‌گرم. . سنوور. . یاسا. . هه‌موویان له‌گه‌مه‌ی سه‌ر مێزێكی قومارا دۆڕان. . . هاوڕێ ئیتر ئه‌مانه هه‌مووی له گریان و هاواری مناڵێك ئه‌چێت كاتێ پێ ی هه‌ڵ ئه‌خلیسكێ و ئه‌كه‌وێ چونكه جوان پێ ی نه‌گرتووه!. .
ئیتر بۆ من مه‌گه‌ڕێ من لێره‌م له‌ناو دڵی تۆ!. . ئه‌ی تۆ ئایا تا ئێستا له خۆت ئه‌گه‌ڕێ ی یا تۆش بوویته‌وه به من!؟ ئه‌ی ئه‌دره‌سی بێ ناونیشان نه‌توایه‌وه؟!. . ئه‌ی پێم نه‌وتی گومانم هه‌یه كه خالقی دڵ له دڵ گه‌یشتبێت!
ئیتر كه پێت وتم سه‌بر دانه ر سه‌بر. . . با بۆ شتێكی تر بێت شتێكی به‌هێز شتێك كه به‌های هه‌بێت كه پیرۆز بێت. . ئیتر ئه‌زانم كه‌ی پێم ئه‌ڵێیت !چه‌ن جوانه ڕۆحم بۆنی تۆی لێ بێت. . چه‌ن جوانه توانه‌وه له باوه‌شی تۆ. . چه‌ن جوانه مه‌ست بوون له ناو دڵی تۆ!. .
خه‌یاڵم ئه‌مباته‌وه بۆ لای تۆ!خۆڵه‌مێشی جگه‌ره‌كانم كه وه‌ك ڕۆحی خۆم له شه‌و به‌جێماون ئێستا به ڕووی یه‌كا زه‌رده‌خه‌نه ئه‌یانگرێت. . سه‌یره شووشه به تاڵه‌كان دڵیان خۆشه له‌گه‌ڵ یه‌كا سه‌ما ئه‌كه‌ن، سه‌مای عه‌شقێكی زیند وو. . سه‌یر تر ئه‌وه‌یه هاوڕێ كه ناهێڵن له ده‌رگای باڕه‌كه بچمه ژوورێ!. . ئاخر ئه‌ڵێن ئێره جێ ی عاشق نی یه جێ ی مودمینه‌كانه مودمین به مه‌شروب نه‌ك مودمین به مرۆڤ!. .
ئێستا ئه‌زانن من مودمینم به تۆ ئیتر ئه‌وه گه‌وره‌ترین تاوانه لای مرۆڤه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه ئیتر ژیان لای ئه‌وان پڕه له جه‌نجاڵی و كێشه، تیشكی ئاسۆ ده‌رناكه‌وێت، مرۆڤه‌كان به ترسه‌وه هه‌موو هه‌نگاوێك ئه‌نێن به گومانن له‌وه‌ی كه‌من وازم له ترس هێنا به گومانن له‌وه‌ی كه من ئه‌توانم عاشق بم عاشێقێكی ئازاد، به گومانن له‌وه‌ی من ئه‌توانم تا ئه‌وپه‌ڕی سنوری به‌ختیاری به‌خته‌وه‌ر بم!. ئیتر تێ ناگه‌ن كه چۆن حه‌زه‌كان ئه‌توانن ببنه هه‌وێنی یه‌كتر چۆن خۆشه‌ویستی ئه‌بێت به فه‌لسه‌فه؟!چۆن ته‌نها یه‌ك باوه‌ش پیاكردن له یه‌كه‌م چركه‌كانی بینین بۆ هه‌تا ئه‌به‌د نه‌خشه‌یه‌كی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ له نا و دڵا به‌جێ ئه‌هێڵێت!. . ئیتر لای ئه‌وان ده‌رگاكان هه‌ر ئه‌بێت ژماره‌یه‌كی هه‌بێت ناتوانن ده‌رگای بێ ژماره ببینن !. . به‌ڵام دواجار تۆ م خۆش ئه‌وێت تۆ!
ســــلێمانــی
دانـــــــــــــــه‌ر
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.