نامه‌ نامۆکان - نامه‌ی سێیه‌م ... دانەر

هاوڕێ‌ وام ئه‌زانی كلیله‌ نهێنی یه‌ كه‌ی ده‌رگا ی داخراوی دڵم لای تۆیه‌، كه‌چی تۆ وه‌ك خه‌یاڵ هاتیت و وه‌ ك خه‌یاڵ ڕۆیشتی!. . ئه‌فسوس چ قه‌ده‌رێك بوو !. . ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی به‌یه‌ك ناسان عه‌شق بوو ئه‌وه‌ش كه‌ ئێمه‌ی له‌ یه‌كتر جیا كرده‌وه‌ هه‌ر عه‌شق بوو !. .

عه‌شق وه‌ك خه‌ڵوزێكی گه‌ش دره‌وشایه‌وه‌و له‌ كۆتایدا ڕه‌ش داگه‌ڕا هه‌ر بووه‌وه‌ به‌ خۆڵه‌مێش!.  .

سه‌یره‌ هاوڕێ‌ له‌ باتی دڵی ئێمه‌ دڵی ئه‌و كه‌سانه‌ بڕیار ئه‌دات كه‌ ماسكیان له‌ ده‌م و چاوایه‌، عه‌شق ئه‌كوژرێت، عه‌شق له‌ناو ئه‌برێت، عه‌شق زه‌رد هه‌ڵ ئه‌گه‌ڕێت وه‌ك گه‌ڵایه‌كی پایز له‌ سێداره‌ ئه‌درێت و ته‌رمه‌كه‌ی ئه‌كه‌وێته‌ به‌ر پێ‌ ی ڕێبوارانی شا ر. .

عه‌شق چ یا ری یه‌كی جوانی به‌رده‌ستی مناڵێك بوو، عه‌شق چ درۆیه‌كی شیرین، چ ژه‌ هرێكی تاڵ، چ وه‌ همێكی پیرۆز بوو!.  .

ئیتر مه‌یه‌ره‌وه‌ ئه‌ی شای خه‌یاڵاَ ته‌نیا یی یه‌كه‌م جوانتره‌ له‌ هه‌موو ئه‌و ئێوارانه‌ی ئه‌گه‌یشتمه‌ لوتكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌م به‌ تۆ!.  .

له‌ بیرته‌ ئێوا ره‌كانی ڕۆمانسیه‌ت به‌ر له‌ خۆرئاوابوون، پێم بڵێ‌ تا چه‌ند ێك ڕاسته‌ ئێواره‌كانی قه‌ده‌ر، تا كه‌ی ئه‌مده‌ یته‌ ده‌ست تاراوگه‌ سپی یه‌كانی ون بوون !. . هاوڕێ‌ گومانم هه‌یه‌ له‌ ترس، گومانم هه‌یه‌ له‌ كردنه‌وه‌ی ده‌رگا داخراوه‌كان. . تۆ چه‌ند ێك پڕی له‌ حه‌قیقه‌ت؟. . . چه‌ند ێك پڕی له‌ خه‌یاڵ!. .

من ڕاهاتووم له‌ ته‌نیایی مه‌مده‌ره‌وه‌ ده‌ست قه‌ده‌ری ڕه‌شه‌با، مه‌مده‌ره‌وه‌ ده‌ست نمه‌ی بارانی ئه‌ود یو سنوور. .

تۆ كه‌ له‌ سپێد ه‌ی خۆری به‌یان ئه‌چیت زۆر ئه‌سته‌مه‌ هاوڕێ‌ بته‌وێ‌ تێ‌ بگه‌ی له‌ ده‌رونی من . .

ده‌رونی من خه‌نده‌كانی لێ‌ دزراوه‌، سه‌رده‌مێكه‌ هه‌وارێكی خاڵی یه‌، به‌ نۆته‌كانی میوزیك ئارام نابێت، له‌و ڕۆژه‌وه‌ كه‌وته‌ به‌ر تاسه‌یه‌كی گه‌وره‌ په‌نجا درزی تێ‌ كه‌وتووه‌. . . تا سه‌یه‌كی گه‌وره‌ هه‌موو ژیانی نقوم كردم. . تۆ ئه‌ته‌وێت چی بخولقێنی چی بێنیته‌وه‌ بوون!. . هه‌وڵ مه‌یه‌ بمكه‌یته‌وه‌ به‌ خۆم من بووم به‌ ڕۆمان به‌ تراجیدیا من ونم بووم به‌ خه‌یاڵ، بووم به‌ ئه‌دره‌سی ملیۆنه‌ها دڵی شكاو . . من ئه‌گه‌ڕێم به‌ شوێن هه‌نگاوه‌كانم هه‌نگاوی جێماو !. . .

هاوڕێ‌ ئێستا له‌ نامۆیی نامۆترم، ئێستا هه‌موو فرمێسكه‌كانم ئه‌چنه‌وه‌ سه‌ر ڕێ‌ ی ده‌ریا، ئێستا شه‌پۆله‌كانم توڕه‌ن وه‌ك توڕه‌یی ڕه‌شه‌با پڕن له‌ نائومێدی پڕن له‌ ئاوابوونی خۆر!

ئێستا دڵم له‌ دڵۆپه‌ ی باران ناسكتره‌ . . هه‌وڵ مه‌یه‌ دوا تنۆكی فرمێسكه‌كه‌ت به‌ ر دڵی من كه‌وێت. . باسی چ خۆشه‌ویستی یه‌ك ئه‌كه‌ی! . . ئیتر با ئاسمانی هیچ دوو چاوێك فرمێسك دانه‌كاته‌ سه‌ر دڵی من، تازه‌ دڵم خاكێكی ئازاد كراوه‌ كێ‌ ئه‌توانێ‌ داگیری كات . . ته‌ نیایی من له‌ دوا پله‌ی باڵایا یه‌ كێ‌ پێ‌ ی ئه‌گات!. . كێ‌ ئه‌توانێ‌ په‌ی به‌ نهێنی دڵ شكان ببات!. .

تۆ پێت وتم ژیان درۆیه‌كی گه‌وره‌یه‌ . . منیش ئه‌ڵێم عه‌شقیش درۆیه‌كی گه‌وره‌تر !. . ببوره‌ لێم. . .

 

سلێمانی

دانــه‌ر

 

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌. 

Related Articles