سه‌یره چه‌ند جار پێم وتی منت خۆش نه‌وێت دڵم له ئاوێنه ئه‌چێت هه‌ستم وه‌كو شووشه وایه به‌رگه‌ی ئازاره‌كانی شكاند ن ناگرم ئاگادارم كردی من پڕم له نامۆیی به مرۆڤه‌كانی ئه‌م كه‌ونه ئێستاش گومان ئه‌كه‌م ئه‌مه‌ی ئه ینوسم ووشه بێت. . تۆ بۆچی وا ئه‌یبینی؟! ئه‌مه دڵۆپه‌ی فرمێسكه ێته خوار له چاوه‌كانم. . ئه‌مه دڵۆپه‌ی خوێنه له دڵم ئه‌تكێ . . ئاماده بووم ئاوێته بم به هه‌موو ئازاره‌كانی دنیا به‌ڵام به خۆشه‌ویستی تۆ نا چونكه تۆ تایبه‌تیت له لام ئاخر ئه‌ترسم زۆر ئه‌ترسم تۆش هه‌ر له مرۆڤه‌كانی تر بچیت ئه‌ترسم دیسانه‌وه هه‌ست به‌وه بكه‌م كه كه‌س نی یه له من بچێت . . ته‌نیایی پڕه له هه‌ناسه‌ی ژیان، بۆچی نا پێم باشتره دڵم له ته‌نیایا نغرۆ بێت نه‌ك شه‌هید بێت به ده‌ستی مرۆڤه‌كان . . چونكه ئه‌وكات ئه‌م دڵه‌ی من شه‌هید ئه‌بێت و له لێدان ناوه‌ستێت، شه‌هید ئه‌بێت و ترپه‌كانی هاوار ئه‌كات كه‌چی كه‌س نی یه بیبیستێت!. . ڕۆحی من سه‌ما ئه‌كات له ئازارا كه‌چی چه‌پڵه‌ی ئێوه له ده‌نگی درۆ وون بووه‌كان ئه‌چێت كه له پڕ ئه‌قیژێنێ. . . پێویست بوو ئه‌وه بزانیت كه هاتیته خاكی دڵم هێمنی یه‌كه بپارێزیت بۆ ئه‌وه‌ی بوومه له‌رزه ڕوونه‌یات!. . كه ها تیته ده‌ریای دڵم بزانی چۆن ئه‌دوێیت له‌گه‌ڵ شه‌پۆله‌كان تا دووربێت له هه‌ڵكشا ن و داكشان !. . كه هاتیته ئاسمانی دڵم هه‌وره‌كان خه‌به‌ر نه‌كه‌یته‌وه ئه‌وان به به‌نجی بمێنه‌وه تا بارانی لافاو ده‌ست پێ نه‌كات!. . سه‌یره ئه‌و هه‌موو به‌فره نا‌بینیت له دڵی منا و بێ باكانه ئه‌ته‌وێت ببی به خۆر!. . به‌ڵێن نه‌بوو بیتوێنیته‌وه نا هاوڕێ به‌ڵێن نی یه ڕه‌نگی سپی له عاله‌مه‌كه‌ی منا هه‌رگیز وون بێت تێ ئه‌گه‌ی لێم!؟. .
چه‌ن سه‌یره ئه‌و كاته‌ی زه‌مه‌ن ئه‌وه‌ستێت ترپه‌ی دڵ چه‌ن خێراتر ئه‌بێت! ئایا تێبینیت كردووه؟! سه‌یر تر ئه‌وكاتانه‌یه هه‌ست ئه‌كه‌یت دڵت هی خۆت نی یه هی كه‌سێكی تره كه‌چی له پڕهه‌مان ئه‌و مرۆڤه ئه‌بێت به كه‌سێكی تر!!!
ئایا ئه‌مه فه‌لسه‌فه‌ی عه‌شقه له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وی یه !؟ كه هه‌ست و توانای مرۆڤه‌كان ئه‌كه‌وێته ژێر ده‌سه‌ڵاتی دڵه بێ خاوه‌نه‌كان!. . ئیتر ئه‌وان حاكم و ئه‌وان بڕیارده‌ر له چاره‌نوسی عاشقه‌كان به یاسایه‌كی پێچه‌وانه!
هاوڕێ ئه‌مشه‌و هه‌وڵ ئه‌یه‌یت ده‌رگای دڵم بشكێنیت كه هه‌مووی شووشه‌یه خه‌می ئه‌وه‌مه ده‌ستت بریندار كات بێ باكم له ئازاد بوونت به‌و مه‌رجه‌ی تۆ له ده‌ره‌وه‌ی ئێره بتوانیت هه‌ناسه به‌یت، من پێم وتیت عه‌شق وه‌همێكی پیرۆزه چاوه‌كانم پڕه له خه‌م ئێستا وه‌ك جاران پێ ناكه‌نێت كه‌چی تۆ پێت وتم: خۆشم ویستوویت و خۆشم ئه‌وێیت!!! چاوه‌ڕوانی چ ده‌ربه‌ندێكی قه‌ره‌باڵغه . . چاوه‌ڕوانی پڕه له هه‌ستی مانگرتوو پڕه له جوانی یه شاراوه‌كانی یاخی بوون پڕه له فه‌نابوون . . چاوه‌ڕوانی چ پێكێكی تاڵی ده‌ستی مه‌ستێكی ووشیاره !. .
ڕازه نهێنی یه كانی مانگ له خه‌یاڵا مه‌ستن ئه‌و كاته‌ی تۆ ئه‌ته‌وێت به په‌یامێك به هه‌موو ئه‌ستێره‌كانا جواب بنێریت(( كه هه‌ناسه‌یه‌كی من ناگۆڕیته‌وه به هه‌موو دنیا)) كه‌چی هه‌ناسه‌كان وه‌ك گه‌ڵای پایز ئه‌بن به تابلۆی خه‌زانێك و چوارچێوه‌یه‌ك له فیراق ئه‌یگرێته خۆی !. .
ئه‌ی مرۆڤه نایابه‌كه مه‌رگ نزیكتره له هه‌ناسه، نزیكتره له ترپه‌ی دڵ !. .
سلێمانی
دانـــــــــــه‌ر
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.