ئه‌گه‌ر هه‌موو عاشقه‌كان بیان زانیایه كه‌ی یه‌كه‌م هه‌نگاوی هه‌ڵه ئه‌نێن وا زی یان له‌و هه‌نگاوه ئه‌هێنا هه‌رگیز نه‌یان ئه‌نا ئه‌وسا زۆر شت ئه‌گۆڕا به‌ڵام ئێستا ئه‌خیر سات دۆڕا له یه‌كه‌م هه‌نگاوا ئیتر هه‌نگاوه‌كان بۆ كوێمان ئه‌به‌ن نازانم . . زه‌مه‌ن چه‌نده بێ ڕه‌حم ئه‌بێت من نازانم . . عه‌شق تا چه‌ند به‌های خۆی له ده‌ست ئه‌یات ئه‌مه‌ش نازانم!. . ئه‌گه‌ر خۆر بیزانیایه شه‌وه زه‌نگ ێت هه‌رگیز ئاوا نه‌ئه‌بوو به‌ڵام ئه‌ڵێن ئه‌بێت شه‌و بێت هاتنی شه‌و سروشتی یه ئاخر نازانم ئه‌و هه‌ستانه‌ی نغرۆ ئه‌بن له ئافاته‌كانی شه‌وا تا چه‌ند ڕاستن . . ئه‌و هه‌ستانه‌ی ئه‌فڕن به‌ره‌و لوتكه چی ناو ئه‌نێن !. . تاریكی شه‌و هه‌موو شته‌كان ون ئه‌كات . . تاریكی دڵ هه‌سته‌كان پارچه پارچه ئه‌كات عاشقه‌كان له ناو ئه‌بات !. . بێ ده‌نگی ترپه‌كان سامێكی بێ وێنه دروست ئه‌كات . . بێ ده‌نگی شه‌وه‌كانی بێ تۆیی بروسكه ئاسا ده‌رون ئه‌هه‌ژێنێت . .
ئه‌ی خه‌یاڵه برۆنزی یه‌كه ئه‌بێت ئه‌مه مانای ئه‌وه بێت كه ئێستا‌و داهاتوومان ژه‌هراوی كردبێت . . ئه‌بێت ئێمه درۆ بین وه‌كو وه‌همی ژیان . . ئه‌بێت ته‌نها پاڵه‌وانی ڕۆمانێكی تراجیدیا بین و پڕبین له نه‌سیم و نه‌شئه‌ی سه‌مای سێبه‌رێكی بێ ناونیشان !. .
ئه‌ترسم ساڵه‌كان تێپه‌ڕ بن و تۆ هه‌ر به‌شێك بیت له عاله‌مه خه‌یاڵی یه‌كه‌ی من به‌رزتر له باڵای ئه‌فكاره‌كانم زۆر به ساده‌یی بێیت و بچیت خۆ وتم هیچ شتێك مه‌حاڵ نی یه هیچ مه‌حالێكیش ئاوا ساده نی یه ته‌نانه‌ت چرپه‌كانی هه‌ستی تۆ له خه‌ونی شه‌وێكی یه‌ڵدا . .
سه‌یره هاوڕێ له له‌حزه‌یه‌كا هه‌موو شته ئاسایی یه‌كان ئه‌بن به نا ئاسایی هه‌ر هێنده‌ی ده‌ركه‌وتنی تیشكێك و ون بوونی . . له ساتێكا له ده‌ره‌وه‌ی شوێن و كات هه‌موو كه‌ون ته‌نها فرمێسكێك ئه‌بێت . . به ته‌نهاو به‌س!. . عه‌شقیش ته‌نها وشه‌یه‌ك . . وشه‌یه‌كی به‌جێماو له‌سه‌ر په‌ڕه‌یه‌كی دڕا‌و به بێ ڕۆح به‌بێ سۆز‌و هه‌ست . . ببوره له‌م سه‌ر زه‌وی یه وشه‌یه‌ك نی یه به ناوی مرۆڤ و عه‌شق چاوه‌ڕێ ی ئه‌و موعجیزه‌یه مه‌بن ئیتر دراماكان كۆتاییان ێت خه‌تی نێوان سپی و ڕه‌ش ده‌ر ئه‌كه‌وێت . .
ئێستاش هاوڕێ من كلیلی ده‌رگای زه‌مه‌ن بۆ تۆ به جێ ئه‌هێڵم له‌وانه‌یه ئه‌وه بدۆزیته‌وه كه به دوایا ئه‌گه‌ڕێیت ئیتر لێره‌وه هه‌موو وشه‌یه‌ك به هه‌ناسه‌یه‌ك ده‌ست پێ ئه‌كات هه‌موو هه‌ناسه‌یه‌كیش به وشه‌یه‌ك كۆتایی دێت . . .
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.