عێراق لەمێژوودا،بەپرۆسەى ئازادیشەوە "24"جار لەلایەن بێگانەو زلهێزەکانەوە داگیرکراوە .بۆهەرجارێکیش داگیرکەران "کۆڵۆنیاڵیزم"هێزو کلتورو بناغەتۆوى خۆیان چاندووە، ئینجا ڕۆیشتون،یان وەدەرنراون .
هۆلاکۆ،هێرشی کرد بۆ بەغداد،پێی سەیر بو،وەک کڵاو دەستى ئەخستە سەر سەربازە عێراقیەکان،سەربازەکان لەبرى بەرگری لەنیشتمانى عێراقى بكةن، کێبڕکێیان ئەکرد بۆ خۆ ڕادەستکردن .چمەز خەلیفە " موعتەسەم" کە پاشاو بکوژو ببڕ خۆى بووە،پارەى پێنەداون .برسییانە ،بەدەست بێ پۆشتەو پەرداخى و بێ مەشقى و بێ ئینتمائیەوە ئەناڵێنن .کاتێک کە سوپا تێکشکاو،چونە بەغدادەوە،لەماڵەکەى خۆی دەستى یان گرت بەسەر خودى خەلیفەدا،کە ژێرزەمینەکەى بەئەندازەى نیمچە بیابانێکە،پڕپڕە لەزێڕ و ئاڵتون ،لەپارە .پێیان گوت: تۆ سوپاکەت برسییەتى ،ئەم هەموو زێرو سامانەت بۆ کەى هەڵگرتووە !.دواترئاڵتونەکەیان تواندەوە،وەک ئاوی ئاڵتونى لێهات،هەموویان کرد بەقوڕگى خەلیفەدا،تا
دەمى پڕبو،هەربەوشێوەیە کوشتى یان .
بەرپرسانى کورد،خۆیان ئیعتراف بکەن،یان نەکەن،ئێمە دەزانین ژێرزەمینەکانیان پڕە لەفەردە دۆلارو،بانکەکانیش هیچیان تیانییە،چینێک لەخەڵک باش باش ئەزانێت کۆمپانیا زەبەلاحەکان و بازرگانەکانى حزب و بەرپرسە ئەمنیە باڵاکان خەریکى چین .!.دەزانین سەرمایەى کێ لەملیار تێپەڕى کردووەو هی کێش نەگەشتۆتە ملیار .
ئەم دووهێزە سیاسییەو نەوشیروانیش : لەسەرەتاى شەستەکانەوە،هەتا پێیان کرا، لێکترازانیان خستە نێو ماڵى کوردییەوە،دەیان هەزار ڕۆڵەى کوردییان بەکوشت دا،گوێچکى دیل و ئەسیرى یەکتریان ئەبڕى،بەقەممەى کڵاشینکۆف شەڕى دەستەو یەخەیان کرد،ئینجا هاتنە شارەوە،دەستى یان کرد بە پیاوچاکى و جاسوسی بۆ ئێران و تورکیا،ئەوسا بۆمالکى و ئەمریکا .
لەشکرێک ڕۆژنامەنوس و نوسەریان خانەنشین کرد لەبودجەى گشتى،تەمەنى حەوت ساڵ بوە لەشۆڕشدا،خانەشینى ئەیلول و گوڵان و کەمئەندامى سەنگەرو زیندانى سیاسییە،تەمەنى "30"ساڵە پەرلەمنتارى خانەنشینە .یەک دونیا خەڵکى نەخوێنەواریان خستە زانکۆو ئەکادیمییەکانەوە،بەناوى ماستەرو دکتۆرو پڕۆفیسۆر،خەساندنیان و ،ورگنیان کردن .ئینجا "70"پاڵاوگەى ناقانونى و نادەستورییان بۆ خۆیان دانا،ئەوسا لەشەو و ڕۆژێکدا هەزاران تەنکەر نەوت "کەس نازانێ ڕەشە سپى یە گازوایلە،بەنزینە ).بەپێش چاوى ئەو خەڵکە غەشیم و مێشک پوتەوە دێت و ئەچێت.ئینجا پارەکەشی لەقومارخانە نێودەوڵەتیەکان،یان لەڕێگەى مەسیف و تاسلوجە،سات و سەوداى پێوە ئەکرێت .ئەمان فێرن،هەرجارەى ئاگرێک ئەکەنەوە،ئینجا کەهیچیان پێ نامێنێ هاوار بۆشەقام ئەهێنن .ئةمان هەموو شتێکان لەدەست دێ کوردایەتى نەبێت .ئەگەر چاوێکى ئەو خەڵکە زیتەڵ و خاوەن خۆیانەیان لەسەر نەبێت،زۆر بەئاسانى بست بەبستى کوردستان لەمەحفەلى دەولیدا،بەئیمزاى خۆیان هەڕاج ئەکەن .
ئێستا یەکێتى و پارتى،هەریەکەیان لە زۆر دەوڵەتى بچوکى جیهان دەوڵەمەندترن،ئەزمون دەرى خست ناتوانن ئیدارەى "3"پارێزگابدەن،چ جاى شەڕ و باسی کەرکوک بکەن ؟.مالیکى زۆرباش لەم گەمەیەو لە کوردو سەرکردایەتیەکەى گەیشتوە،بەم فەتارەتەیان ئەباو،دواتریش بەفەرمانى تورکیاو ئەمریکا،سەرکردایەتى کورد بەرەو لاى خۆى پەلکێش ئەکاتەوە .
کێشەکانى کوردو کوردستان،بە ڕووکەش دیارن،زۆرجار پێویست بەشرۆڤەکارى بەتوانا ناکات،هەرکەسێکى ئاسایی تێدەگا گرفتە ئابورییەکان و سیاسییەکان و نەتەوەییەکان چۆن سەیانهەڵداوە .هؤيةكةشي دةزانن، بۆخۆى پەیامبەرى ئیسلام وتویەتى : گەلێکى خراپ سوڵتانێکى خراپ "جائر"ى دەبێت .ئازادیی و بەختەوەرى شایانى خەڵکێک نییە کە توند دەستى گرتوە بەو کەرەستانەى دواى ئەخەن و خۆشی ئەوێن .