گریمان كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ كه (23) ساڵه ئه‌ركه‌كه‌ی ته‌واو بووه، به‌جه‌سته‌یه‌كی نه‌خۆشیشه‌وه، بۆخۆی كاریزما‌و باوكێكی رۆحی گه‌لی كورده، ئه‌ی كوڕه‌كانی چین؟.
ڕهمزێتی و كاریزمایی، كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ بۆ كۆمه‌ڵی كوردیی له‌وێوه هاتووه، كه وه‌ك مه‌لابه‌ختیار باسی مۆدێرنه‌و دیموكراسیی و سیكۆلاریزم ناكا. . به‌ڵكو ئه‌گه‌ر (2) خێڵ ببێت به‌شه‌ڕیان به شه‌شه حه‌وت ده‌فته‌ر سوڵحهكهیان بۆ ئه‌كا، ئه‌گه‌ر لهسوچێكا كۆنه جاشێ، سه‌رۆك خێلێك شك ببا، بانگی ئه‌كا، لهسێته سه‌یاره‌كانی خۆی، سه‌یاره‌یه‌ك و چه‌ند ده‌مانچه‌یه‌كی پێ ئه‌دا، یان ئه‌گه‌ر چه‌ن كه‌سێك هێرش بكه‌نه سهربنكهی پۆلیس، ئه‌م له‌بری ئه‌وه‌ی پشتگیریی دادگا بكات. . لای خۆیه‌وه به عه‌شایه‌ری چاره‌سه‌ری گرفته‌كه ئه‌دات له‌سه‌رحیسابی خه‌ڵكی به‌شمه‌ینه‌ت. . ئاوها نفوسی پهیاكردووه. . كۆمه‌ڵی كوردیی كۆمه‌ڵێكه هه‌میشه له‌هه‌ناویدا ئه‌وه هه‌ڵگرتووه، كه‌دواجار خۆی پێ ڕه‌نجه‌ڕۆ ئه‌كا. كۆمه‌ڵێكه بۆ سوكایه‌تی كردن به به‌ها و ئه‌خلاق و ئه‌قڵ. بگره له‌هه‌زار كه‌س كه‌سێك نادۆزیته‌وه، پێناسه‌ی ئه‌خلاق وسهنتهربونی ئه‌قڵت بۆ بكا.
بهوحاڵهشی كه‌چه‌ندین ساڵه، بۆ هه‌موو شوێنێك، بۆهه‌ر هه‌ڵبژاردنێك، ئه‌م به‌ڕێزه لیست و كوتله‌و جه‌ماعه‌تی خۆی هه‌یه. حزبێكه له‌ناو حزبێكی تردا، به‌و حاڵهشی (8) ساڵه جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمه (8) ڕۆژ ده‌وامی نه‌كردووه، مووچه‌و میزانییه‌ش وه‌رئه‌گرێت. . به‌وه‌شی كهلهپای پشتگیریی كردنی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم. لیوایه‌كی بۆخرایه سه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆ (ئێستا له شهرقیشدا شتی وانه‌ماوه، به‌رپرسێكی حزبی یه‌ك دوو لیوای تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بێت نه‌ك غه‌رب؟. ) .
یه‌ك له‌كوڕه‌كانی، هێشتا مووی لێ نه‌هاتبوو، ئامر لیوا بوو، به‌پله‌ی وه‌زیریش خانه‌نشینه، بێ ئه‌وه‌ی پێنج خولهك هیچ كارێكی ئیداری كردبێت!. ئه‌ویتریان به‌فه‌رده دۆلاری بۆ سه‌رفكرا، له‌بری بۆ حزبه‌كه‌یان بانگهشهبكهن، بنكه‌ی تایبه‌تیان له‌شاره‌كان بۆبانگه‌شه‌ی خۆیان كردبۆ وه. تاكرایه په‌رله‌مانتار. ئێستا ئه‌یكه‌ن به وه‌زیر!!. ئه‌مه ئه‌گه‌ر مههزهلهكردنه به‌و شه‌رعیه‌ته شۆڕشگێڕییه‌ی كه‌من باوه‌ڕم پێی نییه. ئه‌گه‌ر مه‌هزه‌له‌یه به‌یه‌كێتی و سه‌روه‌رییه‌كانی كه من پێموایه ئه‌به‌د ئه‌م سه‌رانه‌ی ئێستا هه‌ن یه‌كێتی نین. هه‌موو خه‌ڵك مافی به‌سه‌ر یه‌كێتییه‌وه هه‌یه ئه‌مانه نه‌بێت. ئه‌م شتانه بۆخۆتانه و ئاساییه. .
به‌ڵام، ئه‌گه‌ر بۆ پتر له‌كه‌داركردنی ئه‌خلاقی سیاسیی و گه‌مه‌ی ناجۆره له‌گه‌ڵ عه‌قڵیه‌تی خه‌ڵك و كادره به‌سته‌زمانه‌كانی خۆشتان. ئه‌مه‌یان بۆ فرۆشتن نییه. ئێوه ئه‌توانن به‌سوود وه‌رگرتن لهخهفڵهتی خه‌ڵك، سهرخانهكه له بڕیاری سیاسیی و له‌نه‌وت و پاڵاوگه‌كانی خۆتان بفرۆشن. توانیتان له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنی ئیسرائیلی ئیشی ڕه‌ش بكه‌ن. شتی دیكه‌ی زۆریش بكه‌ن. هه‌روه‌ها توانیتان ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌می میدیای نائه‌هلی دابخه‌ن. یان هه‌ندێ گۆڤار‌و كاغه‌زی نه‌خوێنراوه، لهزهوییهكا ڕزاون. له‌وبازاڕه، به‌مناڵ و تیواڵی ناوكایه‌ی ڕۆژنامه‌نوسی ده‌ربكه‌ن. توانیتان چایچییهكانیشتان بكه‌نه خاوه‌نی ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌روپی و بیانكه‌ن به (ڕۆژنامه‌نووس) . . به‌ڵام ناتوانن وابكه‌ن، سوعبه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌ست و نه‌ستی هه‌رنه‌بێت چینێكی كۆمه‌ڵ بكه‌ن. چۆنتان ویست ئاوا بیده‌ن له‌به‌ر. !. . ئه‌گه‌ر وایه، ده‌بێت ئێمه سبه‌ینی چاوه‌ڕێی مناڵی ده‌رباز و قوباد و شاڵاو و ئه‌وانی پارتیش بكه‌ین. !. هه‌روه‌كو باوانیان ده‌كه‌ن؟. هه‌ندێك خه‌ڵك له‌م ژیانه فێری موزایه‌ده بوون، هه‌موو مواسهفاتهكهیان ئه‌وه‌یه كوڕی فڵانهكهسن، یان پیاوی فڵانه كه‌سن و، ڕۆژێك دزی یان جاشایه‌تیان كردووه.
باوانه‌كان، مناڵه‌كان، بنه‌ماڵه لهههولێرو دهۆك یه‌ك كه‌سه. له‌هه‌موو شت به‌رپرسیاره، كه‌چی له‌ناوچه‌ی سوله‌یمانی په‌نجا بنه‌ماڵه حوكم ئه‌كاو، كه‌سیش ئه‌وی دی ناخوێنێته‌وه، كه‌سیش خاوه‌نی دونیابینییه‌كی ئه‌قڵانی و كوردانه‌ی هاوچه‌رخ نییه. ئه‌مه بێجگه له‌حوكمی ئێران و ئیسلامی و مه‌لاو ده‌ستی پارتی و هه‌زارو یه‌ك به‌زم و شوێنی تر. . .