سنورێک بۆ گەشەسەندنى سەلەفییەت لەکوردوستان ... بەهرۆز جەعفەر

 

 

 

سەلەف،یان سەلەفى ساڵەح،گەڕانەوەیە بۆ پێشینانى ئوممەى ئیسلامى (نەک ئوممەى کوردى) کە خۆى لە حەدیسى سەحیح و ئەسحاب و تابعینیش ..تابعین یانى ئەوانەى کە ئەسحابیان بینیوەو مامەڵەیان لەگەڵ کردون بەجۆرێ لەجۆرەکان ..تازە بەتازە ئەبێت گوێڕایەڵى تابعینیش بین..خۆئەگەر قسەیەکیشمان پێوتن.وتمان خوا بیانکا بەقوربانى پێڵاوەکەى قازى و نالى،کاتێکم زانى مەلایەکى هەرزەکارى هیچ نەزانیان لەسەرمینبەرەکەیەوە فتوایەکى لەدژ دەرکردین .


سەلەفییەکان،هەمیشە واناسراون کە نوێنەرایەتى ئیسلامى هەقیقى ئەکەن لەهەر شوێنێک،بۆ بەگژاچونەوەى بیدعەو خەواریجەکان (کە لەوە ئەچێ ئێمە بین) دروست بون .دەرکەوتنى ئەم ڤایرۆسانەبەقیادەى "ئەحمەدى کوڕى حەنبەل" لە سەدەى (3)ى هیجریەوە لە ڕوبەڕووبونەوەى موعتەزیلەکانەوە دەست پێ ئەکات.


بروفيسؤر "مصطفى زەڵمى لەکتێبى (اختار اصولە فى کتاب الجمع والجوامع) وائەزانم لاپەڕە (38) ئەڵێ : ئەگەر کاتى خۆى ڕێگەبدرایە موعتەزیلەکان نوێنەرایەتى ئیسلام بکەن،ئەوا ئەو مووشەکانەى ئێستا هەڵئەدرێنە سەرمانگ ئیسلامى دەبون،نەک ئەمریکى و ئەوروپى .ئەم هەموو خوێنەش نە دەڕژا...


یەکێتى و پارتى ،بەتایبەت یەکێتى لەهەموو قەزاو ناحیەکان،مزگەوتەکانیان پڕکردووە لە مەلا سەلەفییەکان و تەعین بون بۆ ئەوان زۆر ئاسانە،لەسەرەتا بۆ دژایەتى یەکگرتوو کۆمەڵ بو،فعلەن توانییان کێچ بخەنە کەوڵى لایەنە ئیسلامییە سیاسییەکانى تر.بەڵام ئەنجامەکەى بۆ سەر کۆمەڵگە زۆر بەخراپى ئەکەوێتەوە.


من لەئایندەیەکدا،هاکا لەسەر ئەم هەڕەشە گەورەیەى کە کۆمەڵى کوردیی چەقاندووە،ترساندووە،مراندووە،ئیفلیج کردووە،به روونى قسه ئةكةين.پێشەکیش داواکارم لەپەرلەمانتاران،سەندیکاى ڕۆژنامەنووسان،ڕێکخراوەکان،ئەگەر هەن ئەو کەناڵە بەناوى ئامۆژگارى دابخەن .سنورێک بۆ ئەم ڤایرۆسانە دابنەن .جونکە تاقە یەک جیاوازیی نییه لەنێوان داعش و قاعیدەو نوسرە لەکەڵ سەلەفییەکان دا..


 

 

 

 

Related Articles