فرسه‌ته‌كه‌مان له‌ده‌ستدا " ده‌ ڕۆژی تر چی ڕووئه‌دات "... به‌هرۆز جه‌عفه‌ر

 

 

 

 

ساڵی (2013) وتارێكم نوسی به‌ناونیشانی " 2014 كورد ئه‌بێت به‌ده‌وڵه‌ت ". . ئه‌گه‌ر خوێنه‌ر دیققه‌تی دابێت له‌نوسینه‌كه‌دا هاتبو كه‌ له‌ناوه‌ڕاستی 2 هه‌زارو 14 ده‌دا هه‌لومه‌رجێك دێته‌ پێشه‌وه‌ به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوا كوردوستان خه‌ونه‌ مێژینه‌كه‌ی دێنێته‌ دی.

چوار ڕۆژه‌ له‌ (3/8/2014) ه‌وه‌، پارتی له‌شه‌ڕه‌كه‌وه‌ گلێنراوه‌، له‌داگیركردنی زوممار و شه‌نگاله‌وه‌، ئێران كردی به‌شێك له‌شه‌ڕه‌كه‌ی داعش، یان ده‌بوو به‌رگریی بكات، یان گوێ به‌ئێران بدات. . هه‌بون وایانئه‌زانی توركیا سه‌حبێكی به‌پارتی كردوه‌ تا موسڵی پێ بگرێته‌وه‌. . به‌ڵام:

یه‌كه‌م: باجی كۆتایی ئه‌م ئافات و ده‌ره‌تانه‌ برا یه‌زیدییه‌كان دایان.

دووه‌م: ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ماوه‌ شه‌ڕێكی قورستر له‌گه‌ڵ داعش ڕووئه‌دات، ترسێك دروست ئه‌بێت، زۆر نابات ئێران-عێراق- كورد-به‌ موافه‌قه‌ت و پاڵپشتی یان لاری نه‌بونی ئه‌مریكا كۆتایی به‌ ترسی داعش دێنن، لانی كه‌م له‌م ناوچه‌ ته‌ماسییانه‌ و ئه‌ڕه‌وێته‌وه‌.

سێهه‌م: ئێران هیچ كاتێك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ نییه‌ ئاسایشی ئه‌م ناوچه‌یه‌ تێك بچێت، هه‌ر به‌دانان به‌رپرسه‌كانی یه‌كێتی لائه‌دات و ئه‌شیانگۆڕێت. كۆبونه‌وه‌یان پێ ئه‌كات. چاودێریان ئه‌كات. . . هتد. ئه‌وه‌ ئه‌مجاره‌ش كوردیان نارده‌وه‌ به‌غداد و یه‌كڕیزیی خاكی عێراق مان پێ ئه‌پارێزن. . ئیتر مووچه‌كه‌ دێته‌وه‌و هه‌رێمی كوردوستان به‌ بودجه‌كه‌ شاد ئه‌بێته‌وه‌.

چواره‌م: كورد ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی یارییه‌كه‌ی ماوه‌، كه‌ده‌بێت هه‌ر بیباته‌ سه‌ر، تاقه‌ گره‌نتیه‌كی هه‌بێت یه‌كڕیزی باشورو ڕۆژئاوایه‌. كه‌ هه‌م سیقه‌یان به‌یه‌ك نییه‌، هه‌میشه‌ له‌پارێزی یه‌كدیدان، هه‌میش تێگه‌یشتنێكی دوور له‌ڕاگه‌یاندنیان هه‌یه‌.

پێنجه‌م: سوده‌كانی ئه‌م گرژییه‌و هاتنی داعش بۆ كورد ئه‌وه‌یه‌ ده‌رس وه‌ربگرێت له‌:

  • فێربێت بچێته‌ ناو ئاسایشی ئیقلیمی و جیهانییه‌وه‌، ئاسایشی ووزه‌و گه‌مه‌كانی خۆرئاوا گه‌نگه‌شه‌ بكات. . سیاسه‌ت وه‌ك دامه‌زرانه‌وه‌ی ئه‌وروپاو دروستكردنی یه‌كێتیه‌كه‌یان و فكره‌ی كۆنستراكتیڤیزم لێ بڕوانی، ئه‌ونه‌ باسی ده‌ستورو یاساو پابه‌ندبون به‌یاسا له‌ده‌ره‌وه‌ی خاكی خۆی نه‌كا. . ئه‌وه‌ بۆ ناوه‌وه‌یه‌. بۆ به‌غداو ده‌ره‌وه‌ی عێراق نییه‌.
  • ژێرخانی ئابوریی و سه‌ربازیی خۆی بینابكات، بینای قه‌ومی (Nation building) له‌ ژێرخانی ئابوریی و سه‌ربازییه‌وه‌ ده‌ست پێ ئه‌كا. . ئیتر له‌پڕ ئه‌زمه‌ی وه‌ها ڕووی تێكرد به‌ 3 مانگ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ر دوانه‌خاو، پێشمه‌رگه‌ش به‌كڵاشینكۆف و 10 فیشه‌كه‌وه‌ نه‌نێرێته‌ به‌ر له‌یزه‌رو پیلانی گڵاوی دوژمن. . كه‌به‌پاره‌ی خۆی چه‌كی كڕیوه‌. . هێزه‌كه‌ی مه‌شق پێ بكا. .
  • كورد به‌ قه‌باره‌ی خۆی قسه‌بكا، له‌سنوری عه‌قڵییه‌ت و سنوری جوگرافی و توانای ئابوریی و مه‌یدانی له‌ناوچه‌كه‌ ده‌رنه‌چێت، هه‌رله‌خۆیه‌وه‌ به‌رپرسێكی دیبلۆماسی خۆی نهێنێته‌ سه‌رشاشه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ئه‌مریكا بكات!!!. بگره‌ له‌مه‌ولا ئه‌و چه‌ند كه‌سه‌ی پێشوتر ده‌چونه‌ ئه‌مریكاو پێشوازی وه‌فده‌كان بگۆردرێن. .
  • فێربێت، ئیتر پیاوی ئه‌حمه‌ق و بیر ته‌سك و ته‌مه‌ڵ له‌خۆیان نزیك نه‌كه‌نه‌وه‌. ئه‌و پیاوه‌تییه‌ی ڕۆشنبیران و هه‌ندێك له‌ ئێمه‌ومانان و تاكوته‌را ڕۆژنامه‌وانه‌ هه‌قیقییه‌كان له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵ قه‌ومی كورد كردیان، ئه‌یانتوانی توڕه‌بونه‌كانی ڕابردوو له‌ده‌سه‌ڵاتی كوردی بكه‌نه‌ بیانوییه‌ك ناحه‌زان خاك و تاكی كورد بسوتێنن. وه‌ك له‌مێژوودا سه‌دان نمونه‌ی وه‌ها هه‌یه‌.

 

 

 

 

 

Related Articles