ئه‌وه‌نده ساڵه‌ی من ئاگاداری ئاودیوكردن و به‌تاڵانبردنی بم، له كێڵگه‌ی غاز و نه‌وتی كۆر‌و مۆر، له‌ناوچه‌ی قادركه‌ره‌می كۆن، وه له پاڵێوگه‌كانی ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك، هه‌موو مانگێك بۆ هه‌ر سه‌رپێچیكارێكی عه‌شایه‌ری ناوچه‌كه (2000) دۆلار بڕاوه‌ته‌وه، ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌قه له‌ته‌نكه‌ره‌كان نه‌كات، بۆنمونه له لادێكانی سنوری چه‌مچه‌ماڵ و كه‌ركوك، به‌سه‌دان گه‌نجی چه‌كدار هه‌یه، ته‌قه‌یان له‌ته‌نكه‌ره‌كان كردووه، هه‌موو مانگێك (2000) دۆلار ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی ته‌قه له‌ته‌نكه‌ره‌كان نه‌كه‌ن. به‌شێكی زۆر له گه‌نجه شه‌ڕكه‌ره‌كانی جارانی چه‌مچه‌ماڵ ئێستا حیمایه‌ی مافیاكانی نه‌وتن.
ئینجا خه‌ڵك ده‌بێت ته‌قه له‌ته‌نكه‌ره‌كان بكات نه‌ك داعش، ڕۆژانه به‌پێش چاوییه‌وه هه‌زاران ته‌نكه‌ر دێت و ئه‌چێت. ته‌قه‌یان لێبكه‌ن، مه‌چن بۆ سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه، ئه‌وه ئیشی ئێوه نییه.
ئه‌وه‌ی له 22 ساڵی ڕابردوو یه‌كێتی و پارتی، وه له‌م 5 ساڵه‌ی رابردوو نه‌وشیروان به‌رانبه‌ر میلله‌تی كورد كردیان، هیچ دو‌ژمنێك ئاوهای له‌كورد نه‌كردووه. ئه‌وه‌ی به‌عس نه‌ی كرد، ئه‌مان ته‌واویان كرد. به‌عس له به‌هه‌شت قۆناغ ئه‌نفالی كردین، ئه‌مان قۆناغی نۆ و ده‌و یانزه‌شیان كرد، له‌بری دروستكردنی ئه‌قڵ و ئینسان و پرۆژه‌ی ئاشتبونه‌وه، پرۆژه‌ی كوشتنی ئه‌قڵ و تاكی كوردیان به ئامانج گرت. پێش داعش هێزه كوردییه‌كان ده‌ستی خراپیان له‌كۆمه‌ڵی كوردیی وه‌شاندووه. تاك و خاكیان ئیفلیج كردووه. سه‌رانی ده‌سته‌ڵاتی سیاسیی باش له‌مه‌هامی ئه‌م جۆره نوسینانه ده‌گه‌ن، هه‌قیشی پێ ده‌ده‌ن، وه‌لێ جاری مه‌ست و بێ ئاگان له‌دونیا.
خه‌ڵك نابێت له‌مه‌ولا باوه‌ڕ به‌هیچ كه‌ناڵێكی ئاسمانی بكات، نا بێت گوێ بۆ هیچ سیاسییه‌كی كوردوستان، هیچ مه‌لاو ڕیش سپی و ڕۆژنامه‌وانێكی درۆزن بگرێت. ڕاسته‌وخۆ خۆی نوێنه‌ر بۆخۆی دروست بكا‌و، شۆڕش بكات. ئه‌گه‌ر چاوه‌ڕێ بن، ڕازی بن به‌وه‌ی ئێستاش ئه‌م هێزانه بتانپارێزن، به‌سه‌هوودا چوون، له‌ڕاپه‌رینه‌كه‌ش پێیان گوتن هیچ نییه كه‌س نه‌ڕوات، بۆ ئه‌وه بوو جاده چۆلًَ بێت كاروانی سه‌یاره‌و مناڵی سه‌رۆك و سه‌ركرده‌كات پێشدا تێپه‌ڕن. . " انی علمت، اللهم فاشهد".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.