له‌سه‌ره‌تاوه، زهرورهتم نه‌بینی، لێ ههڵبدهمی، وه‌ختێك كارهاته سه‌ر داخرانی ئه‌قڵ و كرانه‌وه‌ی، داعشگهرا و ئه‌قڵگه‌را، بێته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بیانه‌وی به‌مه‌به‌ستی خۆیان كۆمه‌ڵگه بده‌ن له‌به‌ر، به‌ناوی دین و ئهخلاقپارێزییهوه، ده‌خاله‌تكردن ئه‌ركه. ئه‌گه‌ر وه‌ك شیعره‌كه‌ی مه‌حمو ده‌روێش ئه‌ڵێت: چه‌قۆكه‌ش بهێنن به‌سه‌ر لێومدا، هه‌رتوانای هه‌ڵلوشینی ماچم هه‌یه.
جاری، پێشوه‌خت، ڕووی زار و ئاماده‌گی دیبه‌ت و قسه‌شم له‌گه‌ڵ كه‌سانێك نییه، له‌ژێر ناوی تردا وورته ورت ئه‌كه‌ن، هه‌ریه‌كسه‌ر وه‌ڵامه‌كانیان سوكایه‌تی و چوونه‌ناو سیڤی و ژیانی شه‌خسی كه‌سه‌كان. له‌م سهرشهقامانه هه‌ركه‌سێك بههاژوهوژی ئیعلامی خۆی بردۆته پێش و خۆی و خه‌ڵكی فریوداوه، ئێستا دێت " ئه‌گه‌ر مه‌لا به‌ختیار ڕاسته‌كات، با گفتوگۆی ته‌له‌فزیۆنی بكه‌ین. . . !!". . .
هه‌میشه دوو مه‌لابه‌ختیار، هه‌یه. یه‌كێكیان مهلابهختیارێكی سیاسییه، بۆخۆم (180) پله له‌گه‌ڵی پێچه‌وانه‌م، ئیمڕۆكه نه‌خۆی و نهحزبهكهش سیاسه‌تێكی بۆخۆی نییه، هه‌ر ئه‌م بۆشاییه‌ش، هه‌رئه‌م شكسته‌ش، بووه بهمایای گه‌شه‌سه‌ندنی ئیسلامی له‌كوردوستان، كه ئیمڕۆكه له‌ڕووی سیاسییه‌وه ته‌واو فه‌شه‌لیان هێناوه‌و، له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه سه‌دله‌سه‌د سه‌ركه‌وتوو بونه. هه‌ریه‌كه‌و بهستایلێك ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر ئه‌قڵی كۆمه‌ڵدا. شكست و نابوتی زۆری سیكۆلاره‌كان ئیسلامگهرایهكی ناشرینی له‌كوردوستان پێ نیشانداین. . . ڕۆشنبیرێكی ئیسلامی ده‌پرسێت: یانی سه‌دان هه‌زار ده‌نگده‌ری ئیسلامی ئه‌حمه‌ق بوون. . ئه‌گه‌ر بزانم لێم ناكه‌یت به‌هه‌راو بۆ تیرۆری كه‌سێتیم به‌كاری ناهێنێت، ئه‌روه‌ڵا پڕ به‌پێستی خۆی وه‌ڵامت ئه‌ده‌مه‌وه. به‌هه‌رحاڵ مه‌لابه‌ختیاری سیاسیی قابیلی به‌رگریی لێ‌كردن نییه، هه‌رچییه‌كی سیاسیی ئه‌و ده‌یڵێت جیاوازه له‌وه‌ی كه‌هه‌یه. ته‌نانه‌ت له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌ستوردا، ئاستی ڕه‌تدانه‌وه‌ی سیاسیم ئه‌وه‌نده رٍِۆیشت له‌وتارێكدا، وێڕای هه‌شت ساڵ ناسین و هاوحزبیی ئه‌م زاته، وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌ندێ كتێبه‌كانی پێشكه‌ش كردووم، نوسیتم: با مه‌لا به‌ختیار بۆحهلاوی باس بكات. . ئاخر ئه‌م حزبه له‌بری دروستكردنی كادر‌و ئه‌قڵ بۆئاینده، ئه‌قڵ و ئینسانیان كوشتووه.
مه‌لا به‌ختیاری دووه‌م: بهختیارێكه، تاسه‌ر ئێسك به‌رگریی له‌دیموكراسیی، سیكۆلاریزم، مۆدێرنیتی، ده‌كات. . خۆ ئه‌میش ده‌یتوانی كوڕه‌كانی بباته سه‌ركردایه‌تی و وه‌زاره‌ته‌كان و، سوڵحی عه‌شایه‌ری بكات و، دهستو په‌نجه نه‌رم بكات له‌گه‌ڵ ئه‌و نۆرمه كۆنزێرڤاتهی كه لهگیانیان خۆشه.
تیرۆریستان له‌عێراق، یه‌ك ئۆتۆمبیلیان نارد بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی باره‌گانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به‌ڵام بۆ مه‌لابه‌ختیار له‌سه‌رچناری سوله‌یمانی (2) سه‌یاره‌یان نارد!. یانی هه‌ر ده‌بێت بكوژرێت. . بۆچی؟؟ ئایا له‌به‌رئه‌وه‌یه مه‌لابه‌ختیار سهرۆكیلا حكومه‌ت، وه‌زیری به‌رگریی، دارایی. بووه‌و گه‌نده‌ڵی كردووه؟؟ بێگومان نه‌خێر.
له‌به‌رئه‌وه ئه‌بێت، خوێنه‌ران و خه‌ڵكی كوردوستان، نه‌خه‌ڵه‌تێن، بپرسن چ به‌هایه‌ك له‌پشت هێرشكردنه بۆسه‌ر مه‌لا به‌ختیار؟. زۆر زیاتر له به‌ختیار عه‌لی و مه‌ریوان و ڕه‌هه‌ندییه‌كان و خه‌ڵكی تر، خزمه‌تی به پرسی داكۆكیكردن له‌پرۆژه‌ی كرانه‌وه‌و، دیموكراسیی و تازه‌كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه كردووه. ڕه‌نگه كورتی هێنابێت، به‌ڵام ته‌كانی خۆی داوه. بێزه‌حمه‌ت ڤیستڤاڵی گه‌لاوێژ پرۆژه نییه چییه؟؟. چاو‌دێر و مولحهقهكانی ئه‌گه‌رچی خوێنه‌ر له‌كه‌می داوه، پرۆژه نییه چییه؟. وتاره‌كانی، ههڵًوێستهكانی ژیانی بهخاسو خراوه‌و چییه؟.
سه‌یره هه‌شت نۆ هه‌زار مامۆستای زانكۆ، حه‌وت هه‌شت هه‌زار جه‌ریده نووس له‌م كوردوستانه، خاوه‌نی پرۆژه‌یه‌ك نین نه‌ك بۆكۆمهڵ، به‌ڵكو بۆ خۆشیان، كه‌وتونه‌ته ژێر كاریگه‌ریی ته‌رزێكی دواكه‌وتوو، له‌فه‌یسبوكا قسه‌ئه‌كه‌ن!!. كه ده‌ڵێم پرۆژه‌یان بۆخۆیان نییه، ئه‌قڵیان ئازاد نه‌كردووه، یان له‌پاڵ هێزێكی ئیسلامییه‌وه جرت و فرتیانه، یان له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌ناڵه‌كان بایكۆتیان نه‌كه‌ن، یان خۆیان داوه‌ته پاڵ پۆپۆڵیست و ههلپهرستێكی وه‌ك نه‌وشیروان مسته‌فا، پۆپۆڵیسته له‌به‌رئه‌وه‌ی شارچێتی و فاشییهتێكی قووڵ له‌ناخیدا هه‌یه. هه‌لپه‌رسته له‌به‌رئه‌وه‌ی باوه‌ڕی به‌خوای ئیسلامییه‌كان نییه، له‌سه‌رشاشه به‌ناوی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌وه ئه‌دوێ. . . هه‌ی عه‌مرتان نه‌مێنی هه‌ی.
ئینجا به‌زمی هه‌ڵه‌بجه یان به‌ئاڕاسته‌یه‌كدا بردووه، به‌چاوی خۆم كۆنهبهعسیم دیوه په‌لاماری مه‌لابه‌ختیاری ئه‌دا، بۆ ڕاكێشانی سۆزی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان. ؟. وریابن. . ههڵهبجهیینه. ئێوه قوربانیتان داوه. . به‌ڵێ. . . پێویسته خزمه‌ت بكرێن و ڕێزتان لێبگیرێت. . به‌لێ. . . به‌ڵام هه‌ڵه‌بجه له‌چه‌ند كه‌سێكدا بچوك مه‌كه‌نه‌وه. . (600) نه‌كوژراوه، (60) كهسبو، قوربان (50) كه‌س بو. ئایا په‌نجا داعش، په‌نجا بیری سه‌له‌فیی دۆگما كه‌مه بۆ شارێكی وه‌ك هه‌ڵه‌بجه. . !. یه‌ك دانه‌یان له‌وڵاتێكدا بن زۆره. . تكایه سۆراخی ئه‌وه بكه‌ن بۆچی له‌مێژوودا ئه‌م ناوچه‌یه شوێنی هه‌ڵكه‌وتنی ئه‌م ستایله لهههڵسانهوهی ئیسلامیی سیاسیی بووه. . كه‌واته به‌گشتی ئێمه قسه‌مان له‌سه‌ر مه‌لابه‌ختیار نه‌بووه وه‌كو كه‌س، قسه‌مان له‌سه‌ر به‌هاو بنچینه بووه بۆ بیركردنه‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.