به‌عس به‌عس بو، ، ، به‌رنامه‌بو، مرۆڤی به‌عسی و ڕێبازیی به‌عسیزم له‌دونیادا هاوتای نه‌بو، ئه‌مما نه‌یانتوانی ده‌ره‌قه‌تی سوله‌یمانی (شاره سه‌عبه‌كه) بێن، كه‌چی له‌سه‌رده‌ستی چه‌ند به‌رپرسێكی شار نه‌دیوی كورد، هاوشێوه‌ی دڕنده هاتنه شاره‌وه، گه‌شتنه پاره دزییان، ئافره‌ت به‌جۆره‌ها شێوه ئه‌تككرا، دار هه‌ڵكێشرا، باخ و باخات داگیركرا، زانكۆكان و قوتابخانه‌كان پڕكران له‌نه‌خوێنه‌وارو ملكه‌چه‌كانی حیزب، به‌درۆ یه‌ك دوو جه‌ریده‌و گۆڤاری ئه‌هلی و ڕێكخراویان دروستكرد، ڕۆشنبیره‌كان موزه‌یه‌ف بون، به‌رنامه‌ی ئه‌منی و موخابه‌راتی حزبیانه‌و مافیایانه‌یان، بۆ كوشتن و تۆقاندن و فڕاندن و سیناریۆ دروستكردن و نه‌وت دزین، خسته كار. ئیتر به‌ته‌واوی سیمای شاره سه‌عبه‌كه تێكچوو. پڕیان كرد له‌عه‌ره‌ب و ئێرانی و توركی بۆ هینی خۆیان. ئه‌وه‌تا بۆ جاری ده‌یه‌م له‌دانیشتن ناتوانن پارێزگارێك بۆ سوله‌یمانی دابنه‌ن!!.
باوه‌ڕكه‌ن، پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان و ئیسلامییه‌كان و میدیا و ڕۆشنبیره فه‌له‌كان، زۆر له‌به‌عس خراپتریان به میلله‌تی كورد كردووه. !.
دوانزه ساڵه، كه‌ركوك به‌ده‌ست كورده‌وه‌یه، له‌و بن ده‌سته‌وه‌یه، نه‌تانتوانیوه یه‌ك ده‌زگای ئاسایش، یه‌ك ده‌زگای موخابه‌راتی كوردیی تۆكمه‌ی لێ دابنه‌ن، چما ئه‌چن كۆبانی ئه‌پارێزن؟؟. ئێوه به‌س كورد كوشتن ئه‌زانن. . بۆ دووبه‌ره‌كی و په‌لاماردانی ئه‌ویتر له‌ناوخۆدا سه‌رتان پێوه نییه. كۆبانی پێویستی به‌هاوكاری ماددی و چه‌ك و تفاقه، كوردی باشوری ناوی بۆ شه‌ڕكردن، ، مه‌چن دوو به‌ره‌كی و دوو ئاسایشی و دوو په‌رورده‌یی مه‌خه‌نه ڕۆژئاواشه‌وه.
دوانزه ساڵه كه‌ركوك به‌ده‌ست كورده‌وه‌یه، ساڵانه ملیاران دۆلار ئیراداتی هه‌یه، پڕتان كردووه له جه‌یشی سه‌درو به‌در، ئێستاش له‌گه‌ڵ داعش قاچاخچێتی ئه‌كه‌ن، 2000 پیكابتان پێ فرۆشتووه، بۆ خه‌وتن له‌ماڵه عه‌ره‌بێك له‌سوله‌یمانییه‌وه گه‌وره به‌رپرسێك ئه‌چێته كه‌ركوك. . .
دوانزه ساڵه كه‌ركوك به‌ده‌ست كورده‌وه‌یه، له‌بری پڕی كورد بكه‌ن، سه‌د هه‌زار ماڵ عه‌ره‌ب ته‌نها له‌م (3) ساڵه‌دا هاتۆته كه‌ركوكه‌وه. . !!. ئه‌چن بۆ كۆبانی؟؟.
ناتوانی و نه‌تتوانیوه، پرۆژه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی وه‌گه‌ڕ بخه‌ی، به‌م هه‌موو ڤایرۆسه‌وه بۆ كوی ئه‌چن بۆ كۆبانی؟؟. ئاخر 22 ساڵه هه‌ر هیچتان نه‌كردووه، هیچ. . له‌هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه نه‌ك هه‌ر هیچ به‌ڵكو له‌هیچه‌كه‌ش پاشه‌كشێتان كردووه، ، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆچی كۆبوبێته‌وه باشه؟. قه‌رز له بانكی ده‌ولی وه‌ربگرن. . . ئه‌وووه‌یه حه‌ماقه‌ت. . !!.
بۆئه‌وه‌ی كه‌س نه‌ڵێت، قسه‌ی زل ئه‌كات. . یه‌ك سه‌ركرده‌و سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته نییه، به‌ده‌ستی خۆم پرۆژه‌م پێ نه‌دابێت، ، ده‌یان جار یه‌كێتی و پارتی پاره‌یان داوه چه‌ك بكڕن، قاچاخچی و مافیای چه‌ك پاره‌كه‌ی خواردوون، به‌خۆبه‌خشی و هاوكاری چه‌ند كوردێكی خاوه‌ن ده‌ماخ له‌ده‌ره‌وه، پرۆژه‌یه‌كی خێرا‌و نه‌ته‌وه‌ییمان پێشكه‌ش كرد، شاهیدیشمان هه‌یه بۆ هێنانی جۆره‌ها ئامێر و ئه‌داتی شه‌ڕ كه كولفه‌و زیانی نیوه‌ی ئه‌م جه‌نگه كه‌م ده‌كاته‌وه، . زۆر پرۆژه‌ی گرنگی تر.
ئه‌و ئه‌نیستیوت و ده‌زگای توێژینه‌وه‌یه‌ی، كه ئێستا له‌ڕووداو كاك " د. دلاوه‌ر عه‌لادین" له ڕووداو، باسی ده‌كات، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه به‌ڵكو ئه‌مانتوانی پشتگیریی چه‌ندین وڵاتیش به‌ده‌ست بهێنین له‌گه‌ڵیدا، له‌به‌رئه‌وه‌ی حزبیی نه‌بو، قبوڵیان نه‌كرد، ئێستاش له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ توانای كاك دلاوه‌ر، كه سپێشه‌ڵێتی ئه‌و له مایكرۆ-بایه‌لۆجییه، ده‌زگای توێژینه‌وه‌ی سیاسیی ده‌كاته‌وه، به سه‌پۆڕت و پاره‌ی كاك نێچیرڤان. . . ده با بڵێ وانییه. . بۆیه تكایه به‌م ئه‌قڵه‌وه كۆبانێش پیس مه‌كه‌ن. .
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.