هه‌ر كێ ده‌بینم لێی ده‌پرسم: چی هه‌یه چی نییه؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی تا بۆم بلوێ، بۆ زانینی هه‌واڵ، خۆم له سه‌یركردنی تیڤی و رۆژنامه‌ی كوردی لاده‌ده‌م. ئه‌ویش نه‌ك ته‌نیا له سۆنگه‌ی ناپیشهیهتیی هه‌واڵ تێیدا، بگره له‌به‌ر زمانیش، كه له میدیای كوردیدا بووه به په‌ند و گاڵته‌جاڕی زه‌مانه. دژوار نییه تۆ بته‌وێ ببی به پرۆفیشناڵ له زمانی كوردیدا. ئه‌گه‌ر له میدیادا كار ده‌كه‌ی، بڕۆ هه‌موو به‌رهه‌می مه‌لا شوكور و مه‌سعوود محه‌مه‌د و عه‌لائه‌دین سه‌جادی و هه‌ژار بخوێنه‌وه. به‌سه‌ر یه‌كه‌وه ناگه‌نه په‌نجا كتێب. ته‌نیا شه‌ش مانگت ده‌وێ ته‌رخانی بكه‌ی بۆ موتاڵایان. له كرمانجیی سه‌رووشدا حه‌جیێ جندی و ئه‌مینێ عه‌بدال و عه‌ره‌ب شه‌مۆ و فریكێ ئوسف به‌سن بۆ ئه‌وه‌ی كرمانجییهكهت ره‌وان بێ. به‌ڵام كه‌س ئه‌وه ناكا. ئیتر منیش سه‌یری میدیای كوردی ناكه‌م.
دیار نییه كێ له كرمانجیی سه‌روودا، زاراوه‌ی "پێڤاژۆ"ی داهێناوه له برێتیی "سیاق"ی عه‌ره‌بی. وای زانیوه سیاق پێوه‌ندیی به سیاقهتهوه هه‌یه به واته‌ی لێخوڕین و هاژۆشتنی ئۆتۆمۆبێل یان هه‌ر چییه‌كی تر. كه یه‌كێك ده‌ڵێ هه‌ر له سیاقی ئه‌م باسه‌دا، مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه بڵێ "هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه" یان "هه‌ر له‌م بواره‌دا". پێوه ئاژۆتن و پێوه لێخوڕین له گۆڕێ‌دا نییه. كوردێكی باشوور زۆر له مێژه زاراوه‌ی "رێژه"ی داهێناوه بۆ نیسبه‌ت. رێژه ئه‌وه‌نده رۆییوه، كورد بڕوا رێژه ناڕوا. به‌ڵام با بزانین له چییهوهی هێناوه. كابرا، عه‌ره‌بیی نه‌زانیوه و نه‌یزانیوه (نسبه) پێوه‌ندیی به (انسیاب واته رۆیین یان رشتن) ه‌وه نییه. وای زانیوه ده‌ڕژێ واته (ینساب) و به‌و پێیه‌ش رێژه ده‌بێته (نیسبه) . خۆی، نیسبه پێوه‌ندیی: كه‌مێكه بۆ زۆرێك یان بچووكێكه بۆ گه‌وره‌یه‌ك. زاراوه‌ی "راده" باشه بۆی. كوردێكی باكور به ناوی (ئا بالێ) وه گوته‌ی پێشینانی كۆوهكردووه و هه‌موو (خه‌به‌ر) ێكی كردووه به نووچه، بۆ نموونه "نان و ماست خه‌به‌را راست" كردوویه به نووچه‌یا راست. نووچه زاراوه‌یه‌كی كرێته، دایان تاشیوه له "نوو چێ بوویی" واته تازه رووداو. كورد هه‌ر گوتوویه‌تی "هال و هه‌والێ ته چییه؟" یان "هه‌واڵتان چه‌س؟". گوتم خوایه، ئا بالێ ده‌بێ ئا بالێیهكهی خۆی له چییه‌وه هێنابێ؟
له هه‌مووی كرێتتر زاراوه‌ی "مژار"ه، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆم ناچێته‌وه سه‌ر بناوانهكهی. ئه‌گه‌ر له (مژ+ار) ه‌وه هاتبێ، كه‌وابێ (مژ) ره‌گی چاوگی (مژین) ه. به واته‌ی: ئه‌و كه‌س یان ئه‌و چته‌ی ده‌مژێ. یاخۆ ئه‌و چته‌ی دێته مژین به پێوانه‌ی وتار، بژار، هتد. سه‌یر له‌وه‌دایه ئه‌و جۆره وشه كرێتانه به ئاسانی بڵاو ده‌بنه‌وه وه‌ك چۆن په‌تا و نه‌خۆشیی گیروَ له‌ناو خه‌ڵكدا بڵاو ده‌بنه‌وه. به ده‌یان و سه‌تان وشه و زاراوه‌ی راست سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن به‌ڵام له جێ‌دا ده‌تاسێن و كه‌س وه‌ریان ناگرێ. هۆیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه، كه‌س دروستی و سیحه‌ت خۆشی له كه‌س ناگرێته‌وه به‌ڵام هه‌ڵامه‌ت و كۆكه ده‌گرنه‌وه. مه‌ولوود باوه مرادم بینی له ته‌له‌ڤزیۆن، ئه‌ویش گرتبوویه‌وه، ده‌یگوت مژاری ئێمه و مژاری پارتی. تێ نه‌گه‌یشتم باسی چی ده‌كا. گوتم گه‌لۆ ده‌بێ ئه‌وانه چی بمژن و خه‌ڵك ئاگای لێ نه‌بێ؟
تۆ یه‌ك كوردم بۆ بدۆزه‌وه له زمانی ئاخاوتنی خۆیدا وشه‌ی گه‌شت به‌كار بهێنێ؟ نییه. گوزار هه‌ر نییه. كورد به گه‌شت ده‌ڵێ گه‌ڕان. به گوزاریش ده‌ڵێ سه‌یران یان به‌سه‌ربردن. كێ گه‌شت و گوزاری هێناوه‌ته ناو زمانی كوردی، خوا ماڵی وێران كا، ئه‌گه‌ر مردووشه له‌و دنیا نهسێتهوه. مرۆڤ چۆن ئه‌وه‌نده دوژمنی زمانی خۆی ده‌بێ. ئێسته فیلم ده‌وێ وه‌زاره‌تی گه‌شت و گوزارم بۆ بكاته‌وه به وه‌زاره‌تی گه‌ڕ و سه‌یران. زاراوه‌یه‌كی تر سه‌رنج راده‌كێشێ، كه به‌رده‌وام دووباره ده‌بێته‌وه ئه‌ویش تاراوگه‌یه. دیاره تاراوگه له (تاران، تاراو) ه‌وه هاتووه، كه زیاتر بۆ مه‌ل و باڵنده دێته به‌كارهێنان كاتێك له هێلانه‌ی خۆیان ته‌ره ده‌بن، به‌ڵام بۆ مرۆڤ (تۆران، تۆراو) ده‌ڵێن. كه‌وابێ ده‌بێ تۆراوگه بێ نه‌ك تاراوگه.
میدیای كوردی له چتێكی تردا زۆر بێ تامی كردووه. كورد ده‌ڵێ: نوێژكه‌ر، كاره‌كه‌ر، شه‌ڕكه‌ر، داگیركه‌ر، سهیرانكهر، ناوبژیكه‌ر، نانكه‌ر، به‌رگریكه‌ر. میدیا دێ كه‌ره‌كه ده‌كا به كار "گوایه تێكه‌ڵ نه‌بێ له‌گه‌ڵ گوێدرێژدا". بۆ نموونه ده‌ڵێ داگیركا‌ر، به‌رگریكار، یان ده‌ڵێ نوێژخوێن، كه له فارسییه‌وه هێناویه. یان ناوبژیوان، شه‌ڕوان. به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌رنجی راكێشام له‌م ماوه‌یه‌دا ده‌یگوت: حكوومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر. بۆ ئه‌مه‌یان نهیگۆڕیبوو، ده‌یویست "تێكه‌ڵ ببێ". ئای له‌م ئاوه‌زه بچووك و بۆش و به‌تاڵه؟
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.