رێكخستنی ئه‌لقاعیده پاش 2001، لێكهوتهوه (موشته‌قات) ی زۆری لێ په‌یدا بوو. هه‌ندێكی به‌هۆی ئه‌و زه‌بره‌ی له ساڵی دواتردا له ئه‌فغانستان پێی كه‌وت و به دنیادا بڵاوی كرده‌وه. هه‌ندێكیشی وه‌ك نموونه‌ی له‌به‌رگیراوه (كۆپی) له هه‌ر وڵاتێك و به ناوێكه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا له سۆنگه‌ی سه‌رسامیی لاوهیلی سه‌ره‌ڕۆی ئاینییه‌وه به كرده‌وه تیرۆرییه دنیاههژێنهكهی یازده‌ی سێپتێمبه‌ر. تا وای لێ هات، له ئه‌فغانستان له رۆهه‌ڵاتی دنیای ئیسلامییه‌وه تا مالی له رۆئاوای ئه‌و دنیایه‌ی گرته‌وه و بوو به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی رۆژانه، بگره هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی هه‌موو ساتی. هه‌موو رۆژ له گزنگی به‌یانییه‌وه تا ئه‌و ده‌می نووستن، باس هه‌ر باسی ئه‌لقاعیده و ئه‌نسارولشه‌ریعه و ئه‌نسارولسونه و ئه‌نسارولئیسلام و نوسره و داعشه و بووه‌ته بژێویی گیانیی ئێمه.
مه‌ترسیی گه‌وره‌ی ئه‌و له‌و رێكخستنه له یازده‌ی سێپتێمبه‌ر به‌دواوه، له‌وه‌وه هات، لایه‌نه‌یلی جیاجیا ته‌نانه‌ت لایه‌نه‌یلی دژ به یه‌كیش بۆ مه‌به‌ستی خۆیان به‌كاریان هێنا. بۆ نموونه سووریه و كۆماری ئیسلامیی ئێران. له‌م ساڵانه‌ی دواییشدا توركیه و قه‌ته‌ر. مه‌ترسییه‌كی تری له‌وه‌وه هات، بزاوه‌یلی ئیسلامیی نه‌رێتی، كه خۆیان به سه‌رده‌مییانه و نه‌رمڕۆ پێشان ده‌دا، هاتن وه‌ك "باڵی توندتیژ"ی خۆیان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و رێكخستنهدا كرد تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی له میسردا برایه‌لی موسڵمان به ته‌واوی له‌گه‌ڵیدا جووت بوون.
مهترسییهلی رێكخستنی قاعیده، له ژماره نایه‌ن. بۆ نموونه: شێوازێكی وهشاردووی هه‌یه له كاردا. ئه‌ندامه‌یلی وی وه‌ك ماسی جووڵه ده‌كه‌ن. به هیچ هێزێكی سه‌ربازی و ته‌ناهی نایه‌نه سۆراغكردن. له دوای تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌فغانستانه‌وه، نه‌بووه، كه ئه‌لقاعیده و لێكهوتهوهیلی وی، بنكه و شوێنی دیاریان هه‌بێ. مه‌ترسییه‌كی تریان ئه‌وه‌یه بێ ویژدانانه زه‌بر له خه‌ڵكی بێوه‌ی ده‌وه‌شێنن، كه ئه‌مه لاوازترین خاڵی هه‌موو سیسته‌مێكی سیاسییه و وره‌ی گشتی ده‌هێنێته ژێر سفر. تا گه‌ییوه‌ته راده‌ی ئه‌وه‌ی، وڵاته‌یل بۆ خۆلادان له هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌و رێكخستنه، ژێر به‌ژێری له‌گه‌ڵیدا بكه‌ونه دانوستاندن و هاوكاری. به‌ڵام ئه‌لقاعیده بۆ كه‌س ماڵ نییه. ئه‌مه‌ریكه خۆی دروستی كرد و پێی گه‌یاند له ئه‌فغانستان له ساڵی 1979دا تا دواجاریش به رووی خۆیدا ته‌قییه‌وه. هه‌روه‌ها رێژیمی یه‌مه‌ن، كه پاش یه‌كگرتنه‌وه له‌گه‌ڵ باشووری وڵات‌دا، كه‌وته به‌خێوكردنی ئه‌لقاعیده بۆ لێدانی بزاوی چه‌پی باشووری، ئێسته‌ش وا به رووی خۆیدا ته‌قیوه‌ته‌وه.
چاكترین مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مه‌ترسیی ئه‌لقاعیده‌دا، ئه‌وه‌یه هه‌موو دنیا كۆك و یه‌كگرتوو بێ بۆ له‌ناوبردنی، كه ئه‌مه وا ده‌رده‌كه‌وێ له كۆنگره‌ی جنێڤ دوو له 22ی ئه‌م مانگه‌دا بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی سووریه، بێته دی. كۆماری ئیسلامیی ئێران، وه‌ك ده‌بینین نه له په‌ڕگه و نه له جه‌رگه‌ی ئه‌و كۆنگره‌یه‌دا به‌شدار نییه. وه‌ك خۆشمان ده‌زانین چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌ی سووریه، بێ به‌شداریی كۆماری ئیسلامی، خه‌یاڵه و مه‌حاڵ. به‌ڵام دیاره كه سیاسه‌ت كه‌متری له پێش په‌رده‌دا دێته به‌رچاو و زۆرتری له پشت په‌رده‌دا ده‌گه‌ڕێ. به‌هۆی ئاڵۆزبوونی كێشه‌ی سووریه‌وه له لایه‌ك، له لایه‌كی تریشه‌وه به هۆی ئه‌و خوێنه‌ی، كه رێژیمه‌كه له ماوه‌ی سێ ساڵی رابردووا به گۆڕهوهی كردووه، روون بووه‌ته‌وه ئه‌و رێژیمه شایه‌نی به‌رده‌وامی نییه. كۆماری ئیسلامی ئه‌و راستییه ده‌زانێ بۆیه ده‌بێ ده‌ستی له ئه‌سه‌د شوشتبێ، به‌ڵام ئه‌و كاته‌ش ده‌ستی لێ به‌رده‌دا كه عێراقی بۆ مسۆگه‌ر ببێ. لێره‌وه ده‌توانین له‌و هێرش و چه‌پاوه له ناكاوه تێ بگه‌ین، كه نووری مالیكیی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردیه سه‌ر ناوچه‌ی ئه‌نبار. هێنانه ژێرڕكێفی ناوچه‌ی عه‌ره‌بی سوننه له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیره‌یلی عێراقه‌وه، له‌و خه‌ڵاته ده‌چێ، كه كۆماری ئیسلامی له برێتی به‌ده‌سته‌وه‌دانی سووریه‌دا وه‌ری گرتبێ. وه‌ك بینیشمان، ئه‌نجومه‌نی ته‌ناهیی ناوده‌وڵه‌تی، بێ سێ و دوو پشتی نووری مالیكیی گرت بۆ ئه‌و كاره‌ی و به‌ر له‌وه‌یش ئه‌مه‌ریكه چه‌ك و تفاقی بۆ نارد.
له لایه‌كی تره‌وه و هاوكات له‌گه‌ڵ لێدانی مالیكی‌دا بۆ داعش و هه‌وڵی ده‌سه‌ڵات ره‌واندنی به‌غدا به‌سه‌ر مه‌كۆی تیرۆر له سێگۆشه‌ی سوننهنشیندا، سوپای ئازادی سووریه له جێی خۆیه‌وه كه‌وته گیانی نوسره و داعش. هه‌موو ئه‌وانه پێش كۆنگره‌ی "جنێڤ دوو" هاتن و نیشانه‌ی چاره‌سه‌ری ناوده‌وڵه‌تی و بنهبڕكهرن بۆ مه‌ترسیی ئه‌لقاعیده و لێكهوتهوهكانی له‌و كۆنگره‌یه‌دا. ئه‌مه رۆژه ره‌شه‌كه‌ی ئه‌لقاعیده‌یه، كه پاش تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌فغانستان جارێكی تره بنكه و باره‌گه‌ی دیاری خۆی هه‌بێ و به ئاسانی بكه‌وێته ناو دوو شه‌ویله‌ی ماشهیهكهوه، كه رزگاریی لێ نه‌یه‌ت. بێگومان ئه‌لقاعیده له ره‌گه‌وه ههڵناكهنێ به‌ڵام با چاوه‌ڕوان بین: پاش ئه‌و دووه‌مین تاقیكردنه‌وه‌یه، چی ده‌كا.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.