{imageshow sl=19 sc=1 /}
خانمه گۆرانیبێژ ئالان عومه‌ر دوای پێنج ساڵ جێهێشتنی كوردستان و ماوه‌یه‌ك بێده‌نگی له‌كاری هونه‌ریدا له‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ (سڤیل) ـدا باسی هۆكاری جێهێشتنی كوردستان و نه‌گه‌ڕانه‌وه و بێده‌نگی له‌كاری هونه‌ریدا ده‌كات.
سڤیل: له‌وه‌ته‌ی كوردستانت جێهێشتووه ئالان عومه‌ره‌كه‌ی جاران نه‌ماوی، جۆرێك له‌دووركه‌وتنه‌وه‌ت پێوه دیاره له‌كاری هونه‌ری، بۆچی؟ ئایا ژیانی تاراوگه ئه‌وه‌نده قورسه تۆی دوورخستۆته‌وه له‌هونه‌ر یاخود ژیانكردن له‌ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ئه‌وه‌نده لای تۆ گرنگ بوو كه كاریگه‌ری به‌سه‌ر هونه‌ره‌كه‌ته‌وه هه‌بێ؟
ئالان عومه‌ر: راسته ره‌نگه جۆرێك له‌دووركه‌وتنه‌وه‌م له‌كاری هونه‌ری هه‌ستپێكراوبێت، ئه‌ویش وه‌ك باستكرد به به‌راورد به‌وكاتی كه له‌كوردستان بووم نه‌ك هه‌ر كارم نه‌كردبێت، لێره له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ند كارێكی هونه‌ریم كردووه و كلیپی به‌رهه‌مێكم كردووه و بڵاوكرایه‌وه، گۆرانییه‌كم له‌تێكست و ئاوازی هونه‌رمه‌ند نه‌ریمان بابان تۆماركردووه، له‌دڵی دایكانی كورده‌وه تێكستێكم بۆ ئاشتی نوسیووه له‌ئاوازی هه‌ڵكه‌وت زاهیر بوو بڵاوكرایه‌وه، ئیستاش خه‌ریكی تۆماركردنی به‌رهه‌مێكی ترم، ره‌نگه ئه‌وه‌نده كار به‌س نه‌بن بۆ ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌م، به‌ڵام كاتێك تۆ دێیته ده‌ره‌وه بۆ ژیانكردن، ژیان له‌سفره‌وه ده‌ستپێده‌كه‌یته‌وه كاتی ده‌وێ تا جێ ده‌گری و ژیان ده‌ستپێده‌كه‌یته‌وه، ئێستا لێره هه‌موو شت باش بووه بۆمن، به‌هیوام له‌داهاتوو زیاتر بمپه‌رژێته سه‌ر كاری هونه‌ری.
بێگومان ژیانی تاراوگه تا ده‌ست پێده‌كه‌یت تا رادێی، تا ئاشنا به‌كلتوری ئه‌و وڵاته ده‌بیت قورسه، بێگومان ژیانی ئێره‌شم لاگرنگه و ده‌بێت كاتی بده‌مێ تا ده‌ستپێده‌كه‌مه‌وه، خۆتان ده‌زانن هونه‌ر و هه‌رشتێ بۆ جوانتركردنی ژیانه، كاتێك من له‌كوردستان نه‌متوانی بێت وه‌كو هونه‌رمه‌ندێك بژیم، ده‌بێ بۆ جێیه‌ك بگه‌ڕێم كه تێدا به ئارامی بژیم، ئه‌وكات كه‌من له‌كوردستان بووم ژیانی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان باش نه‌بوو، ئه‌گه‌ر هه‌روابێت ئه‌وه ئێره باشتره بۆ ژیان، هه‌ركاتیش گۆڕانكاری له‌وه‌دا روویدا كوردستان بووه ئه‌و جێگایه‌ی هونه‌رمه‌ند بتوانێ وه‌كو هونه‌رمه‌ند تێیدا بژی، ئه‌وه كه‌س حه‌ز ناكات له‌ده‌ره‌وه بژیت، بۆیه ده‌كرێ بڵێم مه‌سه‌له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شێوه‌یه‌كی تربووه له‌ژیان كاتی زۆر گرتووم، نه‌ك ئه‌وه‌ی كه ژیانی ئێره‌م له‌هونه‌ر پێ گرنگتر بووبێت.
سڤیل: له ئێستادا چ به‌رهه‌م و كارێكی نوێت هه‌یه پێشكه‌شی بكه‌ی؟
ئالان عومه‌ر: ئێستا سه‌رقاڵی تۆماركردنی به‌رهه‌مێكم له‌ئاوازی هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیر له‌و به‌رهه‌مه‌دا كارێكی جیاواز له‌كاره‌كانی پێشووم كراوه، هه‌م له‌رووی ئاواز و موزیك هه‌میش له‌رووی تێكسته‌وه، له‌تێكستدا كار له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه كاتێك له عه‌شقدا شكست دێنین ناكرێ وه‌ك ئه‌وه‌ی باوه به‌دیار لۆمه‌كردنی به‌رانبه‌ره‌وه دابنیشین، به‌ڵكو ده‌كرێ ئینسان به‌لۆمه‌كردنی خۆی به‌خۆیدا بچێته‌وه بۆ دروستكردنی ئاینده‌یه‌كی تر بۆ عه‌شق. ره‌نگه هه‌ندێ كات عه‌شق یان ئه‌و كه‌سه‌ی تۆ عاشقی ده‌بێت، شایه‌ن به‌و هه‌موو گه‌وره‌كردنه نه‌بێ، كه له‌رۆحی خۆتدا گه‌وره‌ی ده‌كه‌یت، یان ره‌نگه خودی عه‌شق لای ئه‌وكه‌سه ئه‌و مانا گه‌وره‌ی نه‌بێت، تۆ له‌خۆته‌وه گه‌وره‌ت كردووه له‌رۆحی خۆتدا، به‌شێوه‌یه‌ك كاتێك داده‌بڕێت وێران ببی، له‌وه‌ها دۆخێك‌دا ئه‌وه هه‌ڵه‌ی خۆته، پێویستت به لۆمه‌كردنی خۆته كه كه‌سێك گه‌وره ده‌كه‌یت له‌رۆحتدا كه خۆی ئه‌و گه‌وره‌كردنه‌ی ناوێ، ره‌نگه هه‌ر مه‌به‌ستیشی نه‌بووبێ ئه‌وه‌نده له‌رۆحی تۆدا گه‌وره بێت، له‌تێكستی ئه‌و به‌رهه‌مه‌دا كار له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نه كراوه، من تا ئێستا خۆم له‌تێكست و ئاواز‌و موزیكه‌كه‌ی رازیم، به‌هیوام دوای تۆماركردن به‌دڵی گوێرانیش بێت.
سڤیل: نزیكه‌ی پێنج ساڵه كوردستانت جێهێشتووه تائێستا به‌سه‌ردانیش نه‌گه‌ڕایته‌وه، ئه‌وه‌یان توڕه‌بوونی تۆیه له كوردستان یاخود ژیانی ئه‌وێ رێگه‌ت پێنادات ئه‌و سه‌ردانه بكه‌ی؟
ئالان عومه‌ر: به‌ڵێ پێنج ساڵێكه له‌سویدم و هۆكاری نه‌گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ سه‌رقاڵی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ژیانێكی تره له‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تردا، كه وه‌ك گوتم هه‌موو شت له‌سه‌ره‌تاوه ده‌ستپێده‌كات، ره‌نگه ئه‌وه ده‌رفه‌تی نه‌دابم، بێگومان هه‌تا ئه‌وپه‌ڕی نیگه‌رانی توڕه و نیگه‌رانم له‌وه‌ی كه له‌كوردستان ده‌گوزه‌رێت، هه‌ندێ هونه‌رمه‌ند هه‌یه له ناچاری وازیان له‌هونه‌ر هێناوه و هه‌ندێكی تریش هه‌ن هه‌موو شت له‌خزمه‌تیانه و هه‌موو ئاسانكارییه‌كیان بۆ كراوه، من بڕوام به‌وه نییه كه ده‌گوترێت ئه‌وه كه‌رتی تایبه‌ته هونه‌ر پێش ده‌خات له‌كوردستان یان پشتیوانی و سپۆنسه‌ری هه‌ندێ هونه‌رمه‌ند ده‌كه‌ن، ئه‌و قسانه باشتره بۆ خه‌ڵكی ده‌ره‌وه بكرێت، چونكه ئه‌وه‌ی كورد بێت ده‌زانێت كۆمپانیاكانی كوردستان ئه‌گه‌ر به ئاشكراش نه‌بێ به‌دیوه‌كه‌ی تردا كۆمپانیای خه‌ڵكه سیاسییه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته‌ن، سیاسییه‌كانیش هه‌ر ئه‌وانه‌ن كه حزبیان هه‌یه، حزبه‌كانیش ئه‌وانه‌ن كه حكومه‌ت ده‌به‌ن به‌ڕێوه، بۆیه نه‌خێر ئه‌وه‌ش كه كۆمپانیاكان ده‌یكه‌ن هه‌ر دیسان به‌شێكه له‌و پرۆسه‌ی فه‌رزكردنه‌ی خه‌ڵك به‌سه‌ر ئه‌ویتردا، كه پشێتر له‌حكومه‌ته‌وه ده‌ستی پێكردووه، ئێستاش ناوی نراوه كه‌رتی تایبه‌ت، به‌ڵێ ئه‌وه وایكردووه نیگه‌ران بم له‌كوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا وڵات شیرینه و خزم و كه‌س و هاوڕێی خۆشه‌ویست و خه‌ڵكی وه‌ك ئێوه ئازیز و دڵسۆزی تێدایه، ناكرێ له‌بیری بكه‌ین و ناشتوانین له‌یادی بكه‌ین، ره‌نگه ماوه‌یه‌كی نزیكی داهاتوو بگه‌ڕێمه‌وه وه‌كو سه‌ردان. ئه‌گه‌ر ئه‌وكات دۆخ گۆڕابوو ئه‌وه بۆ منیش باشتره له‌وێ بژیم، دۆخ وه‌كو خۆی بوو ئه‌وه سوید وڵاتی دووه‌می منه و لێره ده‌ژیم.
سڤیل: له‌ماوه‌ی ئه‌و پێنج ساڵه‌ی له سویدی و دوای فێربوونی زمان و راهاتن، ئێستا له‌وێ چ پیشه‌یه‌ك ده‌كه‌ی و كاته‌كانی رۆژانه‌ت چۆن دابه‌ش كردووه؟
ئالان عومه‌ر: تا ئاستێكی باش قۆناغه‌كانی زمانم ته‌واوكردووه، ئیستا بروانامه‌ی خوێندنی كوردستان‌م ته‌قدیم كردووه بۆ رێككردنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بڕوانامه‌ی ئێره، چونكه بڕوانامه‌ی سوید به‌رزتره له‌وه‌ی كوردستان، ده‌بێت رێكبكرێته‌وه چی پێویست بوو بیخوێنی، بۆئه‌وه‌ی هاوتای بكه‌ی له‌گه‌ڵ بڕوانامه‌ی ئێره، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌كه‌م كه له‌یه‌كێك له‌زانكۆكانی سوید ده‌ست به‌خوێندن بكه‌مه‌وه، واته دیسان له‌خۆ ئاماده‌كردندام بۆ خوێندن، ده‌رفه‌تێكی باش هه‌یه و به‌هیوام بتوانم ئیستغلالی ئه‌و ده‌رفه‌ت و ئاسانكاریانه بكه‌م كه لێره له‌سوید هه‌یه بۆ خزمه‌تكردنی ئینسان و حه‌زو ویسته‌كانی ئینسان.
سڤیل: بیر و بۆچوونی ئێستای تۆ چۆنه له‌سه‌ر ئه‌م گۆڕانكارییه هونه‌ریانه‌ی له‌كوردستان رووده‌دات، وه‌كو لایه‌نی موزیك و كلیپ؟
ئالان عومه‌ر: پێشكه‌وتنی باش له‌كوردستان دروست بووه له‌هه‌موو بواره‌كاندا به‌بواری هونه‌ریشه‌وه، له‌هونه‌ردا توانای زۆر باش هاتونه‌ته پێش و جێی دڵخۆشییه، بێگومان هه‌موو ئه‌وانه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بووه به‌سه‌ر كوالێتی كاری هونه‌ریییه‌وه، هیوادارم هه‌مووشت باشتر بێت له‌وه‌ی كه هه‌یه و له‌و ئاسته‌ی ئه‌مڕۆش كه پێمان باشه نه‌وه‌ستین و به‌رده‌وام بین له‌به‌ره‌وپێشچوون.
سڤیل: ئه‌ی له‌باره‌ی هاتنه‌پێشه‌وه‌ی ئه‌م كچانه‌ی له‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوودا ده‌ستیان به‌كاری گۆرانیگوتن كردووه و كامیان شیاوی ئه‌وه‌یه تۆ لێره‌وه ناوی بێنێ و ده‌ستخۆشی كاره‌كانی لێ بكه‌ی؟
ئالان عومه‌ر: من دڵخۆشم به‌هاتنه پێشه‌وه‌ی ئه‌و كچانه‌ی كه تازه ده‌ستیان به‌كاری هونه‌ری كردووه، بێگومان نابێ له‌یادمان بچێ، هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیر جێ ده‌ستی دیاره له‌هێنانه پێشه‌وه‌ی كچانی زیاتر، هه‌م وه‌كو خۆی هه‌م به‌كاریگه‌ری ئه‌و كه خه‌ریكه هاتنه پێشه‌وه‌ی كچ ببێته مۆدیل، ئه‌وه مێژوویه‌كی جوانه بۆ ئه‌و، به‌ڵام نابێ له‌یادی بكه‌ین چه‌ندین كچیشمان هه‌ن به‌هۆی پشتگوێخستن و كار بۆ نه‌كردنیان وازیان له‌هونه‌ر هێناوه، ده‌بێت له‌وه‌ش بپرسین بۆچی مه‌یدان بۆ هاتنه پێشه‌وه‌ی كچی نوێ كراوه‌یه و ئاسانكاری و هاوكاری بوونی هه‌یه، به‌ڵام هه‌ندێكی تر به ناچاری پاشه‌كشه‌یان كردووه؟ خۆ ده‌نگیان له‌ده‌نگی ئه‌مان خۆشتر نه‌بێ خراپتر نییه، تواناشیان زۆر زیاتر نه‌بێ به‌دڵنیایی كه‌متر نییه. ئه‌وه پرسیارێكه هه‌قه هه‌م هونه‌رمه‌ندان بیكه‌ن و هه‌میش گۆڤاری (سڤیل) كه گرنگی زۆری بۆ هونه‌ر و ژنانی هونه‌رمه‌ند هه‌یه به‌دوای ئه‌و پرسه‌دا بچێت.
بۆئه‌وه‌ی ده‌نگی كامیانم پێ خۆشه و زۆربه‌یان ده‌نگیان خۆشه، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن ئاینده‌یه‌كی گه‌شیان ده‌بێت، به‌ڵام یه‌ك خانمی باكوری كوردستان هه‌یه من تائێستا گوێم له‌یه‌ك به‌رهه‌می بووه ناوی "هه‌زال"ـه، لای من ده‌نگێكی زۆر جوانی هه‌یه، دڵنیام ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێ تا ئاستێكی زۆر باش ده‌ڕوات و ده‌بێته ئه‌ستێره‌یه‌كی جوان.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.