زۆرجار له نێو میدیای كوردیدا باسی ئه‌وه كراوه كه ده‌شنی به شه‌كیرا سه‌رسامه و ته‌قلیدی جوله و جلوبه‌رگ و ته‌نانه‌ت مێكاپی ئه‌و ده‌كاته‌وه، تائێره كه‌س لاری نییه، چونكه هه‌موو كه‌س مافی خۆیه‌تی سه‌رسامی خۆی بۆ كه‌سایه‌تییه‌ك نیشان بدات، ئه‌و دیارده‌یه نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌كه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌ری هه‌ڵداوه، پێش ئه‌ویش له رۆژئاوا هه‌ر هه‌بووه، به‌ڵام لاسایكردنه‌وه‌ی ئیش و كاره هونه‌رییه‌كان و پڕۆژه خێرخوازییه‌كانی كه‌سێكی وه‌كو شه‌كیرا كه هونه‌رمه‌ندێكی جیهانییه به راستی ئاسان نییه. كه دوو ساڵه ده‌شنی ده‌ستی پێكردووه، له ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی خێرخوازی هاوشێوه‌ی هونه‌رمه‌نده جیهانییه‌كانی دنیا. شه‌كیرا كۆنسێرتێك له‌ناو وڵاته‌كه‌ی خۆی ئه‌نجام ده‌دات داهاته‌كه‌ی یه‌ك ملیۆن دۆلار ده‌بێت، ئه‌گه‌ر هاتوو له دوورترین وڵاتی خۆی كۆنسێرت ئه‌نجام بدات داهاته‌كه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی تر به‌رز ده‌بێته‌وه، كه ساڵانه 60 بۆ 70 ملیۆن دۆلار داهات به كۆنسێرته‌كان و پرفرۆشتنی ئه‌لبوومه‌كه‌ی كۆده‌كاته‌وه، به‌ڵام ساڵی پار به‌هۆی له‌دایكبوونی منداڵه‌كه‌ی كه‌مترین داهاتی كۆكرده‌وه ئه‌ویش بریتی بوو له 40 ملیۆن دۆلار. به‌هۆیه‌وه ساڵانه به هونه‌ره‌كه‌ی خۆیه‌وه شه‌كیرا به سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌وه چه‌ندان پڕۆژه‌ی خێرخوازی له جیهان ئه‌نجام ده‌دات، كه یه‌ك دیناری حكومه‌ت و كۆمپانیای تێدا نییه، ته‌نانه‌ت پێكی هاوسه‌ریشی یه‌ك دیناری بۆ نه‌خستۆته سه‌ر، ئه‌وه‌ش وایكردووه شه‌كیرا رۆژ دوای رۆژ جه‌ماوه‌ری له فراوابووندا بێت و خۆشه‌ویستی خۆی بڵاوبكاته‌وه، به‌راستی منیش خۆشمده‌وێت. به‌ڵام شهكیراكهی لای خۆمان (ده‌شنی) تائێستا سه‌ركه‌توو نه‌بووه له فرۆشتنی ئهلبوومهكانیدا، كه نه‌یتوانیووه به فرۆشتنی ئه‌لبوومه‌كانی له نێو بازاڕدا نیوه‌ی تێچووی ئه‌لبوومه‌كه‌ی خۆی كۆ بكاته‌وه، كه به‌داخه‌وه زه‌ره‌ر هه‌میشه به‌رده‌گای هونه‌رمه‌ندانی كوردی گرتووه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی (ده‌شنی) به‌كاری هونه‌رییه‌وه به ئێستاشه‌وه هیچ كۆنسێرتێكی ئه‌نجام نه‌داوه، به‌هه‌موو "پێوه‌ر و خاسیهتهكان" واتا بلیت بفرۆشرێت و موزیكی گۆرانی راسته‌وخۆ پێشكه‌ش بكری، خه‌ڵك ئاماده‌یی ئه‌وه‌یان هه‌بی پاره بده‌ن بۆ چوونه‌ژووره‌وه‌ی كۆنسێرته‌كه‌ی، خۆ ده‌ركه‌وتنی هونه‌رمه‌ند له‌و میهره‌جان و فیسیڤاڵانهی كه له كوردستان ئه‌نجام ده‌رێن و پێیان ده‌گوترێت (فیستیڤاڵی جه‌ماوه‌ری) به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناچێته چوارچێوه‌ی كۆنسێرت، چونكه له‌م جۆره كارانه‌دا هێز و جه‌ماوه‌ری راسته‌قینه‌ی هونه‌رمه‌ند ده‌رناكه‌وێت. ئه‌و هونه‌رمه‌نده راسته‌قینه‌یه به‌بی ترس بلیت بفرۆشێت و هه‌زاران هه‌وادار بلیتهكهی بكڕن و قه‌ره‌بالغترین كۆنسێرت به‌ڕێوه‌بچێت. ئایا ده‌شنی ده‌توانێت بلیت بفرۆشێت و پاره كۆبكاته‌وه، لانی كه‌م زه‌ره‌ر نه‌كات؟. كه‌واته ده‌شنی نه به‌ڕێگه‌ی ئه‌لبوومه‌كانی، نه به به‌رێگه‌ی كۆنسێرت نه‌یتوانیووه پاره كۆبكاته‌وه تاوه‌كو بتوانێت وه‌كو هونه‌رمه‌ندێكی جیهانی ته‌مسیل بكات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌شنی وه‌كو شه‌كیرا دوو ساڵه پڕۆژه‌ی خێرخوازی ئه‌نجام ده‌دات! به‌ڵام ئه‌و به پێچه‌وانه‌ی شه‌كیرا پاره‌ی پرۆژه خێرخوازییه‌كانی كۆده‌كاته‌وه. ئه‌و پاره‌یه‌ی كه ده‌شنی به‌كاری ده‌هێنی پاره‌ی هونه‌ره‌كه‌ی نییه، به‌ڵكو پاره‌ی حكومه‌ت به‌رێگه‌ی كۆمپانیا وه‌رده‌گری كتێب بۆ منداڵان ده‌كری، ده‌شنی پاره له حكومه‌ت وه‌رده‌گری قوتابخانه‌یه‌ك بۆیاغ ده‌كاته‌وه، ده‌شنی پاره له حكومه‌ت وه‌رده‌گری ژینگه‌پارێزی ئه‌نجام ده‌دات، ده‌شنی پاره له حكومه‌ت وه‌رده‌گری دیاری به دایك و باوكانی به‌ساڵاچوو ده‌دات. ده‌شنی پاره له پاره له حكومه‌ت وه‌رده‌گری ئه‌لبووم و كلیپه‌كانی پێ ئه‌نجام ده‌دات، بۆئه‌وه‌ی بمێنێته‌وه، كه‌واته ده‌شنی له ئه‌ساسدا خۆی خێری پێده‌كری چۆن ده‌توانی پرۆژه‌ی خێرخوازی ئه‌نجام بدات، به‌ڵگه‌م بۆ ئه‌م قسه‌یه‌م ته‌نیا پرسیارێكه: ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه ده‌شنی هه‌میشه ئه‌لبووم و كلیپی نوی ئه‌نجام ده‌دات، له‌كاتێكدا هونه‌ره‌كه‌ی یه‌ك دینار داهاتی نییه، ئه‌ی باشه ده‌شنی پاره‌ی كلیپ و ئه‌لبووم و جلوبه‌رگه ماركه‌كانی، پاره‌ی پڕۆژه خێرخوازییه‌كانی چۆن و له كوی دێنێت؟ ئایا ئه‌گه‌ر هاوكاری له حكومه‌ت وه‌رنه‌گری ده‌توانی له كاری هونه‌ریدا به‌رده‌وام بێت؟ ئه‌مه جیاوازی پڕۆژه خێرخوازییه‌كانی شهكیراكهی خۆمان و شه‌كیرا قژزهردهكهی جیهانه، بۆیه من ده‌ستخۆشی و ئافره‌ین له ده‌شنی ناكه‌م، كه چۆن پاره بۆ پڕۆژه‌ی خێرخوازی وه‌رده‌گری و چه‌ند بۆ خۆیه‌تی و چه‌ند بۆ پرۆژه‌كه‌یه، به‌ڵام شه‌رمه بۆ به‌رپرسانی حكومه‌تی كوردستان چه‌ندان ساڵه پاره‌ی خه‌ڵكی ئه‌م میلله‌ته‌یان بۆ خۆیان دابه‌شكردووه و له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌ناوی پڕۆژه‌ی خێرخوازی پاره به هونه‌رمه‌ندان ده‌ده‌ن به‌خێر و سه‌ده‌قه بیبه‌خشنه‌وه. ئه‌م نووسینه‌م هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌لایه‌نه هونه‌رییه‌كه‌ی "ده‌شنێ"ـوه نییه، له بۆچوونه‌كانی پێشووی خۆشم په‌شمان نیم كه به‌رگریم له ده‌شنی كردووه وه‌كو كچێك خه‌ونی گه‌وره‌ی هه‌یه ئه‌گه‌ر له هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وام بێت به‌جیهانی بوون مه‌حال نییه، به‌ڵام ئه‌ویش به‌ده‌ر نییه له ره‌خنه، هیوادارم له دڵێكی فراوانه‌وه لێم قبوڵ بكات.