سێوه‌كه‌ی ماهیر بۆمن جگه له‌وه‌ی یادگارییه‌كی جوانی ساڵی 1999ـیه، كه گۆرانییه‌كه تێكستێكی ئێجگار ناسك و جوانی له‌خۆگرتووه، ده‌نگه پڕههستهكهی ماهیر به‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌وانه وایكرد له‌م سه‌رده‌مه‌دا گۆرانییه‌كه ببێته گۆرانی سه‌رزار. راسته ته‌كنیك و كوالێتی گۆرانییه‌كه بۆ ئێستا لاوازه، به‌ڵام بۆ كاتی خۆی یه‌كێك بوو له گۆرانییه جوانه‌كان و بووه‌ته یادگارییه‌كی شیرین، به تایبه‌ت ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه به ناچاری وڵاته شیرینه‌كه‌ی خۆیان جێده‌هێشت و روویان له هه‌نده‌ران ده‌كرد.
من هیچ گومانم له توانا هونه‌رییه‌كه‌ی ماهیر نییه، هونه‌رمه‌ندێكی رۆشنبیر و خاوه‌ن سه‌لیقه‌یه‌كی جوانه له كاری هونه‌ریدا. به‌ڵام به‌ده‌ر نییه له هه‌ڵه‌ی هونه‌ری، یه‌كێك له‌م هه‌ڵانه‌ی دووباره كردنه‌وه‌ی گۆرانی "سێوه‌خان"ـه، كه به شێوه‌یه‌كی تازه له رووی موزیك و ده‌نگ نوێی كردۆته‌وه. به‌ڵام سه‌خته بڕوا به گوێگر بكه‌ی گۆرانییه‌كه‌ت به جۆرێكی دیكه لی وه‌ربگرێته‌وه، چونكه وه‌ك ئاماژه‌م پێدا بووه‌ته به‌شێك له یادگاری. به‌هه‌موو كهموكوڕییهكانییهوه وه‌رگیراوه و هه‌ر واش جوانه.
كاتێك من كارێكی دیكه په‌یوه‌ندیم به هونه‌رمه‌ند ماهیر كرد، ئه‌و هه‌والێكی دیكه‌ی پێدام كه گۆرانی "سێوه‌خان" دووباره ده‌كاته‌وه هه‌ر ئه‌وكات به گرنگیه‌وه هه‌واڵه‌كه‌م بۆ بڵاوكره‌وه، به‌ڵام به‌لامه‌وه ئاسایی نه‌بوو ده‌ستكاری "سێوه‌خان" بكات. هه‌فته‌یه‌ك به‌سه‌ر هه‌واڵه‌كه تێپه‌ڕبوو، كلیپه‌كه‌ی "سێوه‌خان"ـم به ته‌كنیكێكی زۆر به‌رز و به ئه‌رك و ماندووبوونێكی زۆره‌وه بینی، كلیپێكی یه‌كجار جوانیشی بۆ كراوه، به‌ڵام هیچ تاموچێژێكم له گۆرانییه‌كه‌دا بۆ نه‌مایه‌وه، ئه‌وه بۆچوونی منه وه‌كو گوێگرێكی ئاسایی. به‌ڵام بۆچوونه‌كه‌م دوور نه‌بوو له بۆچوونی چه‌ندان هونه‌رمه‌ند و مۆسیقی دیكه‌دا. ئه‌و هه‌سته‌ی كه ئه‌وكات له ماهیردا بوو نه‌یتوانیووه هه‌مان هه‌ست به گۆرانییه‌كه بداته‌وه، ئه‌مه‌ش جیاوازی سه‌رده‌مه ئاسان نییه، جگه له گۆڕانكارییه ده‌نگیه‌كه‌ی.
هیوادارم ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ی كه ماهیر له "سێوه‌خان" كردی، هونه‌رمه‌ندانی دیكه دووباره‌ی نه‌كه‌نه‌وه و گۆرانییه كۆنهكانییهكانیان بهێڵنه‌وه و كاری تازه ئه‌نجام بده‌ن واز له‌خۆ دووباره كردنه‌وه بێنن. هه‌رچه‌نده من بڕوام به‌مه نییه ئه‌گه‌ر بگوتری "ماهیر هیچی پێ نه‌ماوه خۆی دووباره ده‌كاته‌وه". بۆیه چاوه‌ڕوانی كاری زۆر جوانتری لێ ده‌كه‌ین.