بارزانی نه‌مر تیشكی خۆره، كوێره‌كان له رۆشنایی بێبه‌شن، ئاوازی ره‌سه‌نی كوردایه‌تی و چڕینی لاوكی نه‌ته‌وه‌ییه، كه‌ڕه‌كان نایبیستن، عه‌شق و خۆشه‌ویستییه، لاڵه‌كان ناتوانن ده‌ریبڕن، بانگی ئازادی و موژده‌ی پێكه‌وه‌ژیان و كاری هاوبه‌شه، نه‌بیست و تاكڕه‌وه‌كان رووی لێوه‌رده‌گێڕن، به‌رزی باڵا و لوتكه‌ی چیایه، كورتهبنهو گردۆڵكهكان ئیره‌یی پێده‌به‌ن.
هه‌ر كه‌سێك له‌گه‌ڵ سه‌روه‌ری و پیرۆزیه‌كانی مێژوو نهژیات، به سووك سه‌یری ده‌ستكه‌وته‌كانی ئێستا ده‌كا و له داهاتووشدا ده‌بێته بارێكی گران به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاوه، بۆیه به دیكۆمێنت كردنی مێژوو ئه‌و ژێرخانه سیاسی و شۆڕشگێڕی و نه‌ته‌وه‌ییه‌یه كه ده‌توانین هه‌م ده‌ستكه‌وته‌كانی ئێستای پێبپارێزین و هه‌میش خه‌ونه‌كانی داهاتووی پێسپێرین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسامییه له كوردستان ده‌سته‌و گرووپی وا نه‌بیست درووست بوون بێ گوێ گرتن له هاواری مێژوو، به‌های سه‌روه‌ریه‌كان له تابووتی چه‌واشه‌كاریدا گۆڕه‌وشار ده‌ده‌ن و ره‌نجی ده‌ستكه‌وته‌كانی ئێستا له هه‌راجخانه‌ی سیاسی‌دا هه‌رزان فرۆش ده‌كه‌ن، به هه‌رای حزبی دوا خه‌ونی نه‌ته‌وه‌یی ده‌زڕێنن و ره‌وایه‌تی پرسی كورد و هه‌نگاونان به‌ره‌و داهاتوو به بێژینگی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیاندا ده‌كه‌ن، جا ئه‌گه‌ر به دیكۆمێنت كردنی سه‌روه‌ریه‌كان و راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی مێژوو ئه‌وه‌نده‌یان كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئێستا و داهاتوومان هه‌بێ، پێویسته چیتر له ئه‌نجامدانی ئه‌و ئه‌ركه گرنگه خۆمان وه‌دره‌نگ نه‌خه‌ین.
كاتێك گرنگی به دیكۆمێنت كردنی مێژووم بۆ ده‌ركه‌وت كه نه‌ته‌وه‌كانی دونیا زۆر به په‌رۆشه‌وه مێژووی خۆیان به دیكۆمێنت ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر گرنگی ئه‌و به دیكۆمێنت كردنه له فیلمێكی وه‌ك (جومونگ) دا بخه‌ینه به‌رباس ئه‌و پرسیاره‌مان لا درووست ده‌كات، كام منداڵی كورد هه‌یه تیروكه‌وانی داری له خۆی نه‌به‌ستبێ و خۆی نه‌كردبێ به (جومونگ) و كام منداڵی كوردیش هه‌یه رقی له (دایسوو) نه‌بووبێته‌وه! تۆ بڵێی كورد له مێژووی خۆیدا خاوه‌نی (جومونگ) ێك نه‌بووبێ تا به‌و شێوه‌یه په‌نا بۆ خۆشه‌ویستی خه‌ڵكی تر به‌رێ! یان ده‌بێ (داسوو) ه‌كانی كورد ئه‌وه‌نده پاك و بێگه‌رد بووبن تا وه‌ك خه‌تاكار به نه‌وه‌كانی داهاتوویان نه‌ناسێنێ؟
ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش وه‌ك كۆریه‌كان به‌رگری بارزانیه‌كان له كۆماری كوردستان و له سێداره‌دانی پێشه‌وا قازی و رێڕه‌وه مێژووییه‌كه‌ی بارزانی نه‌مر به‌ره‌و یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران، بێ هیچ جوانكارییه‌ك به فیلم بكه‌ین، دڵنیام له‌وه‌ی نه‌ك هه‌ر منداڵه كۆریه‌كان بڕنه‌وی دار له‌خۆیان ده‌به‌ستن و وه‌ك بارزانی نه‌مر خۆیان پیشان ده‌ده‌ن، ئه‌وا سیاسی و جهڕهناڵهكانیشیان له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو جوانكاریه‌ی بۆ (جومونگ) كراوه به بارزانی نه‌مر سه‌رسام ده‌بن، (دایسوو) ی كۆریه‌كان هه‌رچه‌نده كه‌سێكی ده‌سه‌ڵاتخواز و بهرژهوهندپارێز بوو، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتخوازی و به‌رژه‌وه‌ندپارێزی وای لێنه‌كردبوو ده‌ستبه‌رداری خۆشه‌ویستی خاك ببێ، كه‌چی (دایسوو) ه‌كانی كورد بێ ئه‌وه‌ی شه‌رم له دواڕۆژ بكه‌ن خاك فرۆشی خۆیان له مێژوودا به هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی تۆمار كردووه، جا ئه‌گه‌ر ئه‌و راستییه‌ش وه‌ك خۆی به فلیم كرابا و كۆریه‌كان (دایسوو) ه‌كانی كوردیان دیتبان، ئێستا (دایسوو) ی خۆیان خه‌ڵات ده‌كرد، بۆیه پێویسته لێره‌وه خه‌م له مێژوو بوخرێ و رێگه نه‌درێ چیتر (دایسوو) ه‌كان خۆیان بكه‌ن به دادوه‌ر و حوكمی (جومونگ) بده‌ن، من ده‌پرسم: ئه‌گه‌ر ته‌نها ئه‌و به‌شه‌ی مێژوو وه‌ك خۆی به دیكۆمێنت بكرێ و گه‌نج و لاوی كورد چوارچرا و سێداره و پێشه‌وا وه‌ك ره‌مزی تاوانكاری دوژمنان ببینن، له‌ولاشه‌وه به چۆكدا هاتنی گه‌له‌كۆمه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و شكستی سێ داگیركاری دوژمن به ماف و ئازادیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد و سه‌ركه‌وتنی بارزانیهكانیان وه‌ك به‌رگری نه‌ته‌وه‌یی له‌به‌رچاو بێ، یان ببینن كاپتنی كه‌شتی كوردایه‌تی به هێزی (ئه‌ی ره‌قیب) له‌ناو شه‌پۆلی (ئاراز) دا پاراستنی سه‌روه‌ریه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌كاته ده‌ستمایه‌ی قۆناغێكی نوێی مێژوو، چۆن ئه‌و بیره نه‌ته‌وه‌ییه لای تاكی كورد درووست نابێ كه به هیواوه له داهاتوو بڕوانن؟
فێڵێكی تر كه له ره‌مز و سه‌روه‌ریه‌كانی مێژوو كراوه و كه‌متر هه‌ستمان به مه‌ترسییه‌كانی كردووه، هاوهه‌ڵوێستی ماركسیه‌كان و ئیسلامی سیاسی بووه دژ به ره‌مزه مێژووییه‌كان و سه‌روه‌ریه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، ئیسلامیه‌كان به مه‌به‌ستی شاردنه‌وه‌ی ره‌مزه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان هه‌وڵده‌ده‌ن سه‌ید قوتب و حه‌سه‌ن به‌نناو كه‌سانی تر بكه‌نه رمز و به گه‌رووی مێژووی رزگاریخوازی كوردیدا بكه‌ن، مێژووی ئیخوانهكای عهرهیزادهش له شوێن مێژووی كورد بوون و كوردایه‌تی داده‌نێن، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئیسلامیه‌كان ئه‌گه‌ر له په‌رۆشی دینی پرۆزی ئیسلامه‌وه بێ وه‌ك خۆیان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، خۆ شێخ سه‌عیدی پیران و پێشه‌وا قازی و شێخ مه‌حمودی حه‌فید و بارزانی نه‌مر هه‌م پێشه‌وای ئایینی و هه‌م ره‌مزی نه‌ته‌وه‌یی بوون، به دووسه‌ره جه‌نگاون، له لایه‌ك دژ به‌وانه جه‌نگاون كه به (حه‌بل) ی دین ده‌ست و پێمان ده‌به‌ستن و به فتوای سیاسیش سه‌روماڵیان حه‌ڵال ده‌كه‌ن، له لایه‌كی تریشه‌وه دژ به‌و سیاسه‌ته شۆڤێنیه جه‌نگاون كه تورك و فارس و عه‌ره‌ب هه‌ره‌شه‌ی پێ له بوونی نه‌ته‌وه‌ییمان ده‌كه‌ن، ئه‌ی پێم ناڵێن: سه‌ید قوتب و حه‌سه‌ن به‌ننا و شوێنكه‌وتوانیان چ وه‌ك گه‌لێكی موسڵمانی ژێرده‌سته‌ی برا موسڵمانه‌كانیان و چ وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی چه‌وساوه له كوێ ناوی كوردیان هێناوه؟!
ماركسیهكانیش وه‌ك ئه‌وه‌ی كورد ره‌مزی مێژووی نه‌بن (ماركس) و (لینین) و (ماوتسی تۆنگ) یان پێ ده‌ناساندین، ماركس روانینه سیاسی و ئابووریه‌كانی له‌سه‌ر چه‌وسانه‌وه‌ی چینایه‌تی خستنه روو، لینین و ماوتسی تۆنگ شۆڕشی چینایه‌تیان پێكرد، بارزانی نه‌مر روانینی سیاسی و چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی خسته روو، به‌گژدا چوونه‌وه‌ی زوڵم و سته‌می نه‌ته‌وه‌ییشی كرده بنه‌مای شۆڕشی رزگاری نیشتیمانی، مهسیرهكهی بارزانی نه‌مر كه مهسیرهیهكی خۆماڵی و هه‌ڵگری خواستی نیشتیمانی و له ئێش و ئازاری نه‌ته‌وه‌ییه‌وه هه‌ڵقوڵابوو، پێشت گوێیان ده‌خست و به به‌رنامه مهسیرهكهی (ماوتسی تۆنگ) یان فێر ده‌كردین، جا ئه‌گه‌ر به‌راوردێك له نێوان ئه‌و دوو مهسیرهیهدا بكه‌ین، تێده‌گه‌ین كه ئه‌وه چاوچنۆكی كه‌سانی بێ مێژووه چاویان به گه‌وره‌یی ره‌مزه مێژووییه‌كان ههڵنایاو به‌و ناوه‌وه ده‌یانه‌وێ له نه‌وه‌كانی داهاتووی بشارنه‌وه، یان ئه‌وه كه‌سانی مێژوو گوماناوین بۆ خۆ به ره‌مزكردن په‌نا بۆ چه‌واشه‌كردنی مێژووی گه‌وره پیاویاوێكی وه‌ك بارزانی نه‌مر ده‌به‌ن، بۆیه به باشی ده‌زانم له رێگه‌ی ئه‌م كورته به‌راورده‌ی خواره‌وه به نه‌وه‌كانی داهاتوو بڵێم: با له خۆشه‌ویستی و رێزگرتن له گه‌وره‌یی بارزانی نه‌مره‌وه بچه‌نه جیهانی گه‌وره پیاوان و رێز له گه‌وره‌ییان بگرین، چونكه له‌وه دڵنیام ئه‌گه‌ر بارزانی نه‌مر پێشه‌واو رابه‌ری هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر بووایه، ئێستا به‌وانه‌شه‌وه كه له گه‌وره‌یی ئه‌وه‌وه رقیان له بچوكی خۆیان ده‌بێته‌وه، خۆزگه‌یان به‌وه ده‌خواست كوردیش وه‌ك ئه‌و نه‌ته‌وانه خوا پێداو بووایه‌و خاوه‌نی پێشه‌واو رابه‌رێكی وه‌ك بارزانی نه‌مر بووایه.
به‌راورده‌كه زۆر به كورتی
1ــ با له سه‌ره‌تاوه ئه‌و هه‌ڵه‌یه راستبكه‌ینه‌وه كه ده‌ڵێ: مهسیرهكهی بارزانی نه‌مر له‌و رۆژه‌وه ده‌ست پێده‌كات كه پێشه‌وا قازی خۆی به‌ده‌سته‌وه‌داو بارزانییه‌كان هه‌ڵوێستی به‌رگریان وه‌گرت، چونكه مهسیرهكه له‌و رۆژه‌وه ده‌ستپێده‌كات كه پێشه‌وا قازی بڕیاریدا خۆی به‌ده‌سته‌وه بدات و بارزانیه‌كان له به‌ره‌ی سه‌قزه‌وه ده‌ستیان به پاشه‌كشه كرد، له دوای ئه‌وه‌ی سوپای ئێران هاته ناو مه‌هاباد و كۆماری كوردستان كۆتایی هات، بارزانی نه‌مر به (500) پێشمه‌رگه و به چه‌كی بیروباوه‌ڕ و متمانه به‌خۆبوون شه‌ڕی سوپایه‌كی زه‌به‌لاح و قین له دڵ و خاوه‌ن چه‌ك و جبه‌خانه‌ی پێشكه‌وتووی سه‌ربازی وه‌ك ئێرانی له ئه‌ستۆ گرت، شه‌ڕی سه‌رماو سۆڵه‌ی زستانی كوێستانه‌كانی كوردستان، رزگار كردنی حه‌شاماتێكی (10000) ده هه‌زار كه‌سی له ژن و منداڵ و نه‌خۆش و پیر و په‌كه‌وته، دابینكردنی خواردن و پێداویستی بۆ ئه‌و ژماره زۆره‌یه، له‌و كێشه سه‌ره‌كیانه بوون كه له به‌رژه‌وه‌ندی سوپای ئێران ده‌شكانه‌وه، ماوتسی تۆنگ له مهسیرهكهیدا هیچ كامێك له‌و گرفتانه‌ی نه‌بوو، ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵیدابوون گه‌نجی به‌هێز و ئاماده‌كراوی جه‌نگی بوون.
2ــ مهسیرهكهی بارزانی نه‌مر له هه‌ناوی ئه‌و شكسته‌وه ده‌ركه‌وت كه كوردی هێنایه‌وه خوار هه‌نگاوی ده‌ستپێك، كاردانه‌وه‌ی ئه‌و پیلانه نێوده‌ڵه‌تیه بوو كه خواسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی له كۆماری كوردستاندا خستنه ناو گێژاوی به‌ریه‌ككه‌وتنی به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی زلهێز، جگه له هێزی هه‌ستانه‌وه‌ی دوای شكست و بڕوا به‌خۆبوون و به ده‌نگه‌وه چوونی خواستی نه‌ته‌وه‌یی هیچ هێزێكی تری له پشت نه‌بوو، دژ به پیلان و گه‌له‌كۆمه‌یه‌كی فره جه‌مسه‌ری نێوده‌وڵه‌تی بوو، هه‌ردوو بلۆكی سه‌رمایه‌داری و سۆسیالیستی ئه‌وكات و سێ ده‌وڵه‌تی داگیركاری كوردستان تێیدا به‌شدار بوون، بارزانی و بارزانییه‌كان له‌و مهسیرهیهدا چاوه‌ڕوانی كورد و ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یی نه‌بێ هیچ دۆستێكی تریان نه‌بوو، قه‌ده‌ریش وابوو هه‌نگاو به هه‌نگاو له دۆست و خاكه‌كه‌ی دوور كه‌وێته‌وه و له دوژمنه‌كانی نزیك بێته‌وه، به‌ڵام مهسیرهكهی ماوتسی تۆنگ له سه‌ره‌تای شۆڕش و كۆمه‌ك و هاوكاری بلۆكی سۆسیالیستی له پشت بوو، رۆژانه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵكه ده‌دوا كه هیوایان له‌سه‌ر مهسیرهكهی هه‌ڵچنیبوو، ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی مهسیرهكهی بارزانی نه‌مر گۆڕ و تینی به مهسیرهچیهكانی ده‌به‌خشی و به‌رده‌وام خه‌ڵكی له ده‌ور كۆده‌بۆوه.
3ــ مهسیرهكهی بارزانی نه‌مر دژ به سێ وڵاتی داگیركا‌ر و له پانتاییه‌كی به‌رته‌سكی جوگرافیدا بوو، ئه‌وه‌ش هه‌م ئاسانكاری بۆ دوژمنان ده‌كرد كه به ئاسانی جموجۆڵی بارزانییه‌كان بخه‌نه ژێر چاودێری وردی سه‌ربازی، هه‌میش ئاسته‌نگی بۆ بارزانییه‌كان درووست ده‌كرد له‌وه‌ی بتوانن دوژمن خافڵگیر بكه‌ن، مهسیرهكهی ماوتسی تۆنگ دژ به سیسته‌مێكی ناوخۆیی و له پانتاییه‌كی بهرفراواتی جوگرافیدا بوو، ئه‌وه‌ش هاوكاریه‌كی باش بوو بۆ خافڵگیر كردنی دوژمن و هه‌ڵبژاردنی كات و شوێن بۆ لێدان و ده‌ستوه‌شاندن و جێگۆڕكێ و خۆشاردنه‌وه.
4ــ بارزانی نه‌مر له مهسیرهكهیدا ده‌یزانی له كوێوه ده‌ستی پێكردووه، به‌ڵام نه‌یده‌زانی له كوێ كۆتایی دێ، چونكه دڵنیا نه‌بوو له‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت وه‌ك سه‌ری پیلانه نێوده‌وڵه‌تیه‌كه چۆن پێشوازی لێده‌كات، به‌ڵام مهسیرهكهی ماوتسی تۆنگ له‌ناو پێشوازی خه‌ڵك و لایه‌نگرانی خۆیدابوو.
ئه‌وانه‌و زۆر جیاوازی تر له نێوان مه‌سیره كوردیه‌كه‌ی بارزانی نه‌مر و مه‌سیره چینیه‌كه‌ی ماوتسی تۆنگدا هه‌ن، به‌ڵام چه‌واشه‌كارانی مێژوو و گه‌وجێنه‌ره شیاسییهكانی كورد وه‌ك ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری پرسی كورد له مهسیرهكهی ماوتسی تۆنگ دابێ، گه‌نج و لاوی كوردیان پێ ئاشنا ده‌كرد، له كاتێكدا بڕیاری مهسیرهكهی بارزانی نه‌مر له خواست و ئامانجی نه‌ته‌وه‌یی وه‌رگیرابوو، بۆیه ناهه‌قم نییه به‌و چه‌واشه‌كار و گهوجێنهرانه بڵێم: پاسه‌پۆرتی بارزانی نه‌مر له‌و مهسیرهیهدا به‌گژداچوونه‌وه‌ی چه‌وسانه‌وه و زوڵم و سته‌می سه‌ر كورد‌و بڕیاری بڕوا به‌خۆبوون بوو وایكرد هه‌موو به‌ربه‌ست و رێگره سه‌ربازی و دوژمنكاریهكان ببڕێ و ئاڵای كوردستان وه‌ك ئامانه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی له سووكایه‌تی پێكردنی دوژمنان بپارێزێ، ئێوه‌ش گه‌ره‌كتانه به پاسه‌پۆرتی ساخته‌ی مێژوو به‌ناو ده‌ستكه‌وته‌كانی ئێستا‌و جیهانی ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا بسووڕێنه‌وه، بۆیه جارێكی تریش ده‌ڵێم: بارزانی نه‌مر تیشكی خۆره، كوێره‌كان له رۆشنایی بێبه‌شن، ئاوازی ره‌سه‌نی كوردایه‌تی و چڕینی لاوكی نه‌ته‌وه‌ییه، كه‌ڕه‌كان نایبیستن، عه‌شق و خۆشه‌ویستییه، لاڵه‌كان ناتوانن ده‌ریبڕن، بانگی ئازادی و موژده‌ی پێكه‌وه‌ژیان و كاری هاوبه‌شه، نه‌بیست و تاكڕه‌وه‌كان رووی لێوه‌رده‌گێڕن، به‌رزی باڵا و لوتكه‌ی چیایه، كورتوبنهو گردۆڵكهكان ئیره‌یی پێده‌به‌ن.