بارزانی نه‌مر تیشكی خۆره، كوێره‌كان له رۆشنایی بێبه‌شن، ئاوازی ره‌سه‌نی كوردایه‌تی و چڕینی لاوكی نه‌ته‌وه‌ییه، كه‌ڕه‌كان نایبیستن، عه‌شق و خۆشه‌ویستییه، لاڵه‌كان ناتوانن ده‌ریبڕن، بانگی ئازادی و موژده‌ی پێكه‌وه‌ژیان و كاری هاوبه‌شه، نه‌بیست و تاكڕه‌وه‌كان رووی لێوه‌رده‌گێڕن، به‌رزی باڵا و لوتكه‌ی چیایه، كورتهبنهو گردۆڵكهكان ئیره‌یی پێده‌به‌ن.
ئه‌گه‌ر مێژوو نه‌بێت مه‌حاڵه بزانین له رابردوودا چی روویداوه، ئه‌وه مێژووه پێمانده‌ڵێ: كێ شۆڕشگێڕ و كێ فیتنه‌گێڕ بووه، كێ كوردپه‌روه‌ر و كێ كوردفرۆش بووه، كێ دۆست و كێ دوژمن بووه، خاڵی لاوازمان چییه و له كوێ شكستمان خواردووه، چۆن كه‌وتووین و به چی ههستاوینهوه، به‌ره‌و كوێ هه‌نگاو بنێین و له كوێ هه‌ڵوه‌سته بكه‌ین، بۆیه به هه‌ڵه نووسینه‌وه‌ی مێژوو و چه‌واشه‌كردنی راستیه‌كان سه‌رچاوه‌ی كۆی ئه‌و كاره‌سات و نه‌هامه‌تییانه‌ن كه له رابردوودا به‌سه‌رمان هاتوون، بۆیه پێویسته به راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی مێژوو ده‌ست پێبكه‌ین و ئه‌و پێگه نه‌ته‌وه‌ییه درووست بكه‌ینه‌وه كه ده‌توانێ وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی داهاتوومان بداته‌وه، چونكه راست نه‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی مێژوو جیا له‌وه‌ی یه‌كهه‌ڵوێستی و كۆده‌نگی نه‌ته‌وه‌یی به ئاقاری لێكترازاندا ده‌بات و هێزی بڕوا به خۆبوون و متمانه به یه‌كتری و ئیراده‌ی به‌رگری تێكده‌شكێنێ، تاكی كوردیش به شێوه‌یه‌ك له داهاتوو دڕدۆنگ ده‌كات كه تاكێكی خۆپارێز و به‌رژه‌وه‌ند خوازی لێ ده‌ربچێ، ئه‌وه‌ش پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی دۆست و دوژمن تێكه‌ڵ ده‌كات و به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌خاته ژێر هه‌یمه‌نه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی حزبی، لێره‌دا ده‌رفه‌ت بۆ دوژمنان ده‌ڕه‌خسێ چۆن و كه‌ی بیانه‌وێ به بانگه‌شه‌ی برایه‌تی و لۆفه و ده‌ورانی ئایدۆلۆژیدا دزه بكه‌نه ناو ماڵی كورد و ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بخه‌نه‌وه ناو گێژاوی پیلانگێڕیه‌كان و جارێكی تریش تیخی موخابه‌رایه‌تی به جه‌سته‌ی كوردایه‌تیدا بێننه‌وه، ئه‌وه‌ی لای من بۆته پرسیار ئه‌وه‌یه چه‌ندی هه‌وڵی چه‌واشه‌كردنی مێژوو دراوه، ئه‌وه‌نده كار له‌سه‌ر ده‌رخستنی راستییه‌كان و به دیكۆمێنت كردنیان نه‌كراوه، لێره‌دا ئه‌و پرسیاره درووست ده‌بێ: ئایا به راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كان و ده‌رخستنی راستییه‌كان و به دیكۆمێنت كردنیان چی له ده‌ست ده‌ده‌ین و چی وه‌رده‌گرین؟
ده‌كرێ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره له‌وه‌دا چڕ بكه‌ینه‌وه كه به راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كان و ده‌رخستنی راستیه مێژووییه‌كان، به‌ڵای دووبه‌ره‌كی و فه‌وزای فره گوتاری له‌ده‌ست ده‌ده‌ین، ده‌ستی موخابه‌راتی داگیركاران له بنڕا ده‌بڕین و گیاكه‌ڵه‌ی ناو ژینگه‌ی كوردایه‌تی هه‌ڵده‌كێشین، له به‌رامبه‌ردا زامه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ساڕ‌ێژ ده‌كه‌ین و ئه‌وه‌ی دۆڕاندوومانه وه‌ریده‌گرینه‌وه، یه‌كهه‌ڵوێستی ده‌كه‌ینه هێزی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پیلانی دوژمنان و به گوتاری نه‌ته‌وه‌یی وه‌ڵامی ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌ده‌ینه‌وه.
كلیلی كردنه‌وه‌ی به‌ختی كورد له راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی رابردوودایه، چونكه به شێوه‌یه‌ك مێژوومان لێ چه‌واشه كراوه، ئه‌گه‌ر بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌ره‌داوی راستی رووداوێك بگه‌ڕێین چه‌ندین گێڕانه‌وه‌ی پێچه‌وانه و دژ به‌یه‌كمان به‌رچاو ده‌كه‌وێ، ئه‌وه‌ش ئه‌و راستییه ده‌رده‌خات كه گێڕانه‌وه‌كان ئه‌وه‌نده‌ی به‌رگی سیاسیان به به‌ردا كراوه ئه‌وه‌نده بۆنی مێژوویان لێنایات، واتا مێژوو به سیاسی كراوه‌و له ژێر كاریگه‌ری و هه‌یمه‌نه‌ی بیروڕای سیاسی نووسراوه‌ته‌وه، ئه‌و ده‌ستوه‌ردانه ناڕه‌واو به سیاسی كردنه‌ی مێژوو وای له خوێنه‌ر كردووه سه‌ره‌داوی راستییه‌كانی لێ ون ببن و وه‌ك ئێستا سه‌روه‌ریه‌كانی مێژووی خۆی نه‌ناسێته‌وه.
سیاسییه‌كانمان هه‌ر به سیاسه‌ت كردنه‌وه نه‌وه‌ستاون، به‌ڵكو خۆیان كردووه به مێژوونووسیش و لێنه‌گه‌ڕاون كه‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زایانی بواری مێژوو پیشه‌ییانه به‌و ئه‌ركه هه‌ستن و بێلایه‌نانه چاكه و خراپه‌كان له بێژینگی راستگۆیی بده‌ن، جا ده‌ڵێن: (دۆم بێ و كڵاشه بۆ خۆی بچنێ) پیاوی سیاسیش مێژووی خۆی بنووسێته‌وه وه‌ك كڵاش چنهكه كڵاشی دانسقه بۆ خۆی ده‌چنێ، ئه‌وه‌شیان بۆ ئه‌وه‌یه كورد گوته‌نی (ئه‌وه‌ی له سوور ده‌یدۆڕێنن له لابا تێیههڵێننهوه) بۆیه ده‌بینین بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر نه‌یاره‌كانیاندا له هه‌ڵه و خراپه‌كاری نه‌پرینگاونه‌وه، چونكه پشت ئه‌ستوور بوون به‌وه‌ی مێژووش له‌به‌ر ده‌ستی خۆیاندایه‌و هه‌ڵه‌و ته‌نانه‌ت خیانه‌تیش به هه‌ڵوێستی شۆڕشگێڕی به خه‌ڵك ده‌فرۆشنه‌وه، ئه‌وه‌ش وایكردووه نووسنه‌وه‌ی مێژووش وه‌ك سیاسه‌ت بكه‌وێته ناو ململانێكان، به‌شێك له سیاسییه‌كان به دووسه‌ره جووڵاون و جیا له‌وه‌ی به‌رده‌وام جوانكاریان بۆ خۆیان كردووه، چه‌ندی بۆیان كرابێ نه‌یاره‌كانیشیان ناشیرین كردوون، له‌وه‌شدا گه‌وره‌ترین غه‌در له بارزانی نه‌مر كراوه، چونكه بارزانی نه‌مر كۆی جوانیه‌كانی مێژووی له هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیدا كۆ كردوونه‌وه، ئه‌وه‌ش هه‌م داگیركارانی كوردستانی ته‌نگاو كردووه‌و هه‌میش شكست خواردووه سیاسییه‌كانی خۆمانیش له خه‌یالی به سه‌ركرده بووندا زۆر جاران سه‌رخه‌وی سیاسی و سه‌ربازیان له باوه‌شی خیانه‌تدا شكاندووه، بۆیه هه‌ڵمه‌ته موخابه‌راتیه‌كان و په‌لاماره چه‌واشه‌كاریه‌كان له‌سه‌ر ناشیرین كردنی ئه‌و چڕكراونه‌ته‌وه، چونكه زانیویانه له‌ده‌ره‌وه‌ی رێبازی بارزانی نه‌مر هه‌رچی بكه‌ن و چه‌ندی خۆیان جوان بكه‌ن، هێشتا له ئاوێنه‌ی نه‌ته‌وه‌بینی بارزانی نه‌مردا بچوك و ناشیرین ده‌رده‌كه‌ون، بۆیه ده‌ڵێم: بارزانی نه‌مر تیشكی خۆره، كوێره‌كان له رۆشنایی بێبه‌شن، ئاوازی ره‌سه‌نی كوردایه‌تی و چڕینی لاوكی نه‌ته‌وه‌ییه، كه‌ڕه‌كان نایبیستن، عه‌شق و خۆشه‌ویستییه، لاڵه‌كان ناتوانن ده‌ریبڕن، بانگی ئازادی و موژده‌ی پێكه‌وه‌ژیان و كاری هاوبه‌شه، نه‌بیست و تاكڕه‌وه‌كان رووی لێوه‌رده‌گێڕن، باڵای به‌رز و لوتكه‌ی چیایه، كورتهبنهو لاڵه‌كان ئیره‌یی پێده‌به‌ن.