بارزانی نه‌مر تیشكی خۆره، كوێره‌كان له رۆشنایی بێبه‌شن، ئاوازی ره‌سه‌نی كوردایه‌تی و چڕینی لاوكی نه‌ته‌وه‌ییه، كه‌ڕه‌كان نایبیستن، عه‌شق و خۆشه‌ویستییه، لاڵه‌كان ناتوانن ده‌ریبڕن، بانگی ئازادی و موژده‌ی پێكه‌وه‌ژیان و كاری هاوبه‌شه، نه‌بیست و تاكڕه‌وه‌كان رووی لێوه‌رده‌گێڕن به‌رزی باڵا و لوتكه‌ی چیایه، كورتهبنهو گردۆڵكهكان ئیره‌یی پێده‌به‌ن.
ئه‌وانه‌ی به‌س بۆ ئێستای خۆیان ده‌ژین كه‌سانی به‌رژه‌وه‌ندخوازن و ته‌نها بیر له بوونی خۆیان ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وانه‌ش كه بۆ داهاتووی خۆیان ده‌ژین كه‌سانی راڕاو هه‌ڵوێست ناجێگیرن و له ئێستا تووڕه‌و به شه‌رمه‌وه ئاوڕ له مێژوو ده‌ده‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌ڵك ده‌ژین و بۆ خه‌ڵك ده‌مرن كه‌سانی خۆنه‌ویستن و بیر له مێژوو و ئێستا‌و داهاتووش ده‌كه‌نه‌وه، به هه‌موو پێوه‌ر و لێكدانه‌وه‌كان ئه‌وانه‌ی به‌س بۆخۆیان ژیاون كه‌سانی ئۆباڵكێشن و له كوێوه بای هاتبێ به‌و ئاراسته‌یه‌دا شه‌نیان كردووه، ئه‌وانه‌ش كه بۆ داهاتووی خۆیان ژیاون، گه‌وره‌یی خۆیان له چه‌واشه‌كاری و شێواندنی گه‌وره‌یی گه‌وره پیاواندا بینیوه، له به‌رامبه‌ر ئه‌و دوو ده‌سته هه‌لپه‌رست و راڕایه ئه‌وانه‌ی كه له‌گه‌ڵ خه‌ڵك ژیاون و له‌پێناو داهاتووی خه‌ڵكیش مردوون ناودار و گه‌وره پیاوی مێژوون.
ده‌ستكه‌وته‌كانی ئێستا به‌ری ره‌نجی خه‌بات و ماندوو بوونی ئه‌وانه‌ن كه له‌گه‌ڵ خه‌ڵك ژیاون و له‌پێناو داهاتووی خه‌ڵكیش مردوون، رێباز و داهێنانیانیشیان ئاوێنه‌ی داهاتووه، له ژێر رۆشنایی ئه‌و روونكردنه‌وه‌یه‌دا ده‌رده‌كه‌وێ كه ئه‌وانه‌ی له ئێستادا بۆخۆیان ده‌ژین به ملكه‌چی ده‌مرن، ئه‌وانه‌ش كه گه‌وره‌یی خۆیان له چه‌واشه‌كاری و شێواندنی گه‌وره‌یی كه‌سانی تردا ده‌بینن، هه‌ر خۆیان ده‌زانن به چ ئازارێكه‌وه ده‌مرن، ئه‌وانه‌ش كه له‌گه‌ڵ خواسته‌كانی خه‌ڵك ژیاون و بۆ داهاتووی خه‌ڵك مردوون، جگه له‌وه‌ی گره‌وی مێژوویان بردۆته‌وه له ئێستا‌و داهاتووشدا ده‌ژین، جا ئه‌گه‌ر مێژوو پێوهربێ بۆ ده‌رخستنی ناودار و گه‌وره پیاوان، ئه‌وا بارزانی نه‌مر یه‌كێك له‌و ناودارو گه‌وره پیاوه ده‌گمه‌نه‌كانی جیهان بووه، چونكه به گۆڕینی مێژوو نه‌خشه‌ی یه‌كخستنی ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی بۆ ئێستا‌و داهاتووش كێشاوه، بۆیه گومان له‌وه‌دا نییه كه بارزانی نه‌مر گره‌وی مێژووی بردۆته‌وه‌و به‌و بردنه‌وه‌یه‌ش له هزر و بیری نه‌ته‌وه‌ییدا ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه ئه‌وانه‌ی به‌نجی موخابه‌راتی و خهیاڵفڕی چه‌واشه‌كاری به‌ری نه‌داون و ئینكاری مێژوو ده‌كه‌ن، ئێستا بێبه‌ها ده‌رده‌خه‌ن و داهاتووش ده‌ده‌نه به‌ر تۆفانی رق و تۆڵه.
پێشتر باسم له‌وه كرد ئه‌گه‌ر بارزانی نه‌مر كورد نه‌باو سه‌ركرده‌ی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی تربووایه، ئه‌وانه‌ی ئێستا مێژووی به‌رخودانی چه‌واشه ده‌كه‌ن و به كوێرهرێی تاكڕه‌وی حزبی و توندڕه‌وی ئایدۆلۆژی هه‌ڵده‌زنێن، فوویان به زووڕنایهكی تردا ده‌كرد و ده‌یان رۆمان و ماسته‌رو دكتۆرا و لێكۆلێنهوی جۆراوجۆریان له‌سه‌ر ده‌نووسی، كه‌چی ئه‌وه له‌به‌رچاو ناگرن كه داهێنانه‌كانی له ئازاره‌كانی كورد وه‌رگیراون و كۆی هه‌ڵه‌كانی مێژووی بۆ راستكردووینهوه، ئێستای بۆ ده‌سته‌به‌ر كردووین و نه‌خشه رێگای داهاتووشی بۆ كێشاوین، كورد ده‌ڵێ: به‌ری خۆر به بێژینگ ناگیرێ، ده‌بێ ئه‌وانه‌ش ئه‌و راستییه بزانن كه دره‌نگ یا زوو ئه‌و رۆژه دێ چی سیحری و جادووی موخابه‌راتیان و سیاسه‌تی چه‌واشه‌كاری و بانگه‌شه‌ی ئایدۆلۆژی مه‌به‌ستدار و درووشمی قه‌به‌و گه‌وجێنه‌ری حزبیان هه‌یه، له‌ناو رێبازی بارزانی نه‌مردا به‌ر نه‌فره‌تی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كه‌ون، بۆیه ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش بێده‌نگ بین مێژوو بێده‌نگ نابێ و ده‌ڵێ: بارزانی نه‌مر تیشكی خۆره، كوێهكان له رۆشنایی بێبه‌شن، ئاوازی ره‌سه‌نی كوردایه‌تی و چڕینی لاوكی نه‌ته‌وه‌ییه، كه‌ڕه‌كان نایبیستن، عه‌شق و خۆشه‌ویستییه، لاڵه‌كان ناتوانن دهریبرن، بانگی ئازادی و موژده‌ی پێكه‌وه‌ژیان و كاری هاوبه‌شه، نه‌بیست و تاكڕه‌وه‌كان رووی لێوه‌رده‌گێڕن، به‌رزی باڵا و لوتكه‌ی چیایه، كورتهبنهو گردۆڵكهكان ئیره‌یی پێده‌به‌ن.