بارزانی نه‌مر تیشكی خۆره، كوێره‌كان له رۆشنایی بێبه‌شن، ئاوازی ره‌سه‌نی كوردایه‌تی و چڕینی لاوكی نه‌ته‌وه‌ییه كه‌ڕه‌كان نایبیستن، عه‌شق و خۆشه‌ویستییه لاڵه‌كان ناتوانن ده‌ریبڕن، بانگی ئازادی و موژده‌ی په‌یامی پێكه‌وه‌ژیان و كاری هاوبه‌شه، نه‌بیست و تاكڕه‌وه‌كان رووی لێوه‌رده‌گێڕن، به‌رزی باڵا و لوتكه‌ی چیایه، كورته‌بنه‌و گردۆڵكه‌كان ئیره‌یی پێده‌به‌ن. سیاسه‌ت چه‌ندی له ژێر كاریگه‌ری یاسای كار‌و كاردانه‌وه‌ی دوولایه‌نه به‌ڕێوه بچێ، كار‌و چالاكیه‌كانی ئه‌وه‌نده توندتر‌و به‌ریه‌ككه‌وتنه‌كان گه‌رموگوڕتر و رۆڵی كاره‌كته‌ره‌كانیش كاریگه‌رتر ده‌بن، سیاسه‌تكاری سه‌ركه‌وتووش ئه‌و كه‌سه‌یه كه له به‌رامبه‌ر هه‌ر كارێكی خۆی ئه‌گه‌ری كاردانه‌وه‌ی لایه‌نی به‌رامبه‌ری له‌به‌رچاو بگرێ، له به‌رامبه‌ر هه‌ر كارێكی به‌رامبه‌ریشی ئاماده‌سازی بۆ كاردانه‌وه‌ی خۆی كردبێ، بۆیه ده‌كرێ زۆر جاران كه‌ڵك له خاڵی لاواز و به‌هێزی كار‌و كاردانه‌وه‌ی دوژمنانت وه‌ربگری، وه‌ك ئه‌و كاردانه‌وه‌یه‌ی كه ڕژێمی شای ئێران له دوای سه‌رسام بوونیان به گه‌شته مێژووییه‌كه‌ی چۆمی (ئاراز) هه‌وڵیاندا چۆن كه‌ڵك له هونه‌ری جه‌نگی بارزانی نه‌مر وه‌ربگرن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و وه‌رگرتنی رۆشنبیری سه‌ربازی له‌و هونه‌ره جه‌نگیه‌ی شكستی پێهێنابوون، كه‌وتنه خۆ بۆ ئه‌وه‌ی له دانیشتگای سه‌ربازی تاران به وانه بخوێندرێن و ئه‌زموونی جه‌نگی خۆیانی پێ ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌ن، ڕه‌سه‌نایه‌تی ڕێبازی بارزانی نه‌مرو داهێنانه سیاسی و سه‌ربازی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كاردانه‌وه‌ی ڕقی داگیركاران و چاوچنۆكی و هه‌ڵپه‌ی تێركاری سیاسه‌تی شۆڤێنیزم بوون، ئه‌گه‌ر بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی ڕق و چاوچنۆكی شۆڤێنیزم كۆده‌نگی و هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی دوا بژارده بێ، ئه‌وا هه‌ر هه‌نگاوێك له ده‌ره‌وه‌ی رێبازی بارزانی نه‌مر هه‌ڵبگرین، خۆمان ده‌بینه به‌شێك له شكستی خۆمان و ئاسانكاری بۆ سه‌ركه‌وتنی دوژمن ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنج و داخه كه‌سانێك هه‌ن به‌و یاسایه كار ناكه‌ن و خۆیان له‌و ڕاستیانه ده‌بوێرن، به هه‌ر هۆكارێك بێ نه‌یان ویستووه‌و نایانه‌وێ بارزانی نه‌مر بناسن و له تێز‌و داهێنانه‌كانی به‌هره‌مه‌ند بن، یان له‌به‌ر بچوكی خۆیان گه‌وره‌یی ئه‌ویان نه‌دیوه، یان له‌به‌ر كه‌م ئه‌زموونی و ئینكاری سیاسی نه‌یانتوانیوه په‌ی به نه‌هێنیه‌كانی ناو ڕێبازه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی به‌رن! مێژوو له‌وانه ده‌خوازێ با چیتر مه‌ستی سیاسی و هۆگری شێواندنی راستییه‌كان نه‌بن، با له دوژمنانه‌وه بارزانی نه‌مر بناسن، با به‌قه‌د ڕقی ئه‌وان خۆشیان بوێ، با ئه‌وه‌نده‌ی جه‌نگینی ئه‌وان له‌گه‌ڵ ڕێبازه‌كه‌ی به‌رگری له جوانی و به‌ها پیرۆزه‌كانی ناوی بكه‌ن.
له دوای ئه‌م شرۆڤه‌و كورته باسه ده‌گه‌ینه ئه‌و راستییه‌ی كه بارزانی نه‌مر و رێبازه پیرۆزه‌كه‌ی چ كاریگه‌ریه‌كیان به‌سه‌ر گۆڕانكاریه جوانه‌كانی ده‌یان ساڵ خه‌باتی رزگاری نیشتیمانی و كار‌و چالاكی سیاسی و به نه‌ته‌وه‌یی كردنی پرسی كورد و به ده‌ستهێنانی كۆی ده‌ستكه‌وته‌كانه‌وه هه‌یه، بۆیه پێویسته له خۆمان بپرسین:
بارزانی نه‌مر كێیه‌و چی لێ فێر بووین؟
ڕێبازه‌كه‌ی چییه و چۆن ده‌توانین لێی به‌هره‌مه‌ند بین؟
له وه‌ڵامی پرسیاری یه‌كه‌مدا ده‌ڵێم: بارزانی نه‌مر تیشكی خۆره، كوێره‌كان له ڕۆشنایی بێبه‌شن، ئاوازی ڕه‌سه‌نی كوردایه‌تی و چڕینی لاوكی نه‌ته‌وه‌ییه، كه‌ڕه‌كان نایبیستن، عه‌شق و خۆشه‌ویستییه، لاڵه‌كان ناتوانن ده‌ریبڕن، بانگی ئازادی و موژده‌ی پێكه‌وه‌ژیان و كاری هاوبه‌شه، نه‌بیست و تاكڕه‌وه‌كان رووی لێوه‌رده‌گێڕن، به‌رزی باڵا و لوتكه‌ی چیایه، كورته‌بنه‌و گردۆڵكه‌كان ئێره‌یی پێده‌به‌ن.
بۆ ئه‌وه‌ش كه چی لێ فێر بووین؟ نازانم له كوێوه ده‌ست پێبكه‌م، چونكه پێش هاتنی ئه‌و هیچم نه‌ده‌زانی تا بیڵێم، به‌ر له هاتنی ئه‌و جه‌سته‌یه‌كی سڕ‌و ته‌زیو بووین، هه‌ر ڕۆژه‌و له گه‌رۆمه‌ی ئاشێك ده‌كراین، ئه‌و هات و به هه‌موو وێستگه‌كانی مێژوویدا گێڕاین و به هه‌موو جوانیه‌كانی تێكۆشان و خه‌باتی رزگاری نیشتیمانی ئاشنا كردین، ئه‌وجار زانیم له كوردایه‌تی، له دادپه‌روه‌ری، له شۆڕشگێڕی، له بوونی خۆم وه‌ك نه‌ته‌وه، له خۆشیه‌كانی دوای یاخی بوون، له جه‌ورو سته‌م، له ڕه‌تكردنه‌وه‌ی دیلێتی و به‌خشینی به‌های ئازادی، له هه‌ستانه‌وه‌ی دوای شكست و له خۆشه‌ویستی خاك و له پاراستنی پیرۆزیه‌كانی مێژوو بێ‌ئاگا بووین! به كورتی و كرمانجی ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌و فێر بووین و هی ئه‌ویشه.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاری دووه‌میش ده‌ڵێم: ڕێبازی بارزانی نه‌مر جووڵانه‌وه‌یه‌كی گشتگیری نه‌ته‌وه‌یی، سیاسی، ئابووری، دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیه، هه‌موو چه‌وسانه‌وه‌و ناچوونیه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی ڕه‌تده‌كاته‌وه، تێده‌كۆشێ تا له ڕێگای وشیاری نه‌ته‌وه‌یی و ڕۆشنبیری سیاسی و خه‌باتی نه‌پساوه‌و به‌رده‌وام، پیرۆزیه‌كان پیرۆز ڕابگرێ و سه‌روه‌ریه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیه‌كان وه‌بگرێته‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ش كه چۆن لێی به‌هره‌مه‌ند بین ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی (جۆرج واشنتۆن) بۆ ئه‌مه‌ریكیه‌كانی كرد، ئه‌وه‌ی (دیگۆڵ) بۆ فه‌ره‌نسیه‌كانی كرد، ئه‌وه‌ی (غاندی) بۆ هیندیه‌كانی كرد، ئه‌وه‌ی (ماندێللا) بۆ ڕه‌ش پێسته‌كانی ئه‌فریقیای كرد، كۆی ئه‌وانه‌ش كه به كاری جوان و هه‌ڵوێستی شیاو گه‌له‌كانیان قه‌رزدار كردووه، زۆر له‌وه كه‌متره كه بارزانی نه‌مر بۆ كوردی كردووه.
كامیان وه‌ك بارزانی نه‌مر به پێنج سه‌د كه‌س مه‌رگی خۆی له سینگ به‌ست و خه‌م و ئازاری گه‌ل و خاكی له پشت گرێدا؟!
كامیان وه‌ك بارزانی نه‌مر به‌ناو وڵاتێكی له‌تكراودا و له گه‌شتێكی شۆڕشگێڕیدا به‌سه‌ر سنووری ده‌ستكردو هێڵی سووری داگیركاردا ئه‌مدیوه‌و دیوی كردووه؟!
كامیان وه‌ك بارزانی نه‌مر له‌گه‌ڵ مه‌رگ ده‌سته‌ویه‌خه‌و له هێرشدا یه‌كه‌م كه‌س و له پاشه‌كشه‌دا دوا كه‌س بووه؟!
گۆڕی كامیان وه‌ك مه‌رقه‌دی بارزانی نه‌مر بۆته زیاره‌تگای ڕۆشنبیرو سیاسه‌تكارو هونه‌رمه‌نده به‌ناوبانگه‌كانی جیهان؟!
كامیان له دوای گه‌ڕنه‌وه‌یان بۆ ئامێزی نه‌مری بوونه‌وه ئامانجی دوژمنانیان؟!
به زیندوێتی مانه‌وه‌ی رێبازی بارزانی نه‌مر له‌و مێژووه‌دایه كه پرسی كوردی وه‌ك پرسێكی نه‌ته‌وه‌یی هێنایه ناو هاوكێشه سیاسییه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌و بیره نه‌ته‌وه‌ییه‌و هه‌ڵوێسته‌كانی سه‌رۆك بارزانیش باشترین به‌ڵگه‌ن، ئه‌وه مێژووه پێمان ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان له ڕوو به ڕوو بوونه‌وه فره ڕه‌هه‌نده سیاسی و سه‌ربازیه‌كان و پێشخستنی كۆمه‌ڵگادا پشتی به ئاكاری پێشمه‌رگانه و ڕه‌وشتی شۆڕشگێڕی و فه‌لسه‌فه‌ی نه‌ته‌وه‌بینی بارزانی نه‌مر نه‌به‌ستباو هێزی له ڕێبازه‌كه‌ی وه‌رنه‌گرتبا، ئه‌سته‌م بوو (68) ساڵ ته‌مه‌ن له‌ناو تراژیدیای كاره‌سات و له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی به‌رژه‌وه‌ند خوازی و جه‌مسه‌ربه‌ندی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕێبكاو ئه‌و هه‌موو ده‌ستكه‌وته نه‌ته‌وه‌یی و سه‌روه‌ریه مێژووییانه‌ش به‌ده‌ست بێنێ.
زۆر جاران گوتوومه پارتی دوژمنی زۆرن به‌ڵام. . له هه‌موویان به‌هێز تر‌و ترسناكتر دوور كه‌وتنه‌وه‌یه‌تی له ڕێبازی بارزانی نه‌مر، هه‌ر كاتێكیش له‌و ڕێبازه لایدابێ ئه‌وا باجی لادانه‌كه‌ی داوه، هه‌ر بۆیه‌ش داگیركاران به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابوون ئه‌و هێزه نه‌ته‌وه‌ییه له پارتی بستێنن كه بارزانی نه‌مر پێی به‌خشیوه، بۆیه زۆر گرنگه پارتی دیموكراتی كوردستان چۆن له رابردوودا و له قۆناغی شۆڕشگێڕیدا هێزی له رێبازی بارزانی نه‌مر وه‌رگرتووه، ئێستاش چ له بواری ده‌وڵه‌تداری و چ له بواری بیناكردنی پرۆسه‌ی دیموكراسی و چ له شه‌ڕی گه‌نده‌ڵی و دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگایه‌كی مه‌ده‌نی، یان له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌نگاو هه‌ڵگرتنێك كه په‌یوه‌ندی به دواڕۆژی نه‌ته‌وه‌یی و خه‌باتی ڕزگاری نیشتیمانیه‌وه هه‌بێ چاوێكی له‌سه‌ر ڕێبازی بارزانی نه‌مر بێ، چونكه ده‌رچوون له ڕێبازی بارزانی نه‌مر ده‌رچوونه له خولگه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ده‌رچوونیش له خولگه‌ی نه‌ته‌وه‌یی تێكچوونی سووڕی خه‌بات و تێكۆشانه، تێكچوونی سووڕی خه‌بات و تێكۆشانیش هه‌رزان فرۆشكردنی به‌ها پیرۆزه‌كانی نیشتیمانه، جا ئه‌گه‌ر حزبێك به لادانی له ڕێبازی بارزانی نه‌مر ئه‌وها شه‌كه‌ت و زه‌ره‌رمه‌ند بێ و زیانه‌كانی كاریگه‌ریان بۆ سه‌ر كۆی ده‌ستكه‌وته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان هه‌بێ، ئه‌گه‌ر كورد خۆی له‌و ڕێبازه لابدات ده‌بێ به‌ره‌و چ ئاقارێكی ترسناك و مه‌ینه‌تاوی هه‌نگاو هه‌ڵبگرێ!.
گه‌وره‌یی ڕێبازی بارزانی نه‌مر له‌وه‌دایه بۆ هه‌ر پرسیارێك وه‌ڵامێكی درووستی لایه، كه‌شكۆڵی نه‌ته‌وه‌ییه‌و بۆ هه‌ر ئاریشه‌یه‌ك دوانگه‌ی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، بۆ هه‌ر قۆناغێكیش ڕوانگه‌ی دیتن و چاودێری كردنی ئه‌رك و هێزو توانای به ده‌ست هێنانی مافی هه‌یه، بۆیه ناكرێ پێمانوابێ كه ڕێبازی بارزانی نه‌مر بۆ زه‌مه‌نێكی دیاریكراو دانراوه‌و له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی ئه‌و زه‌مه‌نه ئه‌ویش به‌سه‌ر ده‌چێ، . هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر وابزانین ڕێبازی بارزانی نه‌مر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له قۆناغی شۆڕشگێڕی نه‌خشه‌ی كاری بۆ كێشراوه، ڕێبازێكی شۆڕشگێڕییه‌و به تێپه‌ڕبوونی قۆناغه‌كه ئه‌ویش كۆتایی دێ، یان پێمانوابێ ته‌نها له دیدگایه‌كه‌وه بۆ ئازادیه‌كان و به‌رده‌وامی ژیانی ڕوانیوه، بۆیه هه‌ر كه‌سێك ڕێباز‌و بیركردنه‌وه‌ی بارزانی نه‌مر وا ببینێ، به ده‌ردی ئه‌و بۆقه ده‌چێ كه له ده‌می بیره‌وه بۆ جیهان بڕوانێ، چونكه ئه‌وكاته ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی ده‌می بیره‌كه ئاسمانی لێوه دیارده‌بێ، به‌ڵام كاتێ دێته ده‌رێ له‌ناو به‌رفراوانی دنیا‌و زۆری په‌رجووه شاراوه‌كانیدا بزر ده‌بێ، ئه‌وه‌ی به چاوی بۆقه‌كه بۆ ڕێبازی بارزانی نه‌مر نه‌ڕوِانێ، تێده‌گات كه له پرۆسه‌ی به‌ده‌ستهێنان و پاراستنی به‌ده‌ستهاتووه‌كانه‌وه سه‌قامگیری بۆ داهاتوو درووست ده‌بێ.
نه‌هێنی گه‌وره‌یی بارزانی نه‌مر له قۆناغێكی دیاریكاو و بوارێكی تایبه‌تدا نییه، مێژوو و ئێستا و داهاتووی له سیاسه‌تبینی خۆیدا كۆكردوونه‌وه، له بواری شۆڕشگێڕی نه‌ك من كه سۆزی هاونه‌ته‌وه‌ییم بۆی هه‌یه و له خۆشه‌ویستی خاك و نه‌ته‌وه‌كه‌مدا شوێنپێی ئه‌وم هه‌ڵگرتووه، ئه‌وه ناودارانی جیهانن كه به گه‌وره‌ترین شۆڕشگێڕ و گه‌ره پیاوی سه‌ده‌یه‌كی ئه‌م گه‌ردوونه پان و به‌رینه‌ی ناو ده‌به‌ن، له‌كاتێكدا ئه‌و سه‌ده‌یه زۆرترین و ده‌گمه‌نترین پیاوی خۆنه‌ویست و شۆڕشگێڕی تێدا ده‌ركه‌وتوون و ده‌كرێ به سه‌ده‌ی شۆڕشگێڕان و گه‌وره پیاوانی ناو به‌رین، ئه‌وه‌تا پرۆفیسۆرێكی وه‌ك (لازارۆف) له وه‌سفی گه‌وره‌یی بارزانی نه‌مردا ده‌ڵێ: (ئه‌گه‌ر لێم بپرسن كێ پییاوی سه‌ده‌یه؟ ده‌ڵێم: بارزانی پیاوی سه‌ده‌یه نه‌ك لینین)
بارزانی نه‌مر پێچه‌وانه‌ی زۆر له سه‌ركرده ناوداره‌كانی جیهان به‌ر له سه‌ركه‌وتن و به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وت بڕوای به سه‌ركه‌وتن و به‌ده‌سهێنانی ده‌ستكه‌وت بووه، له هه‌مان كاتدا مه‌ترسییه‌كانی له ده‌ستدانی ده‌ستكه‌وت و به هه‌ده‌ردانی به‌های سه‌ركه‌وتنه‌كانیشی خستوونه روو، بۆ سه‌ركه‌وتن و به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتنه‌كان به‌و شێوه‌یه به‌رچاومان روون ده‌كاته‌وه‌و ده‌فه‌رمووێ: (من دڵنیام كه سه‌رده‌كه‌وین، به‌ڵام نازانم ئه‌و سه‌ركه‌وتنه به چاوی خۆم ده‌بینم یان نا) ئه‌وه‌ش له بڕوای پته‌وی بووه بۆ به‌ده‌ستهێنانی هه‌ر ئامانجێك كه هه‌وڵی بۆ دابێ، به‌ڵام ترسی خۆی له‌وه‌ش نه‌شاردۆته‌وه كه له‌دوای سه‌ركه‌وتن خۆمان ده‌ستكه‌وته‌كان بخه‌ینه ژێر هه‌ژموونی حه‌ز و خولیای تایبه‌تی، بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان و رێز گرتن له به‌هاكانی سه‌ركه‌وتنیش له‌دوای ڕێككه‌وتننامه‌ی (11) ی ئازاری ساڵی (1970) له كۆنفرانسێكی پێشمه‌رگه‌دا به‌و شێوه‌یه ئامۆژگاریمان ده‌كاو دفه‌رمووی: (داواتان لێده‌كه‌م ئه‌وه‌ی به خوێن و خه‌بات ده‌ستتان كه‌وت، قه‌سرو قه‌مه‌ره‌و پاره لێتان نه‌ستێنێ) لێره‌وه دووربینی بارزانی نه‌مر ده‌رده‌كه‌وێ، ئه‌وه‌تا ئه‌مڕۆ ده‌بینین قه‌سرو قه‌مه‌ره‌و پاره گه‌وره‌ترین مه‌ترسی سه‌ر ده‌ستكه‌وته‌كانی خوێن و خه‌باتی ده‌یان ساڵه‌مانن.
بۆیه ئه‌وه به ده‌رفه‌ت ده‌زانم بۆچوونی خۆم له‌وه‌دا چڕ بكه‌مه‌وه‌و به هه‌مووان بڵێم: داهێنانی سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌خوازی و ئه‌زموونی شۆڕشگێڕی بارزانی نه‌مر فێری زۆر شتی كردین و له زۆر ته‌نگانه‌ی ده‌رباز كردین، زۆرده‌ستكه‌وتی گرنگیشی پێبه‌خشین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كه‌م به‌شێك له به‌رپرسان گوێ به ئامۆژگاریه‌كانی بارزانی نه‌مر ناده‌ن و گه‌نده‌ڵیان لێ بۆته خوو، به‌شێكیش تا ئێستاش هێز له چه‌واشه‌كردنی مێژوو وه‌رده‌گرن و ئینكاری سیاسی‌یان كردۆته هه‌ره‌شه له‌سه‌ر پرۆسه‌ی پاراستنی ده‌ستكه‌وته به ده‌ستهاتووه‌كان و سستكردنی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌یی ده‌نرێن، بۆیه پێویسته جارێكی تریش بۆ دڵنیا بوون له پاراستنی ئه‌وه‌ی به خوێن و خه‌بات به ده‌ستمان هێناوه بۆ پاراستنی هێز له ڕێبازی بارزانی نه‌مر وه‌ربگرینه‌وه‌و له ڕوانگه‌ی دووربینی ئه‌ویشه‌وه بۆ داهاتووی نه‌ته‌وه‌یی بڕوانین، چونكه بارزانی نه‌مر له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و كۆكردنه‌وه‌ی سامان و ده‌ڵه‌مه‌ند بوونیش قسه‌و هه‌ڵوێستی خۆی هه‌بووه، بۆ گه‌نده‌ڵی به‌سه ئه‌گه‌ر ڕووداوی شارۆچكه‌ی چۆمان وه‌ك نموونه وه‌ربگرین كه به نه‌خۆشخانه كردنی بینای به‌رپرسێكی حزبی بوو له دوای ڕێككه‌وتننامه‌ی (11) ی ئازار، له‌سه‌ر سامان و ده‌وڵه‌مه‌ندیش به‌م شێوه‌یه دواوه: (نه‌مدی مێژوو باس له كه‌سێك بكات كه خواردنی خۆشی خواردووه، یان قه‌سری به‌رزو قه‌مه‌ره‌ی جوانی هه‌بووه، ئه‌وانه‌ی مێژوو باسیان ده‌كات ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ژیان و مردنیان بۆ گه‌ل و وڵاتیان بووه) ئه‌وه‌ی له‌و فه‌رموودانه‌و له هه‌ڵوێسته‌كانیدا ده‌رده‌كه‌وێ، كاتێك بارزانی نه‌مر ئاماژه‌ی بۆ هه‌ره‌شه‌و مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر ده‌ستكه‌وت و سه‌ركه‌وتنه‌كان كردووه، ئه‌وانه‌ی ئێستا موزایه‌ده‌ی سیاسی ده‌كه‌ن ئه‌وكات یان بڕوایان به سه‌ركه‌وتن نه‌بووه، یان وه‌ك رێگر له‌به‌رده‌م سه‌ركه‌وتنه‌كان ده‌ركه‌وتوون.
ماوته‌وه بڵێم: كه‌س له‌م دونیایه‌دا بێ هه‌ڵه نه‌ژیاوه، كه‌سیش نابێ به زۆری و گه‌وره‌یی هه‌ڵه‌كانی له پاك بوونه‌وه نا‌ئومێد ببێ، چونكه ئه‌و هه‌ڵانه‌ی له به‌رده‌م دادگای مێژوودا لێیان ده‌ترسن به خۆشۆرینێكی سیاسی له‌ناو ڕێبازی بارزانی نه‌مردا پاك ده‌بنه‌وه، ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترین به‌هره‌مه‌ند بوونه بۆ هه‌ر كه‌سێك كه بیه‌وێ له هه‌ر كات و شوێنێكدا له‌و ڕێبازه به‌هره‌مه‌ند بێ كه جێگای نواندنی به‌هره جیاوازه‌كان و به‌دیهێنانی خه‌ون و ئاواتی هه‌موومانی تێدا ده‌بێته‌وه، بۆیه پێویسته ئه‌وانه‌ی كه گه‌وره‌یی خۆیان له چه‌واشه‌كردنی مێژووی پڕ سه‌وه‌ری بارزانی نه‌مردا بینیوه، یان ئه‌وانه‌ی كه پێیانوایه له ده‌ره‌وه‌ی رێبازی بارزانی نه‌مردا ده‌توانن ره‌زامه‌ندی مێژوو به‌ده‌ستبێنن، وا باشه به خۆیاندا بچنه‌وه‌و ئه‌و راستییه ئه‌گه‌ر به‌لایانه‌وه تاڵیش بێ قبووڵ بكه‌ن و بڵێن: بارزانی نه‌مر تیشكی خۆر بوو، ئێمه‌ی كوێر له رۆشنایی بێبه‌ش بووین، ئاوازی ره‌سه‌نی كوردایه‌تی و چڕینی لاوكی نه‌ته‌وه‌یی بوو، كه‌ڕ بووین نه‌مانده‌بیست، عه‌شق و خۆشه‌ویستی بوو، كینه‌و رق زمانی له گۆ خستبووین پێمان ده‌رنه‌ده‌بڕا، بانگی ئازادی و موژده‌ی پێكه‌وه‌ژیان و كاری هاوبه‌ش بوو، نه‌بیستی و تاكڕه‌وی وایكرد رووی لێوه‌رگێڕین، به‌رزی باڵا و لوتكه‌ی چیا بوو، له‌به‌ر قه‌زه‌می و كورته‌بنه‌یی خۆمان ئیره‌ییمان پێبرد.