جه‌نابی سه‌ركرده‌و گه‌وره پیاوی مێژووی مرۆڤایه‌تی. . ده‌زانم تیشكی خۆر بووی، كوێره‌كان له رۆشناییت بێبه‌ش بوون، ئاوازی ره‌سه‌نی كوردایه‌تی و چڕینی لاوكی نه‌ته‌وه‌یی بووی، كه‌ڕه‌كان نهیانبیستی، عه‌شق و خۆشه‌ویستی بووی، لاڵه‌كان نه‌یانتوانی دهرتبڕن، بانگی ئازادی و موژده‌ی پێكه‌وه‌ژیان و كاری هاوبه‌ش بووی، نه‌بیست و تاكڕه‌وه‌كان روویان لێوهرگێڕای، به‌رزی باڵا و لوتكه‌ی چیا بووی، كورتهبنهو گردۆڵكهكان ئیره‌ییان پێبردی.
جه‌نابی سه‌ركرده‌و گه‌وره پیاوی مێژووی مرۆڤایه‌تی. . ده‌زانم به‌خته‌وه‌رترین كه‌س تۆی، چونكه دادپه‌روه‌ری و شۆڕشگێری و كوردایه‌تی له خه‌سڵه‌ته به‌رزه‌كانت بوون، به‌درێژایی ته‌مه‌نت شه‌ڕی زوڵم و سته‌مت كرد، به‌گژ نه‌هامه‌تیه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كدا چوویته‌وه، زهمهنێكت خوڵقاند كه ئێستا ناحهزانیشت له سێبه‌ریدا حهساونهوه، رێبازێكت داهێنا لێوان‌لێو له راستگۆیی و حه‌قبێژی، پڕ له خۆشه‌ویستی خاك و نه‌ته‌وه، ته‌ژی له رابوون و به‌رخودان.
جه‌نابی سه‌ركرده‌و گه‌وره پیاوی مێژووی مرۆڤایه‌تی. . فێرتكردین ژێرده‌سته‌ی كه‌س نه‌بین و كه‌سیش ژێرده‌سته نه‌كه‌ین، پێتوتین له‌ودیو هه‌موو تاریكاییه‌ك ئاسۆیه‌ك هه‌یه، راتهێناین هه‌ستانه‌وه‌ی دوای شكست بكه‌ینه كه‌لتووری به‌رخودان، به‌هێزی له‌ڕووی دوژمنان و خزمه‌تكاری وڵات و نه‌ته‌وه‌ت كرده پیشه‌ی ئه‌وانه‌ی به ئومێده‌وه بۆ ژیان و ئاینده ده‌ڕوانن، هه‌ر بۆیه‌ش ره‌تكردنه‌وه‌ی ژیانی ژێرده‌ستی و مردنی ئازادت لای شوێنكه‌وتوانت كرده بڕیار.
جه‌نابی سه‌ركرده‌و گه‌وره پیاوی مێژووی مرۆڤایه‌تی. . ده‌زانم سه‌ركرده‌و پێشه‌وای چه‌وساوه‌ترین نه‌ته‌وه‌ی سه‌ر رووی ئه‌م زه‌مینه بووی، هه‌ر بۆیه‌ش به باڵای نه‌مریدا ههڵكشای و له‌سه‌ر لوتكه‌ی سه‌روه‌ریه‌كانی مێژووه‌وه، بۆ داهاتوو وانه‌ی رزگاری نیشتیمانی و سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌ییت ده‌وته‌وه.
جه‌نابی سه‌ركرده‌و گه‌وره پیاوی مێژووی مرۆڤایه‌تی. . به‌قه‌د دڕنده‌یی دوژمنان به وره‌و خۆڕاگر بووی، ئه‌وه‌نده‌ی رق و بوغزی ئه‌وان به‌خشنده و لێبوورده بووی، له نیشتیمانێكی ون بوودا ده‌ركه‌وتی و له‌ناو گه‌لێكی به‌شمه‌ینه‌تدا هه‌ڵكه‌وتی، بۆ رابردوو هه‌ڵه‌چنی مێژووت ده‌كرد، بۆ ئێستا سروودی (ئه‌ی ره‌قیب) ت ده‌چڕی، بۆ داهاتوو چیرۆكی مه‌رگی زۆرداریت ده‌نووسیه‌وه، هیوات به‌به‌ر بێهیوایاندا كرده‌وه‌و (كوردستان یان نه‌مان) ت كرده موژده‌ی هه‌ستانێكی ئه‌به‌دی، هه‌ر بۆیه‌ش نه‌ته‌وه‌یی بوون و كوردستانی بوونت كرده ناسنامه‌ی شوێنكه‌وتوانت.
جه‌نابی سه‌ركرده‌و گه‌وره پیاوی مێژووی مرۆڤایه‌تی. . ده‌زانم لای ئێمه‌و دوژمنان یه‌ك مانات هه‌یه، لای ئێمه سه‌ركرده و رابه‌ری ده‌سته‌یه‌كی یاخی بوو له ژێرده‌سته‌یی، هه‌ر بۆیه‌ش هه‌موومان یه‌كده‌نگ له‌گه‌ڵت هه‌ستاین، لای ئه‌وانیش سه‌ركرده‌و رابه‌ری ده‌سته‌یه‌كی راپه‌ڕیو و یاخی له مه‌رام و ئاره‌زووه‌كانیان، هه‌ر بۆیه‌ش هه‌موویان له دژت وه‌ستان، له‌و كاته‌وه هه‌ستانی ئێمه‌و وه‌ستانی ئه‌وان پیشه‌ی شوێنكه‌وتوان و دوژمنانته.
جه‌نابی سه‌ركرده‌و گه‌وره پیاوی مێژووی مرۆڤایه‌تی. . ده‌زانم لای تۆ ئه‌ركی بێ ماف سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی جیاوازی و گرفته‌كان بوو، ده‌ستپێكی هاتنه پێشی چه‌وسانه‌وه‌و كاره‌سات بوو، پێت وابوو مافی بێ ئه‌رك شێرپه‌نجه‌ی سه‌ركێشییه و سیاسه‌تی تاكڕه‌وی به‌دوای خۆیدا دێنێ، ئاره‌زووه نه‌گریسه‌كان دێنێته پێشێ و كۆمه‌ڵگا به‌سه‌ر چینه جیاوازه‌كاندا دابه‌شده‌كات، بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و ترسه بینای پێكهوهژیا و كاری هاوبه‌شت له‌سه‌ر هاوسه‌نگ راگرتنی ئه‌رك و كافه‌كان هه‌ڵده‌چنی و دادپهروهریشت ده‌كرده پێوه‌ری نه‌هێشتنی جیاوازیه‌كان، هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌رك و مافی له پێشی شوێنكه‌وتوانت قوربانیدان و كوردستان پارێزی بوو.
جه‌نابی سه‌ركرده‌و گه‌وره پیاوی مێژووی مرۆڤایه‌تی. . له تۆوه زانیمان بڵێین: به‌هێز ئه‌و كه‌سه نییه دوژمنی لاوازبێ، به‌هێز ئه‌و كه‌سه‌یه خۆی خاوه‌ن هێزبێ، سه‌ركه‌وتوو ئه‌و كه‌سه نییه دوژمن بشكێنێ، سه‌ركه‌وتوو ئه‌و كه‌سه‌یه رێز له به‌هاكانی سه‌ركه‌وتن بگرێ، هێزو سه‌ركه‌وتنی ئێَمهش له رێبازی نه‌مری تۆدایه، ترس له هێزو خۆشی له شكستی دوژمن‌دا نییه، ترس له‌وه‌دایه پشت له رێبازی پیرۆزت بكه‌ین، چونكه ئه‌وكاته نه هێزمان ده‌مێنێ و نه خۆشی له شكستی دوژمن وه‌رده‌گرین.
جه‌نابی سه‌ركرده‌و گه‌وره پیاوی مێژووی مرۆڤایه‌تی. . ده‌یان ساڵ به‌ر له ئێستا فه‌رمووته: (دڵنیام كه سه‌رده‌كه‌وین، به‌ڵام ترسم له‌وه‌دایه ئه‌وكات ئه‌وانه‌ی ماندوو بوون و زه‌حمه‌تیان كێشاوه له‌بیر بكرێن) به‌ڵێ فه‌رمووده‌كه‌ت هاته‌دی و سه‌ركه‌وتین، به‌ڵام مه‌ترسی له فه‌رامۆش كردنی ئه‌و په‌یامه نه‌مره‌یه كه وه‌ك ترسی دوای سه‌ركه‌وتن پیشانت داین، ئه‌ویش له‌بیر كردنی ئه‌وانه‌یه كه مێژووی سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌مڕۆیان نووسیوه‌ته‌وه.
جه‌نابی سه‌ركرده‌و گه‌وره پیاوی مێژووی مرۆڤایه‌تی. . بۆ یادكردنهوهت هیچ گوتنێك شك نابه‌م شایانی گه‌وره‌یی تۆ بێ، بۆ ده‌ربڕینی وه‌فاداریم هیچ دیارییه‌ك نابینم لێم وه‌ربگری، جگه له‌وه‌ی په‌یمان بده‌م هه‌تا مردن شوێنكه‌وتووی رێبازت بم، هه‌تا مردن ئه‌و په‌یامه‌ی بۆت جێهێشتووین به ده‌نگی به‌رز بیڵێمه‌وه، بۆ نه‌یار و ناحهزانیشت له‌وه شیاوتر نابینم كه پێیان بڵێم: بارزانی نه‌مر تیشكی خۆر بوو، ئێوه‌ی كوێر له رۆشنایی بێبه‌ش بوون، ئاوازی ره‌سه‌نی كوردایه‌تی و چڕینی لاوكی نه‌ته‌وه‌یی بوو، ئێوه‌ی كه‌ڕ نهتاندهبیست، عه‌شق و خۆشه‌ویستی بوو، ئێوه‌ی لاڵ پێتان ده‌رنه‌ده‌بڕا، بانگی ئازادی و موژده‌ی پێكه‌وه‌ژیان و كاری هاوبه‌ش بوو، ئێوه‌ی نه‌بیست و تاكڕه‌و رووتان لێوهرگێڕا، به‌رزی باڵا و لوتكه‌ی چیا بوو، ئێوه‌ی كورتهبنهو گردۆڵكهكان ئیره‌ییتان پێبرد.