هه‌موو حزب و لایه‌نێكی سیاسی بۆ بوون به ئه‌ندام و پێدانی متمانه و پله و پایه و پۆست كۆمه‌ڵێك مه‌رج و رێوشوێنی تایبه‌ت به خۆی ده‌گرێته‌به‌ر، بێ بوونی ئه‌و مه‌رج و رێوشوێنانه‌ش كه‌س له‌ناو ئه‌و حزبه‌دا مافی بوونه ئه‌ندام و وه‌رگرتنی پله و پایه و پۆستی نابێت، گرنگترینی ئه‌و مه‌رجانه‌ش نواندنی دڵسۆزی و بڕوا بوونه به كارنامه‌ی سیاسی و پابه‌ندبوون به بڕیار و راسپارده‌كانی ئه‌و حزبه‌و خۆ ته‌رخانكردن و ئه‌نجامدانی كار و چالاكییه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كه‌سی داواكار بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو له ژێر تاقیكردنه‌وه‌دا ده‌بێ، دوای تێپه‌ڕاندنی ئه‌و ماوه‌یه‌و دڵنیابوون له بوونی مه‌رجه‌كان و ساغبوونه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی سیاسی وه‌ك ئه‌ندام وه‌رده‌گیرێ و به‌ره به‌ره بۆ پێدانی پله و پایه و پۆست ئاماده ده‌كرێ، به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ك خۆی ده‌ڵێ: له كوردستان مۆدێلێكی نوێی حزبی داهێناوه‌و له حزبه‌كانی تر جیاوازه، له پێدانی پله و پایه‌ی هه‌ڵسووڕاویش ئه‌و جیاوازیه‌ی پێوه دیاره‌و مه‌رج و رێوشوێنی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه.
له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا مه‌رجی بوونه هه‌ڵسووڕاو تێپه‌راندنی قۆناغی جاسووسی كردنه، هه‌ر كه‌سێكیش بیه‌وێ ره‌زامه‌ندی ئه‌و بزووتنه‌وه گۆڕانخواز و جاسووس دۆسته به‌ده‌ست بینێ و متمانه‌ی هه‌ڵسووڕاوی وه‌ربگرێ، ده‌بێ له شوێنێك كه بۆی دیاریده‌كرێ ئه‌ركی جاسووسی ئه‌نجام بدا‌و قۆناغی شاراوه‌ی هه‌ڵسووڕێنراوی تێپه‌ڕێنێ، چه‌ندی له‌و قۆناغه‌ش سه‌ركه‌وتوو بێت پله‌ی هه‌ڵسووڕاوی ئه‌وه‌نده له پێشتر ده‌بێ، ئه‌گه‌ر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كری مامۆستای زانكۆ و سروه عه‌بدولواحیدی میدیاكاری ناو كه‌ناڵه سه‌ربه‌خۆ و ئه‌هلیه‌كه‌ی (NRT) به نموونه وه‌ربگرین، تێده‌گه‌ین كه له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا پیشه‌ی جاسووسی كردن و نه‌وشیروان گوته‌نی تاریكاندنی هزر و بیری خه‌ڵك چه‌ند پیرۆز كراوه، ئه‌وه‌تا جاسووسی كردن و بڕینی ئه‌و قۆناغه به سه‌ركه‌وتوویی راسته‌خۆ وه‌ك هه‌ڤاڵ و سروه‌خان ده‌تگه‌یه‌نێ به پله و پایه‌ی پێش رێكخه‌ری گشتی و جڤاتی نیشتیمانی و كاندیدی په‌رله‌مانی و پۆستی پارێزگار.
به‌ر له كۆنگره‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به بێلایه‌نی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر سه‌رسام بووم و زۆر تامه‌زرۆی ده‌ركه‌وتنی بووم، خۆزگه‌شم ده‌خواست له كوردستان كه‌سانی بێلایه‌نی وه‌ك هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر زۆر بن، به‌ڵام كاتێ له كۆنگره ئاهه‌نگ ئامێزه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بینیم له ریزی هه‌ڵسووڕاوه باڵاده‌سته‌كان ئه‌ژمار كراوه‌و له پێشه‌وه دانیشتووه، زانیم كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دزه‌ی به هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر كردۆته ناو رۆشنبیر و كه‌سانی سه‌ربه‌خۆ، ئه‌ویش ئه‌نده شاره‌زا و لێزانانه له‌ناویاندا هه‌ڵسووڕاوه ده‌ستی هه‌ڤاڵه سه‌ربه‌خۆكانی له ته‌خته به‌ستووه‌و كڵاوی له‌سه‌ری رای گشتیش ناوه.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر له گه‌مه‌ی جاسووسبازی و تێپه‌ڕاندنی قۆناغی (تێست) دا ئه‌وه‌نده سه‌ركه‌وتوو بوو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌بڵ پاداشتی دایه‌وه، جگه له‌وه‌ی به ته‌زكیه بردیه ناو یه‌كه‌م كۆنگره و له ریزی خانه‌دانه هه‌ڵسووڕاوه‌كان شوێنی بۆ دانابوو، وه‌ك سه‌رۆكی لیستیش بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی كاندیدی كردووه، جا ئه‌گه‌ر به‌ختی هه‌روا له هه‌ڵكشان بێ و جاسووسی كردن و وه‌رگرتنی پۆست لای هه‌ڤاڵ ئه‌رك و ماف بن، ئه‌وا پۆستی پارێزگاری سلێمانی سێیه‌م پاداشتی ده‌بێ.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان چۆن له رێگای هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كره‌وه ده‌ستی خستبووه ناو هه‌ستیارترین جومگه‌ی كۆمه‌ڵگا كه توێژی رۆشنبیر و قوتابیانی زانكۆن، له رێگای سروه عه‌بدولواحیدیشه‌وه نه‌ك هه‌ر ده‌ستی خستبووه ناو میدیای سه‌ربه‌خۆ، له‌وه‌ش زیاتر به ئاره‌زووی ویستی سیاسی خۆی ئه‌و میدیایه‌ی هه‌ڵده‌سووڕاند، من نه‌مبیستووه كه‌سێك پله‌ی له ئاستی ئه‌ندامی جڤاتی نیشتیمانیدابێ، كه ده‌كاته ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی دووه‌م گه‌وره حزبی كوردستان، له كه‌ناڵێكی (TV) سه‌ربه‌خۆ پێشكه‌شكاربێ، ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌ناڵه تا ئه‌مڕۆش توانیبێتی به بانگه‌شه‌ی سه‌ربه‌خۆبوون خه‌ڵكانێك له خشته به‌رێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشكه‌شكاره‌كه خوشكی خاوه‌نی كه‌ناڵه‌كه‌یه‌و ژێربه‌ژێریش سیاسه‌تكار و هه‌ڵسووڕاوی له‌پێشی لایه‌نێكی سیاسی بووه، له‌مڕۆ به‌دواوه نه‌ك هه‌ر بانگه‌شه‌ی سه‌ربه‌خۆ بوونی ده‌كه‌وێته ژێر گومان، به‌ڵكو هه‌قه خه‌ڵكی كوردستان به كه‌ناڵه جاسووسخانه‌كه ناوی به‌رێ، چونكه ئه‌وه‌تا ده‌بینین سروه‌خانیش وه‌ك هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پاداشت وه‌رده‌گرێ و له پڕ له پێشكه‌شكاریه‌وه ده‌بێته سیاسه‌تمه‌دار و ده‌كرێته كاندید بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی پرسیاره بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌م قۆناغه‌دا له دوو شوێنی زۆر هه‌ستیار، دوو هه‌ڵسووڕاوی شاراوه‌ی خۆی ده‌رهێنان و له دوو شوێنی زۆر هه‌ستیاری حزبیش ئه‌ركی سیاسی پێسپاردن، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ك هه‌ر رێكخراوێكی دیكتاتۆری هه‌موو شتێك له‌پێناو سه‌ركه‌وتن ده‌كات، وه‌ك ده‌ركه‌وت له پێناو سه‌ركه‌وتن به جاسووس كردنی خه‌ڵیكیش به ره‌وا ده‌زانێ، جا ئه‌گه‌ر به جاسووس كردنی خه‌ڵك گۆڕانخوازی بێ، ده‌بێ له‌ناو جومگه‌كانی تری كۆمه‌ڵگادا چه‌ند هه‌ڵسووڕاوی تری به جاسووس كردبن و چ ئه‌ركێكی شاراوه‌ی پێسپاردبن و كه‌ی ناسنامه‌یان ئاشكرا بكات؟
پرسیارێكی تر ئه‌وه‌یه هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر و سروه عه‌بدولواحید چی وه‌ڵامی رۆشنبیرانی بێلایه‌ن و میدیای سه‌ربه‌خۆ ده‌ده‌نه‌وه؟ ده‌كرێ سروه عه‌بدولواحید بڵێ: كه‌ناڵه‌كه هی خۆمانه‌و به ئاره‌زووی خۆمان ئاراسته‌ی ده‌كه‌ین و مافی خۆمانه ناوه ناوه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆمان لایه‌نداری سیاسیشی پێبكه‌ین، به‌ڵام هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر هیچ وه‌ڵامێكی پێنییه جگه له‌وه‌ی بڵێ: ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره جاسووسیه‌م بۆ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نه‌كردبا! نه‌ده‌بوومه ئه‌و هه‌ڵسووڕاوه‌ی بۆ پۆستی پارێزگار كاندید بكرێم، ئه‌وكاته‌ش هه‌ر وه‌ك مامۆستای زانكۆ ده‌مامه‌وه‌و ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌م بۆ نه‌ده‌ڕه‌خسا وه‌ك ده‌مه‌وێ، خزمه‌تی شاره به‌جێماو و خه‌ڵكه غه‌در لێكراوه‌كه‌م بكه‌م!.