زیاتر له هه‌زار و چه‌ند سه‌د ساڵێكه عه‌ره‌ب خاكی كوردی داگیر كردووه و سه‌روه‌ت و سامانی به تاڵان ده‌بات، هه‌ر كاتێكیش داوای ژیان و كه‌مێك ماف و ئازادی كردبێ به هێز و زه‌بروزه‌نگ و ئه‌نفال وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه.
زیاتر له هه‌زار و چه‌ند سه‌د ساڵێكه هۆگری برایه‌تی و پێكه‌وژیانی كورد و عه‌ره‌ب بووین و به‌رده‌وام بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ین، به درێژایی ئه‌و مێژووه دوور و درێژه‌ش به دوای دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و برایه‌تیه‌دا گه‌ڕاوین و تووشی نه‌بووین، بۆ نوێژی برایه‌تی مزگه‌وت به مزگه‌وت گه‌راین و نوێژی سه‌ر شه‌قام و لاكۆڵانیشمان له دواوه كردن، سه‌رمان به هه‌موو ته‌كیه و خانه‌قاكاندا كرد و زیكری پێكه‌وژیانمان گێڕا و هایهووی برایه‌تیمان كرد، به دوای سه‌مای هاوخه‌می برایه‌تیدا چی دیسكۆ و تیاترۆخانه‌ی عه‌ره‌ب هه‌یه راومان كردن، له باڕ و مه‌یخانه‌كان پێكی گێلیمان هه‌ڵدا و عه‌ره‌ب ئاسا خۆمان سه‌رگه‌رم كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو زوڵم و سته‌م و كوشت و بڕه نه‌ته‌وه‌ییه‌ی عه‌ره‌ب له كوردی كردووه، هێشتا بڕوامان به برایه‌تی كورد و عه‌ره‌ب له‌ق نه‌بووه، له به‌رامبه‌ردا خه‌ڵاتی برایه‌تی عه‌ره‌ب بۆ كورد سه‌د و هه‌شتا و دوو هه‌زار ئه‌نفال و گۆڕخانه‌ی بیابان، دوازده هه‌زار كوردی فه‌یلی و هه‌شت هه‌زار بارزانی بێ سه‌روشوێن كرا‌و، پێنج هه‌زار شه‌هیدی هه‌ڵه‌بجه و راگواستنی چوار هه‌زار و پێنج سه‌د شار و شارۆچه‌كه و گوند بوو.
له راپه‌ڕینی ساڵی 1991 كورد هه‌موو ئه‌وانه‌ی له بیر كردن و وه‌ڵامی سیاسه‌تی تاوانكاری به لێبورده‌یی و به‌خشین دایه‌وه، كاتێك ده‌یان هه‌زار سه‌ربازی كورد كوژ و تاوانكاری عه‌ره‌ب كه‌وتنه ده‌ستی گه‌رمیانی و هه‌ڵه‌بجه‌یی و بارزانیه‌كان، ره‌وشتی كورده‌واری وایده‌خواست له‌باتی تۆڵه سه‌ندنه‌وه رێزیان لێبگیرێ و ژیانیان پارێزراوبێ، كه‌چی عه‌ره‌بێك له رووداوێكی نه‌خوازراو و له ئه‌نجامی لێكحاڵی نه‌بوون به‌ده‌ستی كوردێك بكوژرێ، نوری مالیكی خۆی ده‌گاته شوێنی رووداوه‌كه و دوور له هه‌موو بنه‌ما ره‌وشتی و یاساییه‌كان و بێ له‌به‌ر چاوگرتنی پێگه و پۆستی ده‌وڵه‌تداری ده‌ڵێ: خوێن به خوێن.
رووداوی كوشتنی عه‌ره‌بێك به‌ده‌ستی كوردێك له ده‌ره‌وه‌ی خواستی بكوژیش لای مالیكی هێڵی سووره، به‌ڵام ئه‌نفال و كۆمه‌ڵكوژی و جینۆساید و كاولكردنی نیشتیمانێك به پلان و به‌رنامه‌ی پێشوه‌خت به‌ده‌ستی عه‌ره‌ب ئاسایی و نۆرماڵه، نوری مالیكی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه رشتنی خوێنی سوننه‌ی حه‌ڵاڵ كردووه، به‌ڵام بۆ كوشتنی به رێكه‌وتی سوننه‌یه‌ك به‌ده‌ستی كورد دێته سه‌ر خه‌ت و ده‌ماری عه‌ره‌بچێتی گرژ ده‌بێ و بێ لێكۆڵینه‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه بۆ دادگا بڕیاری تۆڵه سه‌ندنه‌وه ده‌دات، تۆ بڵێی مالیكی ئه‌وه‌نده له خه‌می پاراستنی ژیانی پێكهاته‌كانی عێراق و به تایبه‌تی له خه‌می ژیانی سوننه‌كان بێ؟!
له شیعه‌یه‌ك ده‌پرسن: ئه‌رێ! (عه‌لی) تان ئه‌وه‌نده خۆش ده‌وێ وا ساڵانه شیوه‌نی بۆ ده‌گێڕن و به‌و شێوه‌یه له خۆتان ده‌ده‌ن؟ له وه‌ڵامدا ده‌ڵێ: نه‌خێر، ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌ین له خۆشه‌ویستی عه‌لی نییه، به‌ڵكو له خه‌فه‌تی عومه‌ره، به‌ده‌نگ هاتنی نوری مالیكیش له خۆشه‌ویستی كوژراوه سوننه‌مه‌زهه‌به‌كه نییه، ئه‌وه‌ی ده‌یكات له رق و خه‌فه‌تی ئه‌وه‌یه عه‌ره‌بێك به‌ده‌ستی كورێك كوژراوه، بۆیه پێویسته كورد په‌ند له‌و هه‌ڵوێسته‌ی نوری مالیكی وه‌ربگرێ و به زه‌نگێكی مه‌ترسیداری بزانی.
نوری مالیكی به‌و هه‌ڵوێسته‌ی په‌رده‌ی له‌سه‌ر زۆر راستی شاره‌وه لادا، تاكڕه‌وی نوری مالیكی و پابه‌ند نه‌بوونی به ده‌ستوور، خۆدزینه‌وه له جێبه‌جێ كردنی ماده‌ه‌ی 140، نه‌دانی موچه‌و میزانیه‌ی پێشمه‌رگه و هه‌موو كێشه‌و گرفته‌كانی تری نێوان هه‌رێم و به‌غدا، مالیك دۆسته‌كانی كوردستان به كێشه‌ی شه‌خسی سه‌رۆك بارزانی ناویان ده‌بردن، ته‌نانه‌ت له بڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم زۆر كه‌س و لایه‌ن و میدیای به‌ناو ئه‌هلی و سه‌ربه‌خۆ وه‌ك پارێزه‌ری نوری مالیكی ده‌رده‌كه‌وتن، كاوێژی لێدوانه‌كانی ئه‌ویان ده‌كرده‌وه‌و وایان ده‌رده‌خست كه گوایه هه‌ڵوێسته‌كانی سه‌رۆك بارزانی و پێداگری حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به بڕین ده‌ده‌ن، ئه‌وه سه‌رۆك بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستانه كێشه له‌گه‌ڵ به‌غدا درووست ده‌كات، ئه‌گه‌رنا نوری مالیكی چۆن دڵی دێت موچه و قووتی ژیانی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و كه‌س و كاری ئه‌نفالكراوانی ده‌ستی عه‌ره‌ب ببڕێ، ده‌بێ ئێستا ئه‌وانه بۆ تۆڵه‌ی (خوێن به خوێن) ی نوری مالیكی چی بڵێن؟! ئایا ده‌بێ ئه‌وه‌ش هه‌ر به كێشه‌ی نێوان سه‌رۆك بارزانی و نوری مالیكی بزانن؟ یان له كه‌لی شه‌یتان دێنه خوار و واز له سه‌ره‌ڕۆیی و چه‌واشه‌كاری و پاشكۆیه‌تی نوری مالیكی دێنن و چیتر ئینكاری ئه‌و راستییه ناكه‌ن كه كۆی كێشه‌و قه‌یرانه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا نه‌ته‌وه‌یین، ئه‌وه‌ش وایكردووه سه‌رۆك بارزانی وه‌ك ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی و بۆ به‌رگری له سه‌روه‌ریه مێژووییه‌كان و پاراستنی ده‌ستكه‌وته نیشتیمانیه‌كان بێته ده‌نگ و وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یی خۆی هه‌ڵوێست وه‌ربگرێ.