له نوری مالیكی تێده‌گه‌م كه بۆچی له سیاسه‌تی نه‌وتی هه‌رێم نیگه‌رانه و له هه‌نارده كردن و فرۆشتنی ئه‌و سه‌روه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه به ده‌ستی كورد قه‌ڵس و تووڕه‌یه، به‌ڵام له‌و ده‌نگه كوردیانه ناگه‌م كه بۆچی و له پێناو چیدا ده‌نگیان ده‌خه‌نه پاڵ ده‌نگی نوری مالیكی!
نوری مالیكی بۆیه له سیاسه‌تی نه‌وتی هه‌رێم نگه‌رانه چونكه ده‌زانێ كه به‌و سیاسه‌ته پێگه‌ی كورد له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی به‌هێز ده‌بێ، كورد ده‌بێته خاوه‌نی ئابورییه‌كی سه‌ربه‌خۆ و چیتر به‌غدا ناتوانێ بودجه و قووتی خه‌ڵك وه‌ك كارتی گوشار دژ به كورد به‌كاربێنێ، له‌و رێگه‌یه‌وه پرسی كورد وه‌ك پرسێكی نه‌ته‌وه‌ه‌یی تێكه‌ڵ یه به‌رژه‌وه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌بێ و ده‌رگای به ده‌وڵه‌ت بوون به‌سه‌ر كورددا ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌ڕه‌ی شۆڤێنیزم له‌ژێر پێی نوری مالیكی و هه‌موو ئه‌وانه‌ش ده‌ردێنێ كه وه‌ك ئه‌و بیرده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام له‌و ده‌نگانه تێناگه‌م كه موزایه‌ده به دژایه‌تی كردنی سیاسه‌تی نه‌وتی هه‌رێمه‌وه ده‌كه‌ن و چوونه پاڵ سه‌نگه‌ری نوری مالیكی وه‌ك په‌رۆشی به كورد و ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ده‌فرۆشنه‌وه.
ئه‌وانه ده‌ڵێن: ئه‌وه سیاسه‌تی نه‌وتی هه‌رێم و به تایبه‌ت (نێچیرڤان بارزانی) یه وایكردووه نوری مالیكی بودجه‌ی هه‌رێم ببڕێ و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نه‌نێرێ، ئه‌وانه بۆ مه‌به‌ستی حزبی سیاسه‌تی نه‌وتی هه‌رێم به ئاراسته‌یه‌كدا ده‌جووڵێنن كه راسته‌وخۆ خزمه‌ت به‌و ره‌وته شۆڤێنیه ده‌كات كه له‌م قۆناغه‌دا نوری مالیكی رابه‌رایه‌تی ده‌كات، گریمان وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌ڵێن راسته‌و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌و هۆیه‌وه بڕاوه‌و ده‌بێ بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌و ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، حكومه‌تی هه‌رێم سیاسه‌ت و سه‌روه‌ری خۆی راده‌ستی ئیراده‌ی تاكڕه‌وی نوری مالیكی بكات، ئه‌وا له داهاتوودا نوری مالیكی ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كاته مه‌رجی گوێ رایه‌ڵی هه‌ر داوایه‌ك كه له كوردی بخوازێ، به كورتی و به كوردی ئه‌گه‌ر ئه‌وه سه‌ربگرێ و كورد ده‌ستبه‌رداری گرێبه‌ستی نه‌وتی و هه‌نارده‌كردنی ببێ، نوری مالیكی بڕیاری (موچه به‌رامبه‌ر به ملكه‌چ بوون) ده‌كاته مه‌رجی زه‌وتكردنه‌وه‌ی ماف و ئازادیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و گێرانه‌وه‌ی كورد بۆ خاڵی سفر.
نوری مالیكی له پرسی نه‌وت و چاره‌سه‌ری كێشه و گرفته‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم له‌باتی ئه‌وه‌ی په‌نا بۆ ده‌ستوور به‌رێ، په‌نای بڕینی موچه و قووتی خه‌ڵكی كوردستان بردووه‌و خه‌ڵكانێكیش بۆ مه‌رامی سیاسی و به بیانووی جۆراوجۆر ره‌وایه‌تی پێده‌ده‌ن، لێره‌دا ده‌پرسم: ئایا كێشه‌و قه‌یرانه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا یان راستتر بڵێین نێوان سه‌رۆك بارزانی و نوری مالیكی له گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كانه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه؟
ئایا خۆدزینه‌وه له جێبه‌جێ كردنی مادده‌ی (140) ی ده‌ستووریش به‌هۆی گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كانه‌وه‌یه؟
ئایا درووستكردنی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیجله و هه‌وڵدان بۆ باڵاده‌ست بوون له ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و دواتر داگیركردنه‌وه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك وه‌ك خۆی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرد، په‌یوه‌ندی به گرێبه‌ستی نه‌وتیه‌وه هه‌بوو؟
ئایا راگرتنی موچه‌ی پێشمه‌رگه و ده‌یان گێچه‌ڵی تر چ په‌یوه‌ندییه‌كیان به گرێبه‌ستی نه‌وتیه‌وه هه‌یه؟
به‌راستی كاتی ئه‌وه هاتووه چاوی نه‌ته‌وه‌ییمان كراوه‌تر بێ و ئه‌و راستییه بزانین كه رووداوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت، دوا وێستگه‌ی لێكده‌ركه‌وتنی هه‌ڵوێستی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و په‌له‌قاژه‌ی شۆڤێنیزمی عه‌ره‌بیه، هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه بۆ مه‌رامی حزبی گومان ده‌خه‌نه سه‌ر هه‌نارده‌كردنی نه‌وت ده‌كه‌ونه ژێر گومان، ئه‌وانه‌ش كه پشتیوان و سوورن له‌سه‌ر به ئه‌نجام گه‌یاندنی گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كان، هه‌ڵگری خواستی نه‌ته‌وه‌یین و پێشه‌نگی ئه‌و كاروانه‌ن كه به ده‌وڵه‌ت بوونی كورد و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به دوا وێستگه‌ی خه‌بات و قوربانیدان و كۆتایی هێنان به زوڵم و سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌ی ده‌زانن.