رووداوه‌كانی موسڵ و ناوچه سوننه‌نشینه‌كان پرۆسه‌ی سیاسی عێراقی خسته به‌رده‌م دوو ئه‌گه‌ر، ئه‌گه‌ری یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایی له عێراق به شێوه‌یه‌ك دیموكراتی بێ كه جیاوازیه سیاسی و دینی و مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان وه‌ك یه‌ك ده‌رفه‌تی به‌شداری كردنیان بۆ بڕه‌خسێ، هاوشێوه‌ی وڵاتانی پێشكه‌وتووی ئه‌وروپا ئازادیه‌كان وه‌ك ئێستا نه‌كه‌ونه ژێر هه‌ره‌شه‌ی ده‌سته‌یه‌ك یان گرووپ و دین و مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیاریكراو، ئه‌وه‌ش له وڵاتانی ئیسلامی به گشتی و وڵاتانی عه‌ره‌بیدا نه‌ك مه‌حاڵه، به‌ڵكو بیر لێكردنه‌وه‌شی خه‌یاڵه، چونكه تا ئێستاش له‌و وڵاتانه‌دا له چاره‌سه‌ری كێشه‌كاندا هێز رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینێ و له رێكخستنی په‌یوه‌ندیه سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیشدا په‌نا بۆ یاسای حه‌ڵاڵ و حه‌رام ده‌برێ، له‌و كاته‌دا باڵاده‌ستی چ نه‌ته‌وه‌یی بێ یان مه‌زهه‌بی كار له‌سه‌ر پاكتاوكردنی نه‌یاران و سڕینه‌وه‌ی جیاوازییه‌كان ده‌كات و راستییه‌كان ته‌نها له خۆیدا ده‌بینێ، ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی كه‌لتووری پێكه‌وه ژیان و هه‌ڵكردنه له‌گه‌ڵ جیاوازیه‌كان، كه‌واته كورد نابێ چاره‌نووسی خۆی بداته ده‌ست قه‌ده‌ری ئه‌و ئه‌گه‌ره كه به دوو سه‌ده‌ی تریش له ئه‌قڵی عه‌ره‌بدا جێینابێته‌وه، چونكه ئه‌وان گۆشكراوی كه‌لتووری هێز و باڵاده‌ستی و تاكڕه‌وین،
ئه‌گه‌ری دووه‌م دابه‌شوونی عێراقه بۆ سێ ده‌وڵه‌تی كورد و شیعه و سوننه‌ی عه‌ره‌ب، رووداوه‌كانی موسڵیش هه‌نگاوه‌كانی ئه‌و ئه‌گه‌ره‌یان كاراتر كردوون، بۆیه پێویسته و ده‌بێ كورد پێ له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌گه‌ره دابگرێ، جگه له‌و ئه‌گه‌ره‌ش كورد له‌م قۆناغه‌دا بیر له هه‌ر ئه‌گه‌رێكی تر بكاته‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی مێژوویی ده‌كات و ده‌رفه‌تێك له ده‌ست خۆی ده‌دات كه ئاسان نییه جارێكی تر ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی بۆ بڕه‌خسێته‌وه.
ئه‌وه‌ی بۆ كورد گرنگ بوو دوای زه‌مه‌نێك له چاوه‌روانی و ده‌یان ساڵ خوێن و خه‌بات و قوربانیدان، ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی بۆ ره‌خسا كه بتوانێ ئه‌وه‌ی به زۆر لێی سه‌ندراوه وه‌ریبگرێته‌وه، خاڵێكی تر ئه‌وه‌یه كه گۆڕانكاریه‌كانی دوای رووداوه‌كانی موسڵ هاوكێشه سیاسی و ئابوری و سه‌ربازیه‌كانی عێراقی له به‌رژه‌وه‌ندی كورد و ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گۆڕین، كه‌ركوك و ناوچه كوردستانیه‌كانی تری ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ئازاد كران و كه‌وتنه‌وه ده‌ست كورد، ئه‌وه‌ش پێگه‌ی سیاسی و ئابوری كورد له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی به‌هێزتر ده‌كات، بۆیه پاراستنیان، پاراستنی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یه كه گرێكوێره‌ی به‌رده‌م به ده‌وڵه‌ت بوونی كورد ده‌كاته‌وه، بۆ كوردیش واباشه خۆی نه‌گلێنێته شه‌رێكه‌وه كه شه‌ڕی ئه‌و نییه، چونكه ئه‌وه‌ی ئێستا له عێراق رووده‌دا و پێیده‌ڵێن شه‌ڕی (داعش) و ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا، له شه‌ڕی ناوخۆی وڵاتێك گه‌وره‌تره و كاریگه‌ریه‌كانیشی سنووری وڵاتێك و دوو وڵات ده‌به‌زێنن.
كورد ده‌بێ له‌وه بگات كه لایه‌نه به‌شه‌ڕهاتووه‌كان چ له‌سه‌ر ئاستی عێراق و چ له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌ش هه‌وڵده‌ده‌ن چۆن كورد بكه‌ن به لایه‌نێكی شه‌ڕه‌كه، نیشانه‌كانی ئه‌و راستییه‌ش هه‌ندێ جار لێره و له‌وێ ده‌رده‌كه‌ون، له دیارترین نیشانه‌كانیش مانۆڕی سه‌ربازی میلیشیاكانی ره‌وتی سه‌در له كه‌ركوك و چه‌كداركردنی شیعه‌كانی ناو كه‌ركوكه، شه‌ڕی نێوان له‌شكری به‌در و چه‌كدارانی داعش له ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزی پێشمه‌رگه‌دایه نیشانه‌یه‌كی تری تێوه‌گلاندنی كورده له‌و شه‌ره مه‌زهه‌بیه‌ی كه ماف و ئازادیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له هه‌ناوی خۆیدا ون ده‌كات، ئه‌و رووداوانه جگه له‌وه‌ی یه‌كهه‌ڵوێستی و كۆده‌نگی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان له به‌رامبه‌ر رووداوه‌كانی شه‌ڕی نێوان شیعه و سوننه له عێراقدا ده‌خاته ژێر پرسیار، ئه‌و گومانه‌ش پشتڕاست ده‌كاته‌وه كه بۆ له‌باربردنی ئه‌و بارودۆخه‌ی بۆ كورد هاتۆته‌دی ده‌كرێ رێككه‌وتنی نه‌هێنی و ژێربه‌ژێر له‌ئارادابن، ئه‌وه له‌كاتێكدایه هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر زاری به‌رپرسه باڵاكان و راگه‌یاندنه‌كانیان باس له هه‌ستیاری قۆناغه‌كه و یه‌كڕیزی ناوماڵی كورد و بێلایه‌نی له‌و شه‌ڕه‌دا ده‌كه‌ن، ئایا بێده‌نگی ئیداره‌ی كه‌ركوك و هه‌ندێ جار شاردنه‌وه‌ی ئه‌و راستیانه‌ش چی ده‌گه‌یه‌نێ؟
ئایا درووستبوونی میلیشیای چه‌كداری شیعه له‌و ناوچانه مانای ئه‌وه نییه نوری مالیكی له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه به ساییدی مخالیفدا بگه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌ركوك؟
كورد ده‌بێ له‌وه به‌ئاگابێ كه دوو ئامانج له‌پشت درووستكردنی میلیشیای چه‌كداری له كه‌ركوك و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ریدا هه‌یه، ئامانجی یه‌كه‌میان بۆ ئه‌وه‌یه له ریگای ئه‌و میلیشیایانه‌وه به‌شێك له شه‌ڕه‌كه بگوازنه‌وه كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری، ئه‌وكاته‌ش كورد بێلایه‌نی له ده‌ستده‌داو ده‌بێته لایه‌نێكی شه‌ڕه‌كه، ئه‌وه‌ش به هیچ جۆرێك له به‌رژه‌وه‌ندی كورد نییه، ئامانجی دووه‌میش له چه‌كداركردنی شیعه له ناوچه‌یه‌ك كه سوپا مه‌زهه‌بیه‌كه‌ی مالیكی لێنه‌ماوه بۆ شه‌ڕی داعش نییه ئه‌وه‌نده‌ی له داهاتوودا بۆ شه‌ڕی كورده، وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی پێویسته به دوایدا بگه‌ڕێین ئه‌وه‌یه بۆچی ئیداره‌ی كه‌ركوك له‌و پیلانه بێده‌نگه؟
وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بۆ كه‌ركوكیه‌كان و دڵسۆزانی كورد و هه‌موو ئه‌وانه به‌جێدێڵم كه خه‌ون به ده‌وڵه‌تی كوردی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه‌وه ده‌بینن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.