هه‌ندێ لایه‌ن و ده‌سته و گرووپی گومان لێكراو هه‌ن چه‌ندی پێیانكرا چه‌واشه‌كاریان كرد و لێدانی خه‌نده‌قیان كرده مه‌زه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژادن و كه‌ره‌سته‌ی كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ، ئێستا ده‌ركه‌وت خه‌نده‌ق چ رۆڵێك له پاراستنی ژیانی هاووڵاتیانی كورد و ئاسایشی كوردستان ده‌گێڕێ، له پرسی سیاسه‌تی نه‌وتی له‌گه‌ڵ نوری مالیكی ده‌هاتنه سه‌رخه‌ت و وه‌ك ئه‌ویش دژایه‌تیان ده‌كرد، چه‌ندی پێیان كرا شه‌ڕی سیاسه‌تی سه‌ربه‌خۆیی ئابوری و گرێبه‌ستی نه‌وتی و هه‌نارده‌كردن و فرۆشتنیان كرد، ئێستا ده‌ركه‌وت كورد ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌كردبا، ده‌بووایه له حوسهینیهكانی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا ده‌سته‌سڕی سواڵی سیاسی راخستبا، له كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداش چه‌ندی بۆیان كرا وه‌ك پارێزه‌ری نوری مالیكی ده‌ركه‌وتن، ره‌واییان ده‌دا به گه‌مارۆی ئابوری سه‌ر كوردستان و به هه‌ره‌شه و گوڕه‌شه‌ی عه‌سكه‌رتاری تاكی كوردیان ده‌خسته دڵه‌ڕاوكێوه، پێداگری سه‌رۆك بارزانی له‌سه‌ر مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به هۆكاری دواكه‌وتنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران داده‌نا و ختووكه‌ی فه‌رمانبه‌رانیان ده‌دا بۆ خۆپیشاندان و نه‌چوونه سه‌ر كاره‌كانیان، ئێستا ده‌ركه‌وت چ پیلانێك له پشت گه‌مارۆی ئابوری و هه‌ڕه‌شه‌كانی نوری مالیكییه‌وه هه‌بوو، هه‌موو ئه‌و پیلان و ته‌نگژه‌و قه‌یرانانه‌ی له‌به‌رده‌م خواست و ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد درووستدهكران، به لێزانی و په‌رۆشی سه‌رۆك بارزانی له به‌رژه‌وه‌ندی پرسی كورد تێپه‌ڕێنران.
ئێستا كه ده‌روازه‌یه‌ك به رووی هاتنه‌دی خه‌ونه له‌مێژینه‌كه‌ی كورددا كراوه‌ته‌وه و له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی پرسی به ده‌وڵه‌ت بوونی كورد هاتۆته پێشی، هه‌ر ئه‌وانه ده‌ڵێن: هێشتا زووه باس له ده‌وڵه‌تی كوردی بكرێ! له كاتێكدا پێشتر باسیان له‌وه ده‌كرد كه سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد (مه‌به‌ست له سه‌رۆك بارزانی) هه‌ڵه‌ی كرد ساڵی 2003 ده‌وڵه‌تی كوردی رانه‌گه‌یاند، دوای چه‌ندین ساڵ له چاوه‌ڕانی كورد و خۆدزینه‌وه‌ی نوری مالیكی بۆ جێبه‌جێ كردنی مادده‌ی 140 ده‌ڵێن: مادده‌یه‌كی ده‌ستوورییه، كه‌چی ئه‌وكاته‌ی عه‌ره‌به‌كان ده‌یانگوت: مادده‌ی 140 به‌سه‌رچووه بێده‌نگیان هه‌ڵده‌بژارد.
له‌گه‌ڵ هاتنه پێشی رووداوه گه‌رمه‌كانی دوای موسڵ و تێكچوونی بارودۆخه‌كه، شاره‌زا و پسپۆڕانی چاو‌دێر به‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی و بنیاتنانی سیسته‌می دیموكراسی له عێراق، ریفراندۆم و جیابوونه‌وه‌ی كورد و راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت به باشترین بژارده ده‌زانن، له فۆناغێكی وا هه‌ستیاردا هه‌ر ئه‌و ده‌سته‌و تاقمانه به دوو ئاراسته‌ی جیاوازدا ده‌دوێن، ئاراسته‌ی یه‌كه‌میان ئاراسته‌یه‌كی شهرمنانهیهو له‌بن لێوانه‌وه له‌گه‌ڵ ریفراندۆم و ده‌وڵه‌تی كوردیدان، له ئاراسته‌ی دووه‌میشدا ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕن و پۆسته‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراق دابه‌ش ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: پۆستی سه‌رۆك كۆمار بۆ كورده‌و له‌ناو كوردیشدا بۆ ئێمه‌یه، (له بیخهبهران كه‌شكه‌ك سه‌ڵاوات) كورد له چاوه‌ڕوانی به ده‌وڵه‌ت بووندایه و ئه‌وان له خه‌می پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراقدان، ئه‌و دوو ئاراستهیهشیان بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر سه‌رۆك بارزانی له‌و هه‌نگاوه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیهش وه‌ك هه‌موو هه‌نگاوه‌كانی تری سه‌ركه‌وتوو بوو، ئه‌وا ده‌نگه شهرمنانهكه ده‌كه‌ن به ده‌نگی فه‌رمی حزب و موزایه‌ده‌ی سیاسی پێوه ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ههنگاوهكهش تووشی به‌ربه‌ست هات، ئه‌وا خۆیان دهرداون و وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان له شكست راده‌كه‌ن.
ماوه‌ته‌وه بڵێم: گومان له‌وه‌دا نییه سه‌رۆك بارزانی له‌وه‌شیان ده‌یباته‌وه، جا بۆ ئه‌وه‌ی كورد له دواڕۆژی نه‌ته‌وه‌یی دڵنیابێ، پێویسته متمانه‌ی به هه‌ڵوێست و هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆك بارزانی هه‌بێ، مێژووش ئه‌و راستییه‌ی سه‌لماندووه كه سه‌رۆك بارزانی تا شوێنپێ قاییم نه‌كات هه‌نگاونانێ، بۆیه پێویسته و كاتی ئه‌وه هاتووه كورد به هه‌موو چین و توێژه‌كانیه‌وه، به هه‌موو راوبۆچوون و جیاوازیه سیاسییه‌كانیه‌وه خۆی له‌به‌رده‌م گرنگترین ئه‌ركی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیدا ببینێته‌وه، ئه‌ویش پشتیوانی كردنه له‌و هه‌ڵوێسته‌ی سه‌رۆك بارزانی كه به كه‌ناری ئاراممان ده‌گه‌یه‌نێ.