په‌كه‌كه دوای ئه‌وه‌ی له چاره‌سه‌ری پرسی نه‌ته‌وه‌یی و بانگه‌شه‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی گه‌وره‌ی كورد شكستی خوارد، بۆ شاردنه‌وه‌ی شكسته‌كه‌ی كه‌وته وڕێنه‌ی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیك، له‌كاتێكدا دامه‌زراندنی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو دین و مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه و جیاوازیه سیاسییه‌كانه له‌سه‌ر یه‌ك سفره، ئه‌وه‌ش نه‌ك مه‌حاڵه، به‌ڵكو له خه‌یاڵی پیاوه مه‌ست و ده‌روون نه‌خۆشه‌كانیشدا جێگای نابێته‌وه، به ناچاری و له‌ژێر گوشاری لایه‌نێكی دیاریكراو و به مه‌به‌ستی كێشه و گرفت درووستكردن له‌به‌رده‌م كۆده‌نگی نه‌ته‌وه‌یی و په‌كخستنی هه‌وڵه‌كانی رێكخستنی ناو ماڵی كورد، ئه‌و درووشمه‌شی خورد كرده‌وه و ئێستا پرسی نه‌ته‌وه‌یی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی گه‌وره‌ی كوردی و دواتر كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیكی له گره‌وی (عه‌له‌وی) بوون ناوه‌و گه‌یشتن به ئامانجه نیشتیمانیه‌كانیشی به فتوای دوازده ئیمامی شیعه سپاردووه.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌و سه‌لماندنی عه‌له‌وی بوون و ده‌ربڕینی دڵسۆزی بۆ دوازده ئیمامه‌كه‌ی شیعه و به‌ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندیان بێ جیاوازی و له‌به‌رچاو گرتنی بارودۆخی سیاسی ئه‌م پارچه و ئه‌و پارچه‌ی كوردستان به دوای شوێنپێدا ده‌گه‌ڕێ، له هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستانیش هه‌ر ئه‌وه‌نده شوێنپێی خۆی كرده‌وه ئیتر به یاسای عه‌له‌وی بوون و فتوای دوازده ئیمامی شیعه هه‌وڵه‌كانی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی و بنه‌ماكانی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیك دادگایی ده‌كات، بۆ نموونه:
له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان (پژاك) ی دامه‌زراندووه، له‌كاتێكدا په‌كه‌كه خۆی كلكی ده‌وڵه‌تێكی دیاریكراوی دوژمن به ماف و ئازادیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد و بنه‌ماكانی دیموكراتیه پژاكی كردووه به كلكی خۆی، ئه‌م پژاكه كه كلكی په‌كه‌كه‌یه‌و ئه‌و به ویستی خۆی ده‌یجووڵێنێ، ئه‌گه‌ر بۆ ده‌مه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی خه‌بات ده‌كات وه‌ك په‌كه‌كه پێشتر بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرد، پێویسته له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هاوخه‌بات و بڕوای به‌كاری پێكه‌وه‌یی هه‌بایه، چونكه دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی له هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان بێ خه‌باتی هاوبه‌ش و كاری پێكه‌وه‌یی نێوان حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان نه‌ك هه‌ر ئه‌سته‌مه، به‌ڵكو مه‌حاڵیشه، به‌ڵام وه‌ك ده‌بینین هه‌موو حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان ره‌تده‌كاته‌وه و په‌یڕه‌وی سیاسه‌تی ته‌نها من و هه‌مووی بۆمن ده‌كات، ئه‌گه‌ریش بڕوای به دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیك هه‌بێ كه ئێستا بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات، پێویسته له‌گه‌ڵ جیاوازیه‌كان هه‌ڵبكا و لانی كه‌م بیتوانیبایه له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه‌كانی تری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بژی، له‌وه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه روانینی په‌كه‌كه بۆ دیموكراسی و دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیك، له روانینی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی بۆ موسڵمان بوون و خه‌لافه‌تی ئیسلامی ده‌چێ، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی ته‌نها ئه‌وانه به موسڵمان ده‌زانێ كه به‌یعه‌تی ده‌ده‌نێ، په‌كه‌كه‌ش ته‌نها ئه‌و ده‌سته و گرووپانه به كورد و دیموكراتخواز ده‌زانێ كه به‌یعه‌تی كلكایه‌تی بوون به په‌كه‌كه ده‌ده‌ن.
له رۆژئاوای كوردستانیش (په‌یه‌ده) ی دامه‌زراندووه، په‌یه‌ده‌ش وه‌ك كلكی په‌كه‌كه له رۆژئاوای كوردستان زیندانی سیاسی هه‌یه و هه‌موو بیر و بۆچوونێكی سیاسی جیاواز ره‌تده‌كاته‌وه، هیچ حزب و رێكخراوێكی كوردی قبووڵ نییه و له‌گه‌ڵ سوپا عه‌له‌وی و كورد كوژه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌دیش كورد گوته‌نی: وه‌ك برایان ده‌ژین و به یه‌كه‌وه ئه‌و به‌شه كوردستانه‌ی راده‌ستیان كراوه به شێوه‌ی كانتۆن به‌ڕێوه ده‌به‌ن، له یادمه له 14ی ئازاری ئه‌مساڵ كوردانی شاری قامیشلو ویستیان یادی له دایك بوونی بارزانی نه‌مر بكه‌نه‌وه، په‌یه‌ده رێگری كرد و هه‌ره‌شه‌ی سزادانی ئه‌وانه‌ی كرد كه ئه‌و یاده بكه‌نه‌وه، ته‌نها یه‌ك رۆژ دوای ئه‌و رێگریه‌و له 15ی ئازاری هه‌مان ساڵ و له هه‌مان شار و له قامیشلوی كوردان، لایه‌نگرانی به‌شار و په‌یه‌ده به‌یه‌كه‌وه بۆ پشتیوانی له به‌شار و رژێمه‌كه‌ی خۆپیشاندان كرا، یه‌كینه‌كانی په‌یه‌ده‌ش ده‌یپاراستن له‌وه‌ی نه‌كا دوژمنانی به‌شار ئه‌سه‌د هێرشیان بكه‌نه سه‌ر و زیانیان پێبگه‌یه‌نن، لێره‌دا ئه‌وه دووباره ده‌كه‌مه‌وه ئه‌گه‌ر په‌یه‌ده وه‌ك كلكی په‌كه‌كه له رۆژئاوای كوردستان بۆ ماف و ئازادیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان خه‌بات ده‌كات، ماف و ئازادیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به هاوكاری به‌شار ئه‌سه‌د و رژێمی به‌عس نایه‌نه‌دی، ئه‌گه‌ر خه‌بات بۆ دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیش ده‌كات، دیموكراتی به هاوكاری رژێمێك نایه‌ته‌دی كه خووی به سه‌ربڕینی دیموكراتییه‌وه گرتووه.
له باشووری كوردستانیش كه به خه‌بات و قوربانیدانی ده‌یان ساڵ توانراوه ئه‌زموونێك درووست بكرێ، په‌كه‌كه بۆ كێشه درووستكردن و تێكدانی ئه‌و ئه‌زموونه، 23 ساڵه به دوای شوێنپێدا ده‌گه‌ڕێ، به‌ڵام به وریایی و خوێندنه‌وه‌ی درووستی دڵسۆزانی كورد بۆ چاره‌سه‌ری پرسی نه‌ته‌وه‌یی له‌و پارچه‌یه‌ی كوردستان رێگری له هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی په‌كه‌كه كراوه، ئێستا كه پێشمه‌رگه به شه‌ڕی داعش و به‌رگری كردن له ده‌ستكه‌وته‌كان سه‌رقاڵه، په‌كه‌كه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه چۆن شوێنپێیه‌ك درووست بكا و چاره‌سه‌ری پرسی كورد و پرۆسه‌ی بنیاتنانی دیموكراسی له باشووری كوردستانیش وه‌ك پارچه‌كانی تری كوردستان به ئاراسته‌ی عه‌له‌وی بووندا به‌رێ، ئه‌و راستییه‌ش له وته‌كانی (جه‌میل بایك) ی عه‌له‌ویزاده‌دا به روونی ده‌رده‌كه‌ون، كاتێك هاوشانی دوژمنانی كورد و داگیركارانی كوردستان داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات كه چه‌ك به پێشمه‌رگه نه‌ده‌ن، یان هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات ناوی پێشمه‌رگه بزڕێنێ له كاتێكدا هه‌موو جیهان به ناو و به‌رگریه‌كانی پێشمه‌رگه سه‌رسامه.
هه‌رچه‌نده په‌كه‌كه له ده‌ستپێكی شه‌ڕی داعش به هاوكاری لایه‌نێكی كوردی لێره‌وله‌وێ و جاروبار ده‌رده‌كه‌وتن، له سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنه‌كاندا وایان ده‌رده‌خست كه بۆ ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان به په‌رۆشن و ده‌یانه‌وێ هاوشانی پێشمه‌رگه‌و لایه‌نه‌كانی تری كوردستان به‌رگری له‌و ئه‌زموونه بكه‌ن، به‌ڵام زۆری نه‌برد ئه‌و راستییه ده‌ركه‌وت كه په‌كه‌كه ئه‌وه‌نده‌ی به دوای شوێنپێیه‌كدا ده‌گه‌ڕێ، ئه‌وه‌نده په‌رۆشی پاراستن و به‌رگریكردن نییه له ده‌ستكه‌وت و سه‌روه‌ریه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، رێگری له هێرش كردنه سه‌ر تیرۆریستانی داعش له چیای شنگال و هه‌وڵی به كاتنۆن كردنی شنگال باشترین به‌ڵگه‌ی ئه‌و راستییه‌ی سه‌ره‌وه‌ن، بۆیه پێویسته حزب و لایه‌نه‌كانی باشووری كوردستان سیاسه‌تی پاوانخوازی و تاكڕه‌وی په‌كه‌كه له‌به‌رچاو بگرن و رێگه نه‌ده‌ن ئه‌زموونی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای كوردستان له باشووریش دووباره بكه‌نه‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.