دوای هه‌ڵبژاردنی 30ی نیسانی ئه‌مساڵ و هه‌ڵكشانی مه‌ته‌ڵ ئاسای ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به شێوه‌یه‌ك كه خۆشیان چاوه‌ڕوانیان نه‌ده‌كرد، پرسیارگه‌لێكی زۆری لای چاودێرانی سیاسی و حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان و ته‌نانه‌ت شه‌قامیش ورووژاند، وه‌ك وڵامێك بۆ پرسیاره‌كان و شاردنه‌وه‌ی نه‌هێنی ئه‌و هه‌ڵكشانه به‌رچاوه‌ی ده‌نگه‌كان و ره‌واندنه‌وه‌ی گومانه‌كان، وای له به‌شێك له سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی كرد بێنه سه‌ر خه‌ت و له هه‌ندێ شوێن و ناوچه به به‌رنامه بكه‌ونه لێدوان و كۆڕ و سمینار به‌ستن، یه‌كێ له‌و سه‌ركردانه كاك مه‌لا به‌ختیار بوو كه له كه‌ركوك دوور له چاوه‌ڕوانی به‌شداربووان و رای گشتی، له لێدوانێكی سه‌رنج راكێشدا مژده‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوكی بۆ سه‌ر كوردستان به خه‌ڵك راگه‌یاند.
به‌ده‌م خۆشیه‌كانی ئه‌و ئه‌و مژده‌یه‌وه به خۆمم گوت: دیاره كاك مه‌لا به‌ختیار عه‌سای سیحری وه‌رگرتنه‌وه‌ی كه‌ركوك و ناوچه كوردستانیه‌كانی دۆزیوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌رنا به‌و ره‌هاییه و به‌به‌رچاوی رای گشتییه‌وه ئه‌و به‌ڵێن و مژده دڵخۆشكه‌ره نادات، به‌ڵام به پێی ئه‌و شاره‌زاییه‌ی پێشووتر له‌سه‌ر لێدوانه‌كانی كاك مه‌لا به‌ختیار و ریتمی سیاسه‌تكردنی هه‌مبوو گومان كه‌وته سه‌ر خۆشیه‌كانم، چونكه ئه‌وه‌ی له كۆڕ و سمیناره‌كاندا كاك مه‌لا به‌ختیاری پێده‌ناسرێته‌وه، كاتێ مایك و جه‌ماوه‌ر له‌به‌رده‌م خۆی ده‌بینێ حه‌ماسه‌ت ده‌یگرێ و له واقع ده‌رده‌چێ و جیهانێكی حیكایه‌ت ئامێزی ئه‌فسانه‌یی تایبه‌ت به خۆی درووست ده‌كات، زۆری نه‌برد داعش هێرشی كرد و راكه‌راكه ماراسۆن ئاساكه‌ی سوپای عێراقی به دواداهات، داعش پێچه‌وانه‌ی یاساكانی سه‌ربازی دنیا پێشڕه‌وی كرد و له ماوه‌یه‌كی كورتدا به‌شی هه‌ره زۆری ناوچه سوننه‌نشینه‌كانی له ده‌ست سوپا شیعه‌ییه‌كه‌ی حكومه‌تی عێراق ده‌رهێنا، ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیش كه‌وتنه‌وه ده‌ست كورد، خۆم به خۆمم گوت: ئه‌م لێدوانه‌ی كاك مه‌لا به‌ختیار پێچه‌وانه‌ی لێدوانه‌كانی تری جێگه‌ی خۆی گرت و راست ده‌رچوو.
ئێستا كه زیاتر له شه‌ش مانگ به‌سه‌ر به‌ڵێنه مژده به‌خشه‌كه‌ی كاك مه‌لا به‌ختیاردا تێده‌په‌ڕێ نه‌ك هه‌ر هیچ نه‌كراوه، به‌ڵكو حزبه‌كه‌ی كاك مه‌لا به‌ختیار و خودی خۆشی هۆكارن بۆ زیاتر سه‌ختكردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بۆ سه‌ر كوردستان، كه ده‌كرێ به چه‌ندین به‌ڵگه‌ی زیندوو ئه‌و سه‌ختكردنه بخه‌ینه‌روو.
1ــ دوای ئه‌وه‌ی داعش هات و سوپا هه‌ڵات، عێراق سرووشتی به‌ر له به‌یه‌كه‌وه‌لكانی وه‌رگرته‌وه، كه‌ركوك و ناوچه كوردستانیه‌كانی تر كه‌وتنه‌وه ده‌ست خاوه‌نه مێژووییه‌كه‌ی، ئه‌وه‌ش رایه‌كی وای درووست كرد كه كورد به چه‌ند قۆناغێك له وه‌رگرتنه‌وه‌ی ناوچه داگیركراوه‌كانی نزیك بۆته‌وه، كه‌چی زۆری نه‌برد به پشتیوانی حزبه‌كه‌ی كاك مه‌لا به‌ختیار میلیشیای به‌دری شیعه به رێككه‌وتنێكی لۆفه به ده‌ورانی ژێربه‌ژێری سێ قۆڵی له كه‌ركوك قوت كرایه‌وه، له‌وكاته‌دا دوو لێدوانی سه‌رنج راكێش و دژ به خواستی له مێژینه‌ی كورد دران، ئه‌و دوو لێدوانه پێده‌چێ خاڵی سه‌ره‌كی رێككه‌تنه سێ قۆڵیه‌كه بووبن وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ئه‌و رایه‌ی كه باسی گه‌رانه‌وه‌ی كه‌ركوكی ده‌كرد، یه‌كه‌میان: لێدوانی نه‌جمه‌دین كه‌ریم بوو كه گوتی: بێ ره‌زامه‌ندی به‌غدا هه‌ر بڕیارێك له‌سه‌ر كه‌ركوك بدرێ نایاساییه، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ركوك به یاسایی به عه‌ره‌ب كرابێ! یان میلیشیای به‌در به یاسا هێنرابێته‌وه كه‌ركوك، دووه‌میشیان: لێدوانه‌كه‌ی هادی عامری بوو كه له‌دوای هێنانه‌وه‌ی بۆ كه‌ركوك به ئاشكرا گوتی: ده‌بێ پێشمه‌رگه به رێنمایی و له ژێر فرمانی میلیشیای به‌دردا بجووڵێ.
2ــ ئازاد كردنی جه‌له‌ولا و سه‌عدیه زۆر پرسیاری له دوای خۆی به‌جێهێشتن، یه‌كێك له‌و پرسیارانه لێدوانه‌كانی كاك مه‌لا و سه‌ركرده‌كانی تری یه‌كێتی بوون كه وایان ده‌رده‌خست یه‌كێتی به ته‌نیا ئه‌و دوو شاره‌ی ئازاد كردوون، دوایی ده‌ركه‌وت مه‌به‌ست له لێدوانه‌كان شاردنه‌وه‌ی راستییه‌كان و به حزبی كردنی ئه‌و كرده سه‌ربازییه فره لایه‌نه‌یه كه له دوای چاوه‌ڕوانیه‌كی زۆر له‌و سنووره شكستی به داعش هێنا، كه‌چی پێچه‌وانه‌ی لێدوانی سه‌ركرده سه‌ربازیه‌كانی یه‌كێتی ده‌ركه‌وت له‌و كرده سه‌ربازیه‌دا شه‌هیده‌كانی پارتی له شه‌هیده‌كانی یه‌كێتی كه‌مترنین، (په‌كه‌كه) ش له‌لای خۆیه‌وه به‌ڵگه‌ی به‌شداری كردنی گه‌ریلاكانی ده‌خسته‌روو، هادی عامریش ده‌یگوت: میلیشیاكانی به‌در به‌ته‌نیا سه‌عدیه‌یان ئازاد كردووه، له جه‌له‌ولاش به‌شداریمان كردووه و سوپای پاسدارانیش هاوكاری زۆریان كردووین، با واز له مه‌ته‌ڵی ئازاد كردنی جه‌له‌ولا و سه‌عدیه بێنین، ئێستا كه‌لار و خانه‌قین كه‌وتوونه‌ته به‌ر هێرش و چاو تێبڕینی میلیشیاكانی به‌در، ده‌ترسم به ده‌ردی ئه‌و په‌نده كوردیه بچین كه ده‌ڵێ: بۆ ریش چوو سمێڵیشی له‌سه‌ر دانان.
ئێستا كرۆكی باسه‌كه و پرسیاری زۆر گرنگ له‌وه‌دایه، كه‌متر له شه‌ش مانگی ماوه بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كاك مه‌لا به‌ختیار بۆ گه‌رانه‌وه‌ی كه‌ركوك دیاری كردبوو، ئایا له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌توانێ عه‌سا سیحریه‌كه‌ی بخاته گه‌ڕ و به‌ڵێنه‌كه‌ی به‌رێته سه‌ر و هه‌موو كورد قه‌رزداری خۆی بكات؟ ئه‌وه له‌كاتێكدایه میلیشیای به‌در و سرایا خوراسان هێنراوه‌ته‌وه كه‌ركوك، له داقووق و قه‌ره‌ته‌په پێشمه‌رگه ده‌خه‌نه زیندان، به‌ره به‌ره هه‌ڵده‌كشێن و سه‌ربازگه‌ی میلیشیایی داده‌مه‌زرێنن، له سه‌عدیه و جه‌له‌ولاش به یاسای باڵاده‌ستی هێز فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كه‌ن، به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاون و له خانه‌قین و كه‌لاریش داوای به‌شی خۆیان ده‌كه‌ن.
له‌وانه گه‌ڕێن، مه‌ترسییه گه‌وره‌كه له‌وه‌دایه سوپای پاسدارانیش لایه‌نێكی رێككه‌وتنه سێ قۆڵیه ژێربه‌ژێره‌كه‌یه‌و به به‌لاش و بۆ ره‌زامه‌ندی خوا نه‌هاتۆته ناو هاوكێشه‌كه، هه‌موو ئه‌وانه نه‌ك مه‌ترسی سه‌ر گه‌رانه‌وه‌ی كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تر زیاتر ده‌كه‌ن، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی به هه‌ڵوێستی میلیشیاكانی به‌دره‌وه دیاره له داهاتوودا شه‌ڕێكی تر به كورد ده‌فرۆشنه‌وه، با چاوه‌ڕوان بین و بزانین: پێشبینیه‌كه‌ی من راست ده‌رده‌چێ یان بڕیار و به‌ڵێنه ره‌هاكه‌ی كاك مه‌لا به‌ختیار.
مه‌به‌ستم له‌و بیرخه‌ره‌وه‌یه ئه‌وه بوو دواڕۆژ هیچ بیانوویه‌ك نه‌هێنێته‌وه و نه‌ڵێ: شه‌ڕی داعش و رزگاركردنی مه‌خموور و چوونه كۆبانێ و هه‌ندێ ورده كێشه‌ی ناوخۆی حزب سه‌رقاڵیان كردم و ئه‌و بڕیار و به‌ڵێنه‌یان له‌بیر بردمه‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر كه‌مێك ده‌ستوبرد بكات هێشتا كات به به‌ریه‌وه ماوه كه دڵی كه‌ركوك و كه‌ركوكیه‌كان و هه‌موو كوردیش خۆش بكات.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.