کوا چاڕلێ ؟ ... دڵشاد تاقانە

گه‌له‌پرسێکی ‌ناکاو ده‌رکه‌وته‌ی گۆبه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ ژنێک بوو به‌هه‌موو لایه‌کیان ده‌ڕوانی چاویان به‌ده‌وری خۆیان ده‌گێڕا به‌چه‌ندین تۆنی ناسکی جوایه‌ز هه‌ریه‌که‌ و به‌ئاوازێکی نێرکێش بانگیان ده‌کرد کوا چاڕلی ؟ چاڕلی له‌کێ ی ؟ چاڕلی ؟ ئۆۆۆ چاڕلی ؟ له‌سه‌ر که‌ناری ده‌ریای شاری ده‌نهاغی هۆڵه‌ندی ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر لمه‌که‌ دانیشتبووین مه‌نجه‌ره‌ یاپراغی په‌لکه‌مێومان ته‌واو کردبوو .یه‌کسه‌ر له‌گه‌ریان چوومه‌ پۆتێ هاوارم کرد: ئه‌وه‌تا چاڕلی ، ئه‌من چاڕلیم ! کۆی ژنه‌کانم به‌پێکه‌نینه‌وه‌  لۆ لای خۆمان ڕاکێشا ..

گه‌له‌ی ژنان ..

کۆی کلتوره‌ جیاوازه‌کان زۆرجار سه‌رپه‌تک و شێوازی لێکچوویان هه‌یه‌ به‌ڵام شێوازی نواندن و نمایشه‌که‌ی ده‌کرێ وه‌ک یه‌ک نه‌بن .ئه‌و ژن گه‌له‌ ده‌رهاوێشته‌یه‌کی فه‌رهه‌نگی و نمایشێکی کۆنی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ له‌و سه‌رده‌مه‌ پێشکه‌وتووه‌ی ئێستاشیان له‌ناو بازاڕ و سه‌رشه‌قامی شوێنه‌گشتیه‌کان گوزاره‌ی لێده‌کرێ ڕۆژانه‌ به‌رچاو ده‌که‌ون .به‌و واتایه‌ی ئه‌گه‌ر پیاو ژنێک هاوسه‌رگیری بکه‌ن دوا ڕۆژی کوڕێنی یان کچێنی خۆیان هه‌ر یه‌که‌ و به‌ته‌نیا زاوا له‌گه‌ڵ براده‌ره‌ کوڕه‌کانی بووکه‌ش له‌گه‌ڵ ده‌سته‌خوشکه‌کانی خۆیان ده‌ڕازێننه‌وه‌ هه‌ریه‌که‌ و به‌شێوازێک هه‌ستی خۆشی خۆی ده‌رده‌بڕێ و ڕایده‌گه‌یه‌نێ سبه‌ی ماره‌بڕی و کۆتایی سه‌رده‌می ته‌نیایی و زگورتیه‌تیه‌ .هه‌ندێکیان دیاری بچووک ده‌ده‌ن و پاره‌ی له‌جیات وه‌رده‌گرن ، هه‌ندێک گاڵته‌ و گه‌پ و پێکه‌نین ....تاد.به‌راوردێک به‌کلتوری کوردی خۆشمان که‌ گه‌له‌ی کچ و ژنان له‌ده‌شت وکێوان کاتی چوونه‌ که‌نگر و کاردیان ، چوونه‌ ڕێواسان ، چوونه‌ مێرگینان گرتنی شوانکاره‌یه‌ک یا تاکه‌ پیاوێکی ڕابورده‌ی ئه‌وناوه‌ ، داکه‌ناندنی شه‌رواره‌که‌ی و لێدانی کۆئه‌ندامی نێرینه‌ی به‌دڕکه‌ شه‌کرۆکه‌ مایه‌ی ڕابواردن و به‌زمێکی چه‌ندباره‌ بووه‌ ، هه‌ر ژنه‌ و فیشه‌قانی خۆی ڕاست ده‌کرده‌وه‌ له‌پیاوه‌یان ڕاده‌خوڕی: ده‌سبکه‌وه‌ ؟ تا ده‌یان گرت له‌عاردیان ده‌دا ! پێش داگیرکاری کلتوره‌ وێرانکاره‌کانی عه‌ره‌ب له‌ڕێگای ئاین یان ده‌سه‌ڵاتی زۆرینه‌ی شه‌ڕخوازانه‌ هه‌روه‌ها کاردانه‌وه‌ی دروست بوونی شۆڕشی کوردی  هه‌موو ئه‌وانه‌ و کۆمه‌ڵێ هۆکاری تر بووه‌ هۆی تێکدانی شێوازی گوندنشی و پاراستنی نمایشه‌ جوانه‌کان به‌دواشی دا کاولکاری ئه‌نفال و ڕاگوێزی دێ به‌ره‌و شار هه‌موو شته‌ جوانه‌کانی سڕیه‌وه‌ و نه‌یهێشتن .

وه‌ڵا هه‌لهه‌له‌شی لێدا !  

وه‌ک شاره‌ زه‌نگه‌سوره‌ هه‌موو ژن گه‌له‌که‌ تێمان ئاران .بووکه‌ به‌تێکه‌ڵه‌ی ‌هۆڵه‌ندی و ئینگلیزی له‌گه‌ر زمانی نیشاندان ، ئه‌منیش هاوزمان و هه‌نده‌کیش به‌ئه‌ڵمانی کاکه‌له‌ و دایه‌له‌ی خۆمان کرد گۆتی: ده‌بی بکه‌ویه‌ سه‌رچۆک و تکای خوازبێنیم لێ بکه‌ی ئه‌منیش بێ ئاوڕدانه‌وه‌ که‌وتمه‌ سه‌رچۆک و ده‌سته‌کانم جووتکرد .هه‌رهه‌نده‌م زانی ئه‌ڵقه‌ی ده‌رینا و گۆتی له‌په‌نجه‌م که‌ ؟ ئه‌منیش تازه‌ سه‌ره‌که‌ و هینایتم نایگێڕمه‌وه‌ ( قسه‌ی خۆمان بی نه‌ک هه‌ر داکم و کوڕ و کچم کاک ئارازی برای و کۆچه‌که‌م له‌گه‌رم بوو ! ئه‌وان واقیان وڕما ئه‌وه‌ چی یه‌ ڕووده‌دا ؟ ) ئینجا وه‌ره‌ له‌و سه‌حرایه‌ی لێم قه‌ومایه‌ په‌ناشی تێدانی یه‌ .وه‌ک کابرای تورکمان گۆتی: هه‌ردوو ده‌ستم گیرایه‌ ، ده‌سته‌کم ده‌مانچه‌ و ده‌سته‌کیشم خه‌نجه‌ر خۆ که‌له‌باب نیم به‌دندوک شه‌ڕ بکه‌م ؟ له‌و هه‌راو هۆریای هاندانی ژنه‌کان و حریته‌ی پێکه‌نینی ده‌وروبه‌ر گێم نه‌دایه‌ ئه‌لقه‌که‌م له‌ده‌ست کرد ، بووکه‌ش له‌خۆشیان هه‌رده‌په‌ڕی باوه‌شی کرده‌وه‌ ئه‌منیش هه‌روه‌ها دیاربوو سه‌ری کرد وه‌ڵا نیوچه‌وانی ماچ کردم ! وه‌ڵا کۆچه‌ریش هه‌لهه‌له‌کی به‌قوه‌تی لێدا ( پێشتر توڕه‌م کردبوو خواکردی به‌و به‌زمه‌ی له‌گه‌رم چابۆوه‌ ئه‌وه‌ ئه‌من ! نازانم ئه‌و براده‌ره‌ ده‌مدرێژانه‌ی ئاوه‌دانی و زۆرپاڕاوه‌ی په‌نای چۆله‌وانی له‌کێن بزانم ئه‌وان ده‌وێرن وا بکه‌ن ؟ جا ده‌رێن کۆمێنت کۆمێنتی ڕاده‌کێشی: کامیان ده‌وێرن برێن ئه‌من چاڕلیم ها ؟

                                               

                                             This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.

         

Related Articles